
عه‌بدوڵا تۆفیق ــ پسپۆڕی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان وه نوێنه‌ری زانكۆی سوید له كوردستان Embassidor
له ساڵی 1971 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دایك بووم ، له ساڵی 1993 وه له‌شاری ستۆكهۆڵم نیشته جێم ، وه 7 ساڵ یاری مشته‌كۆڵم كردووه و پاشان بوومه‌ته فێركه‌ر له یانه‌كه‌دا و خه‌ڵاتی ستیپه‌ندبۆمم له ( ستاتس هوست ) له ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه وه‌كو یه‌كێ له باشترین فێركه‌ره‌كانی وه‌رزش له ساڵی 1999دا . وه له‌ساڵی 1997دا ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێناوه .
له ساڵی 2000دا ده‌ستم به‌خوێندن كردووه له خوێندنی باڵا به‌هۆی په‌یوه‌ندی كردنمه‌وه به پڕۆفیسۆر ( لاش ئیرك ئۆنستۆڵ )ه‌وه .
یه‌كه‌مین كۆرسم به‌ناوی ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی به‌هۆی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانه‌وه ) وه چه‌ند كۆرسێكی تایبه‌تیم وه‌رگرتووه ، ئێستا به‌ڵگه‌نامه‌ی دبلۆمم له 4 بواردا هه‌یه :-
1) دبلۆم له ئامانج دانان .
2) دپلۆم له Stress Coach .
3) دبلۆم له خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌رووندا .
4) وه له ڕۆژی 13/10/2006دا له Sakndinaviska Ledar Hogskolan له سوید توانی به ئاكامێكی دڵخۆشانه بگات و ببێت به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ، وه تایتڵی ماسته‌ر نامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو ( Licencd Of Mental Traning ) واته ( ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ) . ، وه بوومه‌ته Embassidor واته :- ( نوێنه‌ری زانكۆ كه كار بكه‌م له ناو كوردستاندا و وه‌رزشی ده‌روونی بگه‌یه‌نمه كورد ) .
هه‌تا ئێستا یه‌كه‌م كه‌سم كه ئه‌و بوارهبه شێوه‌یه‌كی زانستی و بڕوانامه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌م هه‌بێت ، هه‌تا ئێستا 16 به‌رنامه‌ی تایبه‌تیم كردووه وه‌ك : ( Relax – استرخا ) بۆ گه‌وره و منداڵ ، كه به‌رنامه‌كانی ده‌نگی خۆمن به‌هۆی مۆسیقای هێمنه‌وه . مرۆڤی كورد ده‌توانێت گوێ بیستی بێت له كاتی پشوودا وه چاوی دابخات و په‌یڕه‌وی ئه‌و وه‌رزشه ڕوحیه بكات و ئاكامیشی دڵخۆشی و له‌ش ساغی و ووزه وه‌رگرتنه .
به‌رهه‌مه‌كانم له كوردستاندا له تۆمارگاكاندا و له لای خۆم ده‌ست ده‌كه‌ون كه ئه‌مانه‌ن :-
كاسێتێك به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
CD1 به‌ناوی : ( خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش ده‌روون بۆ منداڵان ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
CD2 به‌ناوی : ( گه‌شه كردنی كه‌سایه‌تی ــ 4به‌رنامه‌یه ).
CD3 به‌ناوی : ( به‌ره‌و ده‌رونێكی به‌هێزتر ــ 4 به‌رنامه‌یه ).
كاسێتی خاوبوونه‌وه‌ی له‌ش و ده‌روون له 2 نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆڵم له به‌شی منداڵ بوون به‌كارده‌هێنرێت و زۆر به‌كاریگه‌ر بووه به شیوه‌یه‌كی ئیجابی بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ی دایكان پێش منداڵ بوون و دوای منداڵ بوون .