زێن مێدیتاشون
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان- سوید
ئه‌م ڕاهێنانه نزیکه‌ی 1500
ساڵ پێش ئێستا گه‌شه‌ی کردووه‌و تێکه‌ڵه‌یه‌که له یۆگای هیندیه‌کان و هه‌ندێ شێوازی مێدیتاشون .ناوی ته‌واوی ئه‌م مدیتاشونه(زا _ زێن)ه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که دانیشیت بۆ ته‌رکیزکردنت.بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕاهێنانه شێوه‌ی دانیشتنه‌که‌ت زۆرگرنگی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دانانی له‌شت په‌یوه‌ندی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ڕووده‌دات له مێشك و کرداری هه‌ناسه‌دانت.
باشترین شێوه ئه‌وه‌یه که دانیشیت له سه‌ر زه‌وی چونکه ئه‌م شێوه‌یه بۆ له‌شت خۆش و جێگیره
.گۆشه‌یه‌کی بچوك به‌کاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی پشته‌وه‌ت که‌مێك به‌رز بکاته‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئه‌ژنۆکانت به‌رزه‌وی بکه‌ون. چاوه‌کانت نیوه داخراوبکه و نیگا (سه‌رنجت) بخه‌ره سه‌ر شوێنێکی دیاری کراو با دووریه‌که‌ی له خۆته‌وه نزیکه‌ی 1 مه‌تر بێت. سه‌رنجت له سه‌ر هه‌ناسه‌دانت بێت و هه‌وڵ بده هه‌ناسه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست بده‌یت مه‌به‌ست له هه‌نه‌سه‌دانی ڕاست ئه‌وه‌یه که که هه‌ناسه‌دانت له ڕێگه‌ی سکته‌وه بێت، له ڕێگای ئه‌م جۆره هه‌ناسه‌دانه‌وه خاڵی قورسایی له‌شت ئه‌که‌وێته سه‌ر سێبه‌نگه‌ت و به‌شی خواره‌وه‌ی سکت. به‌پێی زێن مێدیتاشون هه‌موو هه‌ناسه‌دانه ده‌ره‌وه‌یه‌ك و پشودانی دوای هه‌ناسه‌دانه ده‌ره‌وه‌ت له‌شت خاوده‌بێته‌وه
مه‌به‌ست له کردنی ئه‌م مێدیتاشونه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ به‌ئاگابێت له چۆنیه‌تی کرداری هه‌ناسه‌دانی و به‌مه‌ش ڕادێین له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانێکی ڕاست و ته‌ندروست و هه‌روه‌ها ڕزگاربونمان له‌گرژی ماسولکه‌کانی له‌شمان.
.gif)
ده‌روون به‌هێزو ئاسوده بن