خولێکی بەرگری لەخۆکردن بۆ پەنجا کارمەندی تەندروستی

                                                                                


لە کۆتایی مانگی ٢ ی ٢٠١٥ دا ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق خولێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆ پەنجا کارمەندی تەندروستی لە ستۆکهٶڵم لە سوید کردەوە. ئەم خولانە بۆ هۆشیارکردنەوەی کارمەندانی تەندروستیە کە ئاسانترین ڕێگاو و وریایترەوە بەرەنگاری ئەو توندوتیژیانە ببنەوە کە لە کاتی کارکردنیاندا دووچاری دەبنەوە لە ڕێگەی نەخۆشەکانەوە.
لە خولەکاندا عەبدوڵا تۆفیق باسی ئەوەی کرد کە چۆن ئامادەبین بۆ بەرگریکردن بە شیوەیەکی تەندروست، کە هیچ زیانێکی جەستەیمان پێنەگات و نەخۆشەکەش هیچ زیانێکی بەرنەکەوێت و بەڕێزەوە پارێزراویش بێت، ئەمە لەبەر ئەوەی کە کارمەند دامەزراوەو لە گەڵ نەخۆشدا کاردەکات. لێدانەوەو هەرەشەکردن لە نەخۆش بەتەواوی قەدەغەیە و سزای تونگ بۆ ئەو کارمەندانە دانراوە کە کاری لەو شێوە بکەن بەرامبەر بە نەخۆش. لەکاتێكدا کە دەکەوینە ئەو بارەوە کە توڕەبوونی نەخۆش دەردەکەوێت پێویستە هەندێ خاڵ بەرچاوبگرین وەك: ئێمە لەکوێداین، لێی نزیك نەبینەوە، بزانین دەرگای چوونە دەرەوە لە کوێدایە، هێمنی بپارێزیت لە ڕوخسار و شێوەی وەستانتدا، لەشت شل ڕابگرە و ترس پیشان مەدە، زمانت زبر نەبێت، تاد..
هەروەها چەند جوڵەو تەکنیکێكی نەرمونیان بە پڕاکتیکی پیشاندرا، کە ئامادەبووانی خولەکە توانیان لەوێدا ئەنجامی بدەن. ئەو تەکنیکانە تەنها هێزی دەروونی پێویستەو هیچ ماسولکەو بازووی پێویست نیە. بۆیە هەموو کەسێکی بەهێز یان لاواز دەتوانێت ئەو جۆرە بەرگریە بکات. ئەوەی لەم تەکنیکانەدا زۆر گرنگە ئەوەیە کە بەئاگابوونت بخەیتە کار، هەروەها کە مرۆڤ پێویستی بەوە هەیە کە لە جەستە و دەروونی خۆی شارەزایی هەبێ، لەبەر ئەوەی کە لە خۆت شارەزابوویت وەك مرۆڤێك ئەوکاتە زۆر ئاسان دەبێ کەلە کەسێکیتر تێبگەیت کە چۆن کار دەکات.


www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە