سه‌باره‌ت به خۆت پرسیار مه‌كه !؟
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئه‌وکاتانه‌ی که ئێمه وزه‌یه‌کی زۆر به‌کارئه‌هێنین بۆ
ئه‌وه‌ی کارێکی باش پێشکه‌ش به ده‌وروبه‌رمان و کۆمه‌ڵگا بکه‌ین، یان هه‌ر
کارێکیتر که په‌یوه‌ندی به سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی خودی خۆمانه‌وه بێت،
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کارانه‌دا که‌مجار ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین که ده‌وروبه‌رمان
بگره که‌سه نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌رمانیش هانده‌رمانبن یان دڵنیامان بکاته‌وه که
ئێمه کارێکی باشمان کردووه.
له لای زۆر که‌س ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌بێته دروستکردنی جۆرێك له
نیگه‌رانی و پرسیار دروستکردن. له‌کاتێکدا که‌ئێمه بچوکترین هه‌ڵه بکه‌ین
ده‌وروبه‌رمان زۆر به‌باشی ئه‌وه ده‌بینن هه‌روه‌ك بڵێی ڕۆڵی پۆلیس ببینن و
سه‌رزه‌نیشت ده‌کرێین. له‌به‌ر که‌می ئه‌و که‌سانه‌ی که هانده‌ری خه‌ڵکن بۆ کاری
باش به ئه‌نجام گه‌یاندن وایکردووه که ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رده‌وام شتی باش
پێشکه‌ش ده‌که‌ن خۆیان پرسیار ده‌که‌ن له که‌سانی ده‌وروبه‌ر: چۆن بووم که فڵان
کارم کرد؟ به‌دڵت بوو که ووتم...؟ جله‌کانم جوانه؟ ئه‌ی خۆم؟؟؟
له‌ڕاستیدا که ئێمه پرسیار ده‌که‌ین سه‌باره‌ت به خودی
خۆمان و ئه‌و کاره‌ی که کردومانه، ئێمه ده‌بێت به ئاگابین له‌وه‌ی که ته‌نها
دوو جۆر وه‌ڵام هه‌یه که وه‌ریبگرین، ئه‌وانیش: یان باشه‌و دڵت خۆش ده‌بێت، یان
وه‌ڵامێکی خراپ وه‌رده‌گرین و ده‌بێته هۆی جۆرێك له شڵه‌ژانی ده‌روونمان. مرۆڤ
هه‌میشه پێویستی به دڵنیاکردنه‌وه و هاندان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به
بڕوابه‌خۆبوونێکی به‌رزتره‌وه هه‌نگاوی باش بنێت و گه‌شه‌بکات له‌بواره‌که‌ی خۆیدا
و زیاتر سود بگه‌یه‌نێت به کۆمه‌ڵگا. لێرادا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که ڕه‌خنه
نه‌گیرێت و هه‌میشه به قه‌دو باڵای که‌سه‌که‌دا بووتریت!
ڕێنمایم بۆ تۆی به‌ڕیز ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ودوا تۆ ستایشی
ئه‌و که‌سانه‌بکه‌و دڵنیایان بکه‌ره‌وه که ئه‌وان کارێکی باشیان کردووه
به‌تایبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی که له خزماتی مرۆڤایه تیدان. هه‌روه‌ها تۆش ئه‌گه‌ر
خۆت هه‌ر کارێکت به ئه‌نجام گه‌یاند ئه‌وه به پێویستی مه‌زانه‌و بیری
لێمه‌که‌ره‌وه که ستایش بکرێیت، وه پرسیار مه‌که له‌خه‌ڵك که تۆ چۆن بوویت!.
ئه‌گه‌ر ستایش کرایت و هانیاندایت ئه‌وا تۆ تام و چیژ له‌و ووتانه‌ی ئه‌وان
وه‌ربگره‌و هه‌ستێکی خۆشتر له‌لای خۆت درووست بکه‌و به‌رده‌وام ئه‌و هه‌سته له‌لات
دووباره‌بکه‌ره‌وه بۆ کاری باشتر.
گرنگه که تۆ فێرببیت که خۆت دڵنیا بکه‌یته‌وه له‌و کار‌و
ڕه‌فتارانه‌ت و بڕوای ته‌واوت هه‌بێ به‌وه‌ی که تۆ ئه‌نجامیان ئه‌ده‌یت. تۆ به‌هۆی
ئه‌و بڕوا به‌خۆبونه به‌هێزه‌ته‌وه بۆ کار و ڕه‌فتاره‌کانت که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز
درووست ئه‌که‌یت و که‌س ناتوانێت ببێته ڕێگرت.
سه‌رکه‌وتوبن
........................
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
