چۆن ده‌بیته كه‌سێكی ووزه به‌خش ؟؟
له ڕێمنماییهكانی عبدالله تۆفیق
* كه‌سێك ده‌ناسیت كه له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ بیت ؟ كه تۆ ته‌نانه‌ت به چاوپێكه‌تنی هه‌ست به ته‌ندروستی باش بكه‌یت ، كه چالاك ده‌بیت و خۆت به ئارام بزانی به هۆیه‌وه ؟ ( كه‌وا بوو به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی ووزه به‌خشه ! )
هه‌ندێك مرۆڤ توانایه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه كه هێز بده‌ن به كه‌سێكی تر و ته‌ندروستیان باش ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه وا ناوده‌برێن كه خاوه‌نی كاریسمان یان باشی ( پۆزه‌تیڤ ) گه‌یه‌نه‌رن .
تۆ ئه‌توانیت ڕاهێنان به تواناكانت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه ببیته كه‌سێكی ووزه به‌خش ، یه‌كێك له‌و خاڵانه ئه‌وه‌ی كه تۆ ده‌بێت ئاره‌زوویه‌كی باش پیشان بده‌یت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و باش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ دا بكه‌یت . هه‌موومان لایه‌نی باش و خراپمان هه‌یه ، به‌ڵام خۆت تاقی بكه‌ره‌وه له زۆرترین چه‌قی قورساییت ( تركیز )ت له‌سه‌ر لایه‌نه باشه‌كانت بێت له جیاتی بیر كردنه‌وه له لایه‌نه خراپه‌كان !؟
بۆ نمونه تۆ ئه‌توانیت ووشه‌ی باش و دڵخۆشانه به‌كاربهێنی یان ته‌نها گوێ بگره له كاتێكدا كه‌سێك پێویستی پێته كه گوێی لێبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌كی خۆیت بۆ بگێڕیته‌وه . هه‌ر كاتێك كه به هۆی تۆوه كه‌سێك ته‌ندروستی باش تر بوو ، تۆش ووزه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه .
كه‌واته له هه‌وڵدا بێت بۆ دڵخۆش كردنی خه‌ڵكی و خۆت ، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن :(( ده‌رمان خواردن هیچ خۆش نیه ، به‌ڵام خۆشیت هه‌بێت ده‌رمانه !! ))