ئایا ده‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بیرکردنه‌وه‌ی خراپت نه‌بێت؟!
له ڕێنماییه‌كانی عبدالله تۆفیق
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ڕۆژانه بیرکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له
مێشکماندا به‌بێ ویستی خۆمان دێن و ده‌چن وه له ئاکامدا یان خۆشحاڵ یان دڵته‌نگ
ده‌بین. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی ژیانه‌وه و
ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی که بڵاوده‌بنه‌وه مرۆڤ زیاتر له ناو بیرکردنه‌وه‌ی
خراپ‌دا ده‌ژی. دیسانه‌وه ئاکامی بیرکردنه‌وه خراپه‌کانمان سه‌ر ئێشه‌و
هیلاکبونی ده‌روونی و جه‌سته‌ی به‌دواوه ده‌بێت. خۆ وانه‌بێت که له دوایدا د‌رك
به هۆکاره‌کانی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێو شڵه‌ژان و ماندوبونه‌مان نه‌که‌ین. که‌چی سه‌ر له
نوێ به‌خێرهاتنی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تری خراپ ده‌که‌ین و هه‌مان پڕۆسه‌ی بێ ئارامی
ده‌ست پێده‌کاته‌وه. لێره‌دا پرسیارێکی به‌ئاگاهێنه‌ر هه‌یه که ئایا ئێمه چه‌ند
به‌رگه‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و شڵه‌ژانی ده‌روونیه ده‌گرین، که هه‌میشه
ده‌روونمان نائارام بێت و نه‌توانین هه‌ست به ئاسوده‌ی بکه‌ین.
ئایا ده‌توانیت په‌یمان بده‌یت به‌خۆت که ته‌نها بۆ یه‌ك
ڕۆژی ته‌واو هیچ جۆره ووشه‌یه‌کی خراپ/نێگه‌تیڤ، هیچ بۆچونێکی خراپ،
ڕه‌خنه‌یه‌کی خراپ به‌خۆت یان به که‌سێکی تر بڵێی ، هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ به هۆی
شتێکی ناخۆشه‌وه هه‌ڵنه‌کێشیت، خۆت په‌ست و توڕه نه‌که‌یت به‌هۆی له ده‌ستدانی
هه‌رشتێکه‌وه بێت، خۆت نه‌شڵه‌ژێنیت و په‌له‌ت نه‌بێت له‌کاتی له‌سه‌ره وه‌ستاندا
وه به په‌له‌وناڕه‌حه‌تیه‌وه نان نه‌خۆیت وبۆئه‌وه‌ی فریای شتێك بکه‌ویت وه به
په‌له قسه نه‌که یت..
ته‌نها یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له‌ناو ئارامیدا، ئه‌گه‌رچی شته‌کان
به‌دڵی خۆشت نه‌ڕوات، تۆ ئه‌و په‌یمانه‌ی که به‌خۆتت داوه ده‌بێته هۆی
به‌هێزکردنی ده‌روونت، بڕوا به‌خۆبونت به‌هێز ده‌بێت، بروا به‌توانا ده‌روونیه‌کانت
ده‌که‌یت که بتوانیت بڕیاری له‌م شێوه‌یه بده‌یت و به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نیت، ئه‌و
گۆڕانکاریانه له ناخی خۆتا هه‌ست پێده‌که‌یت و ڕووداوه‌کان به چاوێکی تره‌وه
سه‌یر ده‌که‌یت که ئاسوده‌یت پێده‌به‌خشێت. تۆ به‌هۆی ئه‌م په‌یمانه‌ی که
به‌خۆتتدا سه‌رچاوه شاراوه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه
تۆ داهێنان ده‌که‌یت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و شتانه‌ی که پێشتر بۆ تۆ گرفت
بوون. تۆ هه‌ست به گه‌شبینی ده‌که‌یت.
ئایا ئێستا تۆ ئاماده‌یت که ئه‌م هه‌مو خۆشیانه هه‌ست
پێبکه‌یت، به‌ته‌نها په‌یمانێك بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ، بۆئه‌وه‌ی جیهان و خودی خۆت
باشتر‌و جوانترببینی؟
ئایا ئه‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك جار شتێك تاقیبکه‌یته‌وه که پێشتر نه‌تکردوه‌و
ئه‌وهه‌سته‌ت وه‌رنه‌گرتوه به‌هۆیه‌وه؟ ته‌نها یه‌ك رۆژ له‌ژیانتا ده توانێت
ببێته هۆی گۆڕینت. له‌ته‌نها یه‌ك رۆژدا خۆت ڕابهێنه که ڕێگا له بیرکردنه‌وه‌ی
خراپ بگریت و به ئاگابیت له هه‌مو بیرکردنه‌وه‌یه‌ك که ده‌بێته هۆی بێزارکردنت،
ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خراپیشت بۆهات ده‌ست به‌جێ بیان گۆڕه به باش، ئه‌م
ڕاهێنانه‌ش ده‌بێته به‌شێکی گرنگ بۆ ته‌واوی ژیانت.
ئه‌و توانایه‌ی خۆت د‌رك پێبکه و بیناسه هه‌ر له
ئه‌مڕۆوه . سه‌رکه‌وتوبیت ........................
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
