ستۆکهۆڵم لە ( ڕۆژێك بۆ بیرکردنەوە) دا بە بەشداری ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق                     
                                       

                                                                                                                                      

                                                                                                                                                              

 


ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی سوید هەموو ساڵێك ڕۆژێك لەلایەن زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتیەوە تەرخاندەکرێت بۆ ڕۆژی بیرکردەنەوەکان لە ٧ ی مانگی فێبرایەردا. ئەم ساڵیش لە ٢٠١٥/٢/٧ دا لە ستۆکهۆڵم ئێوارەیەك بە چەند سیمینارێك بەرێوە چوو. کە لەوێداهەریەك لە سەرۆکی زانکۆی سکاندینافیای نێودەوڵەتی پ.د. لاش ئێریك ئونیستۆڵ ، ڕاهێنەری دەروونی عەبدولا تۆفیق، پسپۆڕی لێکۆڵەرەوەی بواری سترێس و دل ئاندەش نیلسۆن، سەرۆکی ئەندامانی زانکۆی سکاندینافیا سایلا ستریۆم و کتێب نوس گییا گونێلا بە سیمینار شەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد لەگەڵ هەندێ پرسیار و بیرو ڕا گۆڕینەوەدا. لەو ئێوارەیەدا بەڕێز هاوبیر کامەران لەلایەن ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق بەتایبەت بانگهێش کرابوو.
ئەوەی شایانی باسە پ.د. لاش ئێریك لە رێگەی سکایپەوە لە تایلەندەوە بابەتەکەی خۆی پێشکەشکرد، کە لەسەر کاریکەری بیرکردنەوەکانمان بوو بۆ ئاسودەی دەروونی و زیاتر بەکارهینانی توانا ناوەکیەکانمان بۆ ئەوەی بەهۆیەوە جەستەشمان کاردانەوەی پۆزەتیڤی هەبێ. لاس ئێریك چەند تاقیکردنەوەیەکی خۆی باسکرد کەلەم پەنجا ساڵەی تەمەنی کارکردنیدا پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە و سودی لێوەرگیراوە.
ڕاهێنەری دەروونی عەبدولا تۆفیق بابەتێکی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاهێنانی دەروونی لە کوردستان و عێراقدا کرد بەشیوەیەکی گڵوباڵ. هەروەها لەوێدا باسی پڕۆژەی ڕاهێنانی دەروونی لە ئاشتی دەروونیەوە بۆ ئاشتی دەروەکی کرد کە لە کوردستاندا دەستی پێکردووە. ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٠٠ وە لە لایەن عەبدوڵا تۆفیق دەستپێکراوە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٣دا بەهۆی کۆنفرانسیکی گەورەوە کە زانکۆی سکاندینافیا پێی هەستا بەهاوکاری پارێزگاری سلێمانی و وەزیری تەندروستی هەریمی کوردستان بەڕێز د. ڕێکەوت، پرۆژەکە زیاتر بەردەوامی بەخۆیەوە دەبینێ. عەبدوڵا تۆفیق چەندین وێنەی کوردستانی پیشاندا و باسی لەوە کرد کە ئێستا پزیشکە دەروونیەکان و چەندین سەنتەری تری دەروونی لە کوردستاندا بەرهەمەکانی ڕاهێنانە دەروونیەکان بەکار دەهێنن کە لەلایەن عەبدوڵا تۆفیق وە ئامادەکراوە. دواجاریش باسی ئەو کۆرسەی کرد کە زانکۆی سکاندینافیا کردبوویەوە بۆ ٢٥ دکتۆر و دەرووناس و کارمەندی بواری دەروونی لە کوردستاندا کە لە رێگەر ئۆنلاینەوە ئامادەکرابوو هەتا مانگی ١٢ ی ٢٠١٤ کۆتایهات.
ئاندەش نیلسۆن بابەتێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و لەوێدا بە پراکتیکی ئامێریکی تاقیکردەوە کە لە گوێ دەبەسراو دەتوانرا لە کۆمپیوتەرەوە ئەوە ببینرێ کە ئەوەی بەدەوروبەرمانەوە روودەدات چۆن کار لە لێدانی دڵمان دەکات، هەروەها لێدانی دڵیش پەیوەندی بەبیرکردنەوەو ئەو وزە پۆزەتیف یان نێگەتیفەوە هەیە کە کاسەنی دەوروبەرمان دەتوانێ پیمانیبدات هەتا تەندروستی خۆمانی تیا ببینینەوە.


سەرکەوتوبن
www.warzshidaruni.com
 

گەڕانەوە