سیمینار و كۆرس
ڕۆژی یه‌کشه‌مه ڕێکه‌وتی 11/1/2009 ڕێکخراوی گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان له ستۆکهۆڵم له یه‌کێك له چالاکییه‌کانیدا بانگهێشی ڕاهێنه‌ری ده‌روونی عه‌بدوڵا تۆفیق ی کرد بۆ ووتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی زانستی سه‌باره‌ت به گرژبوونی ده‌روونی/ سترێس. له‌م وانه دووکاتژمێریه‌دا هه‌ندێ هۆکاری سترێسی خسته‌ڕوو که چۆن ئێمه‌ی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ژنان دووچاری ده‌بنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌م وانه‌یه‌دا شێوه‌و شێوازی ئاسان وه‌ك ته‌کنیکێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سترێس باس‌کراو ئاماده‌بوان به ئاستێکی به‌رزو ئاره‌زویه‌کی زۆره‌وه گوێیان له‌وانه‌که گرتبوو. وه له کۆتایدا کاتێك ته‌رخانکرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوان پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی وانه‌بێژ بکه‌نه‌وه.
شایانی وتنه که عه‌بدوڵا تۆفیق وه‌ك پسپۆڕێك له بواری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و بواری سترێس به‌رده‌وام خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌کات و پشتیوانی خۆی بۆ کار و چالاکییه‌کانی گه‌شه‌ی ژنانی کورد پیشاندا.
ئه‌مرۆ 25-9-2007 هه‌ستا به سازدانی ئه‌و خوله به‌هێزه‌ی له ریستورانتی ( Hogelby Parken ) بۆ 10 سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشخانه‌ی ( Rosendals Gorden ) كه به‌شداربوان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی و هیوای به‌ره‌و پێش چونی زیاتریان بۆ خواست ، وه له هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایدا زۆر خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و خوله‌كه‌یان زۆر به‌سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌مدا .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌شداربوانی ئه‌م خوله خوازیاربوون كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ هه‌موو كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه به‌گشتی به‌ڕێوه‌بچێت .
له ڕۆژی 23/6/2007 له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی عبدالله تۆفیق كۆرسێكی 3 كاتژمێری له ( 9 تا 12 )ی نیوه‌ڕۆ سازده‌كات بۆ كارمه‌ندانی به‌شی ده‌روونی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كه له ژێر ناونیشانی گرژبوونی ده‌روونی و چۆنیه‌تی به‌رگری له خۆ كردن ده‌بێت .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌روای 24/6/2007 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سیمینارێك بۆ زۆرێك له ڕێكخراوه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه سازده‌دات ده‌رباره‌ی ( گرژبوونی ده‌روونی _ ڕاهێنانی ده‌روونی و چۆنیه‌تی به‌رگری له خۆ كردن ) ئه‌وه‌ی شایانی باسه زیاتر له 20 ڕێكخراو ئاماده‌ی ئه‌م سیمیناره ده‌بن .
له ڕۆژانی 19 و 20 / 6/2007 دا له ڕێكخراوی ( گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ) له سلێمانی كۆرسێك بۆ عبدالله تۆفیق پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌كان و باڵێۆزی كوردستانی ( Skandianafia International Univercity ) له سوید ، ڕێك ده‌خرێت له ژێر ناونیشانی ( گرژبوونی ده‌روونی _ ڕاهێنانی ده‌روونی و چۆنیه‌تی به‌رگری له خۆ كردن ) كه‌له نێوان كاتژمێر ( 2.30 -- 5.30 )به كاتی هاوینه ده‌ست پێده‌كات كه زیاتر له 20 ڕێكخراو و ده‌زگایی ڕاگه‌یاندن تێدا به‌شدار ده‌بن .
له‌ڕۆژی 4شه‌ممه 13/6/2007كاتژمێر 5:30 ئێواره له هۆڵی - دیالۆگ - ی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان عبدالله تۆفیق سیمینارێك سازده‌دات له ژێر ناونیشانی ( گرژ بوونی ده‌روونی و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌هۆی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانه‌وه ) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ژماره - 4295 - لاپه‌ڕه 14 ی كوردستانی نوێ‌دا چاوپێكه‌وتنێك سازدرا .
له ڕۆژی 6/6/2007 دا عبدالله تۆفیق له ڕێگای به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی كوردساتدا - ڕۆژێكی نوێ - چاوپێكهتنێكیان له‌گه‌ڵدا سازدا كه نزیكه‌ی 20 خوله‌كی خایاند ، كه تێدا چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان و چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و وه‌رزشه له كوردستان و جیهاندا خرایه ڕوو .
هه‌روه‌ها له ڕۆژی 23/5/2007 دا له ڕۆژنامه‌ی - ئاسۆ -دا له ژماره ( 439) چاوپێكه‌تنێك له‌كه‌ڵ عبدالله تۆفیق سازدرا .
دوای ئه‌وه‌ی عبدالله تۆفیق توانی كۆرسه‌كانی خوێندنی باڵا به پله‌یه‌كی باش ته‌واو بكات و هه‌روه‌ها چه‌ند كۆرس و سیمینارێكی له نه‌خۆشخانه‌كانی ستۆكهۆڵمدا به شێوه‌یكی سه‌ركه‌وتوانه به ئه‌نجام گه‌یاند ، ئێستا به سه‌ردانێك گه‌یشتۆته‌وه كوردستان و ئێستا له شاری سلێمانیه و له ناو زانكۆی سلێمانیدا هه‌ستا به گێڕانی كۆڕێك له ( ڕۆژی 17/5/2007 )دا ده‌رباره‌ی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان و چۆنیه‌تی ئیش پێكردنیانیان .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌هیوایه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و سیمینارێك بۆ هاونیشتمانیانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا .
دوای ئه‌وه‌ی عبدالله تۆفیق توانی سیمیناره‌كانی سه‌باره‌ت به (Stress) ( گرژبوونی ده‌روونی ) له 5 نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆڵمدا به سهركهووتوی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ، عبدالله تۆفیق به نیازه له داهاتویه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێتوه بۆ ( كوردستان ) و له ووڵاتی زێده ئازیزی خۆیدا بتوانێت چه‌ندین كۆڕ و سیمینار بگێڕێت سه‌باره‌ت به (Stress) ( گرژبوونی ده‌روونی و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ) بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتمانیانی كوردان سوودمهندبن له‌و وه‌رزشه ده‌روونیانه .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه عبدالله به‌هیوایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا بتوانێت كه ( كتێبێك و CD )یه‌كی نوێ پێشكه‌ش به كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ ئاواتی فێركردن و ڕاهێنانی زۆرترین كه‌س له كوردستان له بواری ( وه‌رزشی ده‌روونی )دا.
دوای تێپه‌ڕاندنی 3 هه‌فته به‌سه‌ر سیمیناره‌كاندا كه‌له 5 نه‌خۆشخانه‌ی شاری ستۆكهۆڵم سازدرا بوو له‌سه‌ر (Stress) ( گرژبوونی ده‌روونی ) ، له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێشوازی لێده‌كرێت وه سوودمه‌ندی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌و باسانه‌ی كه پیان ده‌گات كه له‌لایه‌ن عبدالله تۆفیق پێشكه‌شیان ده‌كرێت و هیوای به‌ره‌و پێش چوونی زیاتری بۆ ده‌خوازن .
ئه‌مه و هه‌ر سیمینارێك 20 كارمه‌ند تیایدا به‌شداری ده‌كات ، وه سیمیناره‌كان بۆ ئه‌م وه‌رزه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتاییان پێدێت و له مانگی ئه‌یلولدا وه‌رزێكی تر ده‌ست پێده‌كاته‌وه .
( عبدالله تۆفیق ) له لایه‌ن 5 نه‌خۆشخانه‌ی شاری ستۆكهۆڵم داواكراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆرسه‌كانی (Stress) ( گرژبوونی ده‌روونی ) پێشكه‌ش بكات به كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه .
كه كۆرسه‌كان له شێوازی سیمیناری 3 كاتژمێری‌دا ده‌بن كه تێیدا : ( فلیم - وێنه - ڕاهێنانی ده‌روونی و هه‌ندێك شێوازی ته‌كنیك فێری به‌شداربوان ده‌كات ) ئه‌م سیمناره 3 كاتژمێریانه هه‌فتانه ده‌بێت و له ڕۆژی ( 28/3/2007 )ه‌وه ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا بوو كه كارمهندانانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه داوایان له به‌رپرسانیان كردبوو كه فێری ئه‌و شێواز و تهكنیكانه ببن و بتوانن له‌و ڕێگایه‌وه به‌ره‌نگاری فشار و گرژبوونه ده‌روونیانه ببنه‌وه كه ڕۆژانه تووشیان دێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه عبدالله تۆفیق سیمیناری له‌و شێوازانه له نه‌خۆشخانه‌كاندا پێشكه‌ش بكات به‌ڵكو تا ئێستا به‌هۆی پسپۆڕی و لێهاتوویه‌وه چه‌ندان كۆرسی له‌و جۆره‌ی پێشكه‌ش كردووه له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری شتۆكهۆڵمدا .
هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازه كه له‌م جۆره سیمینارانه بۆ كوردانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكاته‌وه و به‌رپرسان و خه‌مخۆران ئاوڕێكی جدی له‌م بواره بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌سه‌ر فشار و گرژبونهكانی ده‌روونیدا زاڵ ببن .
عبدالله تۆفیق له
ڕۆژی ( 3/2/2007 )ه‌وه له (
)ی‌دا هه‌فتانه چوار پرۆگرامی سه‌ركه‌وتووی پێشكه‌ش به بینه‌ران
و ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاهێنانی ده‌روونی كرد. وه هه‌روه‌ها به هۆی ڕاپرسیه‌ك
له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بینه‌رانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه
به به‌رنامه‌یكی زۆر
به نرخ و به پێز له میدیای كوردیدا له قه‌ڵه‌م درا ، زۆربه‌ی بینه‌ران به جۆش
وخرۆشه‌وه خۆیان بۆ بینی به‌رنامه‌كه ئاماده كردبوو
، وه جێگای ڕێز و سوپاسه
ئه‌و كۆمه‌ڵه ( ئیمهیل
) و دهستهخۆشانه و ته‌له‌فونانه‌ی كه له به‌رنامه‌كان بۆمان هاتوون (
عبدالله تۆفیق
) زۆر سوپاسیان ده‌كات كه بونه‌ته هانده‌ری بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه و كاری
گرنگ تر و جوانتر له بواری ( ڕاهێنانی ده‌روونی
) و ( چۆنیه‌تی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرژبوونی ده‌رونی
( Strees
)
).
ئه‌وه‌ی شایانی باسه عبدالله تۆفیق دوای تێپه‌ڕاندنی 5 ساڵ به‌سه‌ر خوێندنه‌كه‌یدا له ڕۆژی 13/10/2006دا له Sakndinaviska Ledar Hogskolan له سوید توانی به ئاكامێكی دڵخۆشانه بگات و ببێت به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ، وه تایتڵی ماسته‌ر نامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو ( Licencd Of Mental Traning ) واته ( ڕاهێنه‌ری ده‌روونی ) .
ئه‌وه‌ی شایانی ووتنه و جێی دلخۆشیه ( عبدالله تۆفیق ) یه‌كه‌مین كورده له‌م بواره‌دا هه‌تا ئێستا به‌هۆی خوێندنی درێژخایه‌نه‌وه ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ی پێ به‌خشرابێت ، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ له‌مه‌ودوا عبدالله تۆفیق وه‌ك پسپۆڕێكی كارامه له‌م بواره‌دا خزمه‌ت باشتر و چاكتر پێشكه‌ش به گه‌لی كورد ده‌كات .
له ڕۆژانی ( 19/5 و 29/5/2006 ) دا عه‌بدوڵا تۆفیق هه‌ستا به ئاماده‌كردن و ووتنه‌وه‌ی دوو كۆرس بۆ كارمه‌ندان و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ستۆكهۆڵم ، وه كۆرسهكانیش به ناوی ( Stress )ه‌وه بوون واته ( فشاری ده‌روونی له ژیانی كاروباری ڕۆژانه‌ماندا وه چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ) ، ئه‌وه‌ی شایانی ووتنه ئه‌م كۆرسانه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چه‌ند جارێكی تریش به ئه‌مانجی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی كارمه‌ندان و لێپرسراوانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه سوودمه‌ند بن . ئه‌وه‌ی شایانی ووتنه ووڵاتی سوید یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی كه گرنگیه‌كی زۆر به‌م بواره ده‌دات له پێناو فه‌راهه‌م كردنی ژیانێكی باشتر بۆ كارمه‌نده‌كانیان به‌گشتی .
كۆمه‌ڵه‌ی كوردی ستۆكهۆڵم له ( 28/4/2006 )دا هه‌ستا به سازدانی سیمینارێك بۆ پسپۆڕی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان به‌ڕێز ( عه‌بدوڵا تۆفیق ) له ستۆكهۆڵم ، ئه‌مه‌و سیمیناره‌كه له ژێر ناونیشانی ( وه‌رزشی ده‌روونی ڕێگایه‌كه بۆ باشترین ژیان ) وه ئه‌م سیمیناره له ABF له ستۆكهۆڵم به‌ڕێوه‌چوو كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێر و سی خوله‌كی خایاند ، كه به‌شداربوانی سیمیناره‌كه و كۆمه‌ڵه‌كه زۆر خۆشحاڵ بوون به‌م بابه‌ته زانستیه و سوودمه‌ندی خۆیانیان لێ ڕاگه‌یاند وه داوایان كرد كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌وه سیمیناری له‌م شێوازه به به‌رده‌وامی ساز بكرێت .
له ڕۆژی 22/1/2006 دا ( یه‌كێتی ژنانی كورد ) له سوید به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستا به گێڕانی سیمینارێك بۆ چه‌ند پسپۆڕێك و له چه‌ند بوارێكی جیاوازدا ، وه ( عه‌بدوڵا تۆفیق ) یش وه‌كو یه‌كێك له پسپۆڕی وه‌رزشه ده‌روونیه‌كان به‌شداری كرد‌و نزیكه‌ی (90) خولهك بوو سیمیناره‌كه‌ی ، كه تایبه‌ت بوو به ( وه‌رزشی ده‌روونی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ و چۆنێتی پرۆگرامكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ) ، شایانی باسه نزیكه‌ی ( 100 ) ژنی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی سمیناره‌كه بوون و زۆر دڵخۆش بوون به ناسینی ئه‌م زانسته تازه‌یه و داوای سیمیناری تریان ده‌كرد له ئاینده‌دا .
له كوردستاندا چه‌ند جارێك سیمینارم گێڕاوه و بابهتهكان زۆر له لای خه‌ڵكی سه‌رنج ڕاكێش بوون . وه‌له ستۆكهۆڵم و شاری ( ئۆربیرۆ ) سیمینارم گێڕاوه به سویدی ، چه‌ند كۆرسێكم كردۆته‌وه بۆ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان.
له هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانیه‌كانی ( كوردسات و كوردستان T.V ) دا چاوپێكه‌وتنم كردووه ، وه له ڕادیۆی ده‌نگی كوردی له ستۆكهۆڵمدا چالاكی و مێزگرم سازداوه . هه‌زاران كه‌س گوێ بیستی بابه‌ته‌كانم بوون .
وه یه‌كێكی تر له پڕۆژه‌كانم له ساڵی 2004 وه له ڕادیۆی ئه‌ستێره له سوید به‌رنامه‌ی ( به‌ره‌و ژیانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند تر ) پێشكه‌ش ده‌كه‌م .
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو خاتوو ( مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی ) شدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌مان بۆ منداڵان ئاماكرد .
پڕۆژه‌ی من ئه‌وه‌یه كه بتوانم له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانیدا سیمینار و كۆرس بگێڕم ، وه ئه‌م زانسته بگه‌یه‌نم و یارمه‌تی كورد و مرۆڤایه‌تی بده‌م . وه له داهاتویه‌كی نزیكدا به نیازی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی وه‌رزشی ده‌روونیم له كوردستاندا .