سه ردانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له‌ ئه‌وره‌پا بۆ کوردستان بۆ ئه نجامدانی جه‌ند پرۆژه‌یه‌ك

 

چاڵاکییه کان و کۆر و کۆبونه وه کان و پرۆژه کانی سه ندیکای کارمه ندانی ته ندروستی کورد له ئه روپا

1-
سه ردانی کوردستان بۆ مه به ستی ئه نجامدانی چه ند چاڵاکییه ک وه جێ به جێ کردنی چه ند پرۆژه یه ک ، وه فده که پێک هاتبوو له به رێزان سه رۆکی سه ندیکا نیاز محمد حسن جوجه ، ئه ندامی ده سته ی باڵا به رێز ئاما نج عومه ر هه روه ها به رێز دلشاد حسێن له هۆله ندا.


2-
کۆبونه وه له گه ڵ وه زیری ته ندروستی حکومه تی هه رێمی کوردستان دکتۆر تاهیر هه ورامی بۆ گفتوگۆ ده رباره ی ئه نجام دانی پرۆژه کانی سه ندیکا هه روه ها ئاڵوگۆری په یوه ندییه کانی.
هه روه ها باس له پرۆژه کانی داهاتوو کرا که به ڵین وایه له مانگی 9 جێ به جێ بکرێ بۆ به رێزان عبدالله تۆفیق سکرتێری سه ندیکا ی کارمه ندانی ته ندروستی کورد له ئه وروپا و لارش ئێریک پرفیسۆر له بواری خاوبونه وه و له چه ند بوارێکی تر هه روه ها پرۆژه کانی به رێزان هێرۆ و ره نا هیوادارین له مانگی 9 ئه نجام بدرێت.
کۆبونه وه له گه ڵ به رێزبه رێوه به ری گشتی په خشان ئه سعد کرا بۆ جێ به جێ کردنی پرۆژه کان، به رێزیان زۆر به گه رمی پێشوازی له پرۆژه کان کرد.

گۆرینی چه ند کتێبێک له زمانی سویدی بۆ زمانی کوردی له لایه ن نیاز محمد جوجه خرا به رده ستی وه زاره تی ته ندروستی حکومه تی هه رێمی کوردستان .

3-
کۆبونه وه له گه ڵ سه ندیکای کارمه ندانی ته ندروستی کوردستان بۆ زیاتر هاوکاری یه کتر کردن له بواری جیا جیا. وه هاوکارییه کان خرانه بواری جێ به جێکردن که جێگای سوپاس و پێزانینه .


4-
ئه نجامدانی سمیناربه هاوکاری وه زاره تی ته ندروستی حکومه تی هه رێمی کوردستان بۆ کارمه ندانی ته ندروستی شاری هه ولێر له فه رمانگه ی ته ندروستی هه ولێر له لایه ن دڵشاد حسێن و نیاز جوجه .
به رێز دڵشاد حسێن باسی له دژه به کترییاکان ده ره ئه نجامی به کار هێنانیان له داهاتوو کرد.
هه روه ها به رێز نیاز محمد حسن باسێکی تێروته سه ل له نه خۆشی شه کره و ئاڵۆزییه کانی کرد.

5-
کۆبونه وه له گه ڵ به رێوه به ری گشتی فه رمانگه ی ته ندروستی هه ولێر به رێز دکتؤر خالید، بۆ خستنه گه ری کاره کانی سه ندیکا بۆ خزمه ت کردنی کوردستان له بواری جیا جیا .
هه روه ها به رزکردنه وه ی ئاستی رۆشنبیر کارمه ندانی ته ندروستی به شێوازی جیا جیا.
باس کردن له هێنانه وه ی چه ند ئامێرێکی ته ندروستی بۆ نه خۆشخانه کانی کوردستان بۆ به شی خوێن به شه کانی تر .
هه روه ها باس له ده یان کاری سه ندیکا کرا.

6-
کۆبونه وه له گه ڵ لیژنه ی ته ندروستی له په رله مانی کوردستان به رێزان ئه ندامانی په رله مان دکتۆر حسن سور دکتۆره بێریڤان دکتۆره تارا هه وره ها جێگیری لیژنه .
به رێزئه ندام په رله مان دکتۆره بێریڤان سه رهه نگ بوو به ئه ندامی فه خری سه ندیکای کارمه ندانی ته ندروستی کورد له ئه وروپا.
7-
گێرانی ئاهه نگێک بۆ هاوکاری کردنی ئه و که سانه ی که نه خۆشی شێر په نجه یان هه یه.
8-
سه ردانی چه ند که سایه تییه کی ناسراو بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆری په یوه ندییه کان.
9-
سه ردانی پارێزگای هه ولێر بۆ ئه نجامدانی پرۆژه کان.
10-
سه ردانی چه ند ها کۆمپانیا .
هه ریه ک له م خاڵانه به درێژیی بۆتان روون ده که ینه وه له ماوه ی داهاتوو.

سه ندیکای کارمه ندانی ته ندروستی کورد له ئه روپا