با
ساڵی 2009 ساڵی گه‌شه‌کردنت بێ!
ڕێنماییه ده‌روونییه‌کانی عه‌بدوڵا
تۆفیق
هه‌رساڵێك، مانگێك، ڕۆژێك یان
ساتێك له ته‌مه‌نمان به‌بێ بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست به‌سه‌رماندا تێناپه‌ڕێت. ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌و هه‌ستانه‌شمان تێکه‌ڵو پێکه‌ڵو زۆرجاریش سه‌رشێتن، له باش و خراپ
به پێی به‌سه‌رهاتی ئه‌وکاته‌و شێوه‌ی فێربوونی کۆنتڕۆڵمان به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و
هه‌سته‌کانماندا. زۆرجار ده‌بیستین له دۆست و براده‌ران و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه که بۆ
ئه‌وان هه‌ر سات وساڵێك له ته‌نها ڕۆتینێکی ژیانیان و دووباره‌بوونه‌وه
به‌ده‌رنیه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ له ساڵی ڕابردو وه ئه‌مڕۆ له دوێنێ جیاوازتربێت، پێویستمان
به‌وه هه‌یه که ئێمه گۆڕانکاری له ناو خودی خۆماندا بکه‌ین. پێش هه‌مووشیان
له بیرکردنه‌وه‌و ڕه‌فتاره‌کانماندا. ئه‌گه‌رچی دوێنێ و ڕابردو هیچ بوونێکیان
نه‌ماوه له ئێستاماندا جگه له به‌سه‌رهاتیک و چوونی بۆ ناو ئه‌لبوومی
یادگارییه‌کان نه‌بێت له نائاگایماندا.
ئێستا ده‌مه‌وێت که به‌م شێوه‌یه بکه‌یت:
ته‌نها پێنج خوله‌ك بده به‌خۆت. له شوێنێکی هێمندا دابنیشه‌و له شێوه‌ی
مێدیتاشوندا چاوه‌کانت دابخه. پاشان به‌هۆی چه‌ند هه‌ناسه‌دانێکی قوڵه‌وه خۆت
خاوبکه‌ره‌وه هه‌تا هه‌ست ده‌که‌یت که هه‌ناسه‌ت نه‌رم و خاو بووه . پاشان
ته‌واوی چه‌قی قورسایت/ ته‌رکیزت به‌کاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرای بیرێك
بکه‌یته‌وه له‌و کارانه‌ی که کردوته له ساڵی ڕابردوودا، به باش و خراپیانه‌وه.
ئه‌و کاره خراپانه‌ی که کردووتن و په‌شیمانی له‌کردنیان، ده‌توانیت له
یادگاره‌کانتدا ده‌ریانبکه‌یت و فڕه‌یان بده‌یت. ئه‌وانه‌ی که باشن ده‌توانیت
هه‌ندێجار به‌بیر خۆتیان بهێنیته‌وه و سودو وزه‌یان لێوه‌ربگریت و کاری له‌وشێوه
بکه‌یته‌وه. له‌دویدا بیربکه‌ره‌وه که ده‌بوایه چیت بکردایه به‌ڵام نه‌تکرووه.
ئایا ڕێگرت هه‌بوو یان له ته‌مه‌ڵی و بێ هیوایدابوه؟
ئێمه ناتوانین هیچ گه‌شه‌یه‌ك بکه‌ین ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومان
نه‌خه‌ینه کار. ئه‌گه‌ر هانده‌رێك له ناو خودی خۆماندا نه‌دۆزینه‌وه
سه‌رکه‌وتونابین له هه‌نگاوه‌کانماندا. ئه‌گه‌ر ته‌کنیك و شێوازی زانستییانه
به‌کارنه‌هێنین له‌وانه‌یه نه‌توانین ئامانجه‌کانمان به‌رفراوانتربکه‌ین. لێره‌دا
من ده‌مه‌وێت پێشنیارێك بکه‌م که تۆ ئاره‌زووده‌که‌یت و ده‌ته‌وێت گه‌شه‌ی زیاتر
بکه‌یت به‌که‌سایه‌تیت، ئه‌وا ساڵی 2009 بکه به‌و ساڵه‌ی که بووێرانه په‌یمان
بده‌یت به خۆت له شێوه‌ی ئامانجی کورت و درێژ خایه‌ندا که به به‌رنامه‌وه
کاریان بۆ بکه‌یت و بیان گه‌یتێ. له‌وانه‌یه بته‌وێت جگه‌ره یان خواردنه‌وه
ته‌رك بکه‌یت، له‌وانه‌یه کێشت دابه‌زێنیت، له‌وانه‌یه ده‌ست بکه‌یت به
وه‌رزشکردن، له‌وانه‌یه بته‌وێت زیاتر خۆت ڕۆشنبیربکه‌یت، له‌وانه‌یه
بته‌وێت له کاره‌که‌تدا زیاتر پێش بکه‌ویت و خزمه‌ت بگه‌یه‌نیت، له‌وانه‌یه
بته‌وێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌کانتا بهێنیت... تاد. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا من
ده‌مه‌وێت که تۆ په‌یمان بده‌یت به‌خۆت که ئه‌م ساڵ به‌لای که‌مه‌وه تۆ له چوار
کۆڕ‌و سیمیناری زانستیدا ئاماده‌بیت، چوار کتێبی زانستی بخوێنیته‌وه‌و هه‌فته‌ی دوو
جار ڕۆژنامه بخوێنیته‌وه! ئه‌مانه هیچ گرانیه‌کی تیانیه و سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت
بۆ گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی و گۆڕانکاری له خۆتدا. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه
که ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی که ئێمه به‌سه‌رماندادێت، زۆربه‌ی جار ده‌وروبه‌رمان پێش
خۆمان هه‌ست به‌و گۆڕانکاریانه ده‌که‌ن که له ئێمه‌دا ڕووده‌ده‌ن( ئه‌گه‌ر پێمان
بڵێن). ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ به‌خته‌وه‌ربوونمان له ژیان و به‌خشینی
مانایه‌ك به ژیانمان.
له‌م ڕێگانه‌وه ساڵی 2009 بکه به ساڵی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنت له
زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیانتا
........ سه‌رکه‌وتوبن........
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
