چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه
ده‌بیته‌وه ؟!
له ڕێنماییه‌کانی
عه‌بدوڵا تۆفیق
زۆربه‌ی زۆرمان به ڕه‌خنه په‌ست ده‌بین و جۆرێك له زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه ئێمه نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.کاتێك که یه‌کێك ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه که بتوانیت خۆتی بۆ ئاماده‌بکه‌یت به عه‌قڵ/ مێشك. ئه‌مه چه‌ند شێوازێکیانه بۆ بیرکردنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردنت...
1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بێت له‌و
ڕه‌خنه‌یه‌دا که ئه‌و که‌سه ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بوو له‌و
ڕه‌خنه‌یه‌دا، له ڕاستیدا هیچ هۆکارێك نیه که وا‌بکات تۆ زوویر ببیت.ئه‌مه یه‌ك
بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئه‌وه باشه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه بزانیت که ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی
له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی. ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی
له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به که‌موکوڕیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێت
ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه بزانه که زۆر گرنگه جیاوازی بکه‌یت
له نێوان که‌سه‌که که‌ڕه‌خنه‌که ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که ده‌یڵێت/شته‌کان،
وه ڕه‌خنه به شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو
ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی
گه‌وره‌یه له گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.
2. هیچ ڕاستیه‌ك نیه له‌و ڕه‌خنه‌دا
که ئه‌و که‌سه ده‌یگرێت له تۆ. له‌وانه‌یشه که ڕه‌خنه‌که په‌یوه‌ندی به‌و
بواره‌وه هه‌ر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وا دیسانه‌وه هیچ هۆیه‌ك
نیه که تۆ توڕه‌و زوویر بکات. ئێوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هه‌ریه‌که تان جۆره
بۆ چوونێکی هه‌یه. وه گرنگترین شت بۆتۆ ئه‌وه‌یه که تۆ له ناوه‌وه‌ی خۆتدا
ئه‌وه بزانیت که تۆ چی ده‌ڵێیت و له کوێدایت، که تۆ ڕاستت کردوه به‌پێی
ئه‌وزانیاریانه‌ی که خۆت وه‌رتگرتووه شتت باسکردووه. چه‌ند جیهانێکی ناخۆش ده‌بوو
ئه‌گه‌ر هه‌موومان هه‌مان بۆچوون و ئاره‌زوومان هه‌بوایه بۆ هه‌موو شته‌کان.
ئه‌وه‌ی که فێری ده‌بیت لێره‌دا ئه‌وه‌یه که به‌ریه‌ککه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌کان
ڕوونترو باشتر ده‌بن له نێوان تۆ‌و که‌سه ڕه‌خنه‌گره‌کاندا، ئه‌گه‌ر
بۆچوونه‌کانت به‌م شێوه‌یه‌بێت له داهاتوودا. ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که وه‌ڵام
ئه‌ده‌یته‌وه هه‌رگیز ڕه‌خنه مه‌گره له کاتێکدا که تۆ له بارێکی خراپدابیت و
هه‌میشه جیاوازی بکه له نێوان و شت و که‌سدا. له‌شوێنی گشتی و له ناو خه‌ڵکدا
ستایشی/باشی که‌سێك بکه ، به‌ڵام که ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت به ته‌نهابه له‌گه‌ڵ
که‌سه‌که‌دا.
سه‌رکه‌وتوبن
........................
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
