کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا
Scandinavian International University
وماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار
له ڕۆژانی 19 و 20- 3-2010 دا کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا له شاری ئۆره‌برو له سوید به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنفرانسه‌دا نزیکه‌ی 110 که‌سایه‌تی و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی و چه‌ندین پزیشکی ده‌روونی و پڕۆفیسۆر له بواره ده‌روونیه‌کان و په‌رپرسه‌کانی زانکۆ و به‌شه ده‌روونیه‌کان به‌شداریان کرد. هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌شدا دوو کورد به‌شداریان کرد، پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان عه‌بدوڵا تۆفیق و چۆپی مه‌جید یش وه‌ك خوێندکارێکی ئه‌و زانکۆیه.
ئه‌و پرۆفیسۆرانه‌ی که یه‌ك له‌دوای یه‌ك به سیمیناره‌کانیان به‌شداربوانیان ده‌وڵه‌مه‌ندترکرد له زانیاری ئه‌مانه بوون:
1. Åke pålshammar fil dr. Uppsala Universitet/ karolinska institutet
پڕۆفیسۆر ئۆکه له سیمیناره‌که‌یدا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن ڕاهێنان و فێربوون و به‌سه‌رهاتی هه‌ستیار کارده‌کاته سه‌ر مێشك. لێره‌دا به‌درێژی لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ته‌مه‌نی منداڵی هه‌تا مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نی پیری و هۆکاره‌کان و چۆنیه‌تی کارکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئهڵشایمهردا خسته‌ڕوو.
2. Lena Leissner fil dr.
به‌رپرسی لێکۆلینه‌وه‌کان له خه‌وله نه‌خۆشخانه‌ی ئۆره‌برو. سه‌باره‌ت به خه‌و وه هۆکاری ناڕێک‌و پێکی له‌خه‌ودا. چه‌ندین نمونه‌و چاره‌سه‌ر و هۆکاری به فلیم پیشاندا.3. fil dr. Adrian Parker professor of psykologi Göteborgs university, department of psychology, cothenburg university
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئه‌دریان پارکه‌ر که له به‌ریتانیاوه بهنگهێش کرابوو لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر پاراسایکۆلۆژی و هه‌ستی شه‌شه‌م ئه‌نجام داب‌و، باسی ئه‌و بار‌و ماوهدانهی ده‌کرد که کاتێك مرۆڤ ده‌که‌ویته ناویانه‌وه له‌وێدا تواناکانی وه‌ك توانای له‌سه‌رو سروشته‌وه ده‌رده‌که‌ون.
4. fil dr. Lars- Eric Uneståhl filosofi, psykologi, Mental trainer
پڕۆفیسۆر دکتۆر لارش ئێریك ئونیستۆڵ داهێنه‌ری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و ڕاگری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێو ده‌وڵه‌تی باسی ڕۆڵی مێشکی کرد له‌کاتی گۆڕانکاریدا بۆ ژیانێكی نوێ و باشتر.
5. Karin, psykolog
سیمیناره‌که‌ی له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی بوو که له خوێندگا ناوه‌ندی و دواناوهندیهکاندا به‌ئه‌نجامی گه‌یاندبوو له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی سترێس له‌و ته‌مه‌نانه‌دا که گه‌نجان سه‌رقاڵی خوێندنن. پاشان کاریگه‌ری ڕاهێنانه‌کانی خاوبوونه‌وه‌و شێلانی به‌رزنرخاند له خۆشی وه‌رگرتن و باشترکارکردنی مێشك و زانیاری وه‌رگرتن و ته‌ندروستی باشتر بۆ خوێندکاره‌کان.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی شایانی باسه پڕۆفیسۆر دکتۆر لارش ئێریك بۆ یه‌که‌مین جار مۆڵه‌تنامه‌ی ماسته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی به‌خشیه عه‌بدوڵا تۆفیق له ژێر تایتل
CERTIFIED MENTALT RAINING MASTER
له‌م ڕێزلێنانه‌دا ڕۆڵی عه‌بدوڵا تۆفیق له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کاندا له کوردستان و سوید به‌رز نرخێنرا.دکتۆر لارش ئێریك بۆ جارێکی‌تریش ئاماده‌ی خۆی پیشاندا که بهسهردانیك بگه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا تۆفیق دا و هه‌روه‌ها دکتۆر ئه‌دریان که پرۆفیسۆره له بواری لێکۆڵینه‌وه‌کانی پاراسایکۆلۆژیدا به‌ڕێزیشیان به‌خۆشحاڵیه‌وه سه‌ردانی کوردستان قبوڵ ئه‌کات ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م هه‌لانه به‌باش وه‌ربگرێت. هه‌ربۆیه به ناوی ماڵپه‌ری وه‌رزشی ده‌روونیه‌وه داواده‌که‌ین له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت زانستکی نوێ به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمیتر بێته ناو خوێندنگا‌و زانکۆکانی کوردستانه‌وه هه‌روه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوی جیهان، ئه‌وا هه‌وڵێکی مرۆڤانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه به‌زوترین کات کار ده‌ست پێبکه‌ین بۆ سه‌ردانێك بۆ کوردستانی خۆشه‌ویست
.چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی
www.warzshidaruni.com