ڕاهێنانێکی دەروونی ئاسان پێش خەوتن

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

٢٦/٩/٢٠١٢

وەك ئاگادارین کە ڕاهێنانی دەروونی ئەگەر کاتی خۆی بۆ دابنێی ئەتوانی لە هەر کاتێکدا بتەوێ بیکەیت. تەنها لە سەرەتاوە زۆر گرنگە کە بەتەنها بیت و لە ژینگەیەکی ئارامدا بیت هەتا فیر ئەبیت.

یەکێك لەو شێوازانەی کە ڕاهێنانی دەروونی لەوێدا زۆر بە ئاسانی و لەسەر سفرە بۆت دانراوە لە کاتێکدایە کە تۆ ئامادەی بۆ خەوێکی سروشتی کە خوای گەورە پێی بەخشیوی بۆ حەوانەوە . پێش خەوتن هەمیشە یان چوونە ناو خەوەوە کاتێکە کە تۆ ئیتر دونیای فیزیکی بەجێ ئەهێڵی و دەچیتەوە لای دەروونت و ڕۆحت باڵ ئەکێشێ بەسەرتا. لەو کاتەدا تۆ ئەگەر بە ئاگایانە هەندێ دەستەوەژای ئەرێنی یان بیرکردنەوە لەئامانجەکانت بەبیر خۆت بهێنیتەوە و بەوردی چەند جارێك وەك فلیمێك بۆخۆتی لێبەیتەوە، تۆ هەستێکی خۆش و ئەرێنیت بۆ دروست ئەبێ و لەهەمان کاتیشدا تۆ ئەو ئامانجە یەکسەر لە ناختا پڕۆگرام ئەکەیت، کە ئیتر کارکردن لەگەڵیدا زۆر ئاسان ئەبێت.

ستێفان هۆڵم ی سویدی خاوەن مەدالیای زێڕ لە ئۆڵۆمپییاتی ساڵی ٢٠٠٤ لە بازی بەرزدا، سەبارەت بە خۆ ئامادەکردنی بۆ ئۆڵۆمپیاتەکە باسی گرنگی ئەو ڕاهێنانە دەروونیانەی ئەکرد کە بووە هۆی سەرکەوتنی لە پاڵەوانیەکەدا. ستێفان هٶڵم ئەیووت: من (ڤیسواڵیسێرین) م بەکار ئەهێنا وەك ڕاهێنانی دەروونی. چوونە ناو بیرکردنەوە و بینینی سەرکەوتنەکەم وەك فلیمێك کە چۆن بازەکەم بەجوانی ئەداو مەدالیاکەم وەر ئەگرت. لە کاتێکدا ئەم ڕاهێنانەم ئەکرد کە وا هەموو لەشم سوك ببو وە هەستێکی خۆش باڵی ئەدا بەسەرمدا و وا خەریك بوو خەو ئەچووە چاوەکانم. من ئەمبینی کە چەند بە خێرای ڕام ئەکرد و لە هەنگاوی کۆتایدا ئیتر بەرز ئەبوومەوە بە هۆی خۆ هەڵدانەکەمەوە هەر وەك بفڕی بەسەر پەتەکەدا. ستێفان لەهەمانکاتیشدا ئەڵێ باسکردنی ئەو ڕاهێنانە ئاسانە بەڵام لە کرداردا زەحمەتە وەك خۆی بیگونجێنی. ڕاهێنانی دەروونی ئاسانکاری ئەکات بۆ ئەوەی باشتر چەقی قورسایت لەسەر ئەو شتانە بیت کە گرنگن بۆت. مرۆڤ نابێ خۆی سترێس و بێزار بکات وە پێویستە پلانێکی ڕوونی هەبێ بۆ ئەوەی کە بەئاسانی شتە دەرەکیەکان کاری تێنەکەن.

پێش خەوتن لەم ڕاهێنانە بکەیت، تۆ بۆ ڕۆژی داهاتوویش بە وزەو دڵخۆشیەکەوە بەخێرهاتنی ڕۆژێکی نوێ ئەکەیت و پلانەکانت ئاسانترجێبەجێ ئەبێت.

www.warzshidaruni.com

سەرکەوتوبن

گەڕانەوە