پێشنیارێك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کوردستان و ئه‌وانه‌ی له‌بواری ده‌روونناسیدا
کارده‌که‌ن
ئه‌وانه‌ی که له بواری ده‌روونناسیدا کارده‌که‌ن ئه‌بێت
ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌خلاقییان بێت که به‌ئاگایانه به‌ته‌نگ کۆسپ و نیگه‌رانی
مرۆڤه‌کانه‌وه بێن وه ببنه ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ده‌روونی زیاتر ته‌شه‌نه
نه‌کات و مرۆڤه‌کان دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی نه‌بن، لێره‌دا مه‌به‌ستمه که زوو
به‌ده‌م ناهه‌موارییه‌کانه‌وه بچن نه‌ك که‌سه‌کان گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌ك ببن و له
پاشاندا ببنه نه‌خۆشی پزیشکه‌کان و هه‌مه جۆره ده‌رمانیان بدرێتێ، له
ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خۆش درووست ده‌بێت.
له‌زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی دوونیادا بۆ
ئه‌وانه‌ی که دووچاری شۆك/ سه‌دمه ئه‌بن یان خه‌ریکه ئه‌بن، که‌سانی پسپۆڕ
له‌شوێنی مه‌به‌ستدا ئاماده ئه بن و یارمه‌تی که‌سه‌که ئه‌ده‌ن به شێوه‌ی جۆراو
جۆر که بێگومان شێوازه‌کان له که‌سێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێ به‌پێی
به‌سه‌رهات و شێوه‌ی ژیانی که‌سه‌کان.
ئه‌وه‌ی بۆمن جێی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که
له‌بواری ده‌رووناسیدا له کودرستانماندا که‌لێنێکی یه‌کجار گه‌وره هه‌یه له‌و
باره‌دا و پێم سه‌یره که ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کانیشدا که‌سانی پسپۆڕ
له‌وبواره‌دا ته‌رخان نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕووداوێک‌دا به‌ده‌م که‌سه
پێکراوه‌کان و برینداره‌کانه‌وه بچن و که‌مێك له‌و باره ده‌روونییه‌یان سووك
بکه‌نه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی که به‌هۆی ڕووداوی
دڵته‌زێنه‌وه خۆشه‌ویست و ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌یان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن زۆر پێویستیان
به‌و جۆره یارمه‌تی و بایه‌خدانه هه‌یه.
به گرنگی ده‌زانم که بڵێم زۆر پێویسته که ئاوڕێك له‌م بواره بدرێته‌وه که
یه‌كێکه له کێشه گه‌وره‌کانی گه‌لی کودرمان. ئه‌بێت له‌و شوێنه تایبه‌تییانه‌دا
که‌سانی شاره‌زاو پسپۆر دابمه‌زرێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگیرێت له ته‌شه‌نه‌کردنی
خراپی باری ده‌روونی گه‌له‌که‌مان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مه نه‌که‌ن کێ بیکات؟
گه‌ر به‌ئاگابین د‌رك به‌وه ئه‌که‌ین که له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوداوێکدا چه‌ندین که‌س
تووشی ناڕه‌حه‌تی و شڵه‌ژانی ده‌روونی ئه‌بێت، له کوردستاندا ئه‌وه‌ی به‌ته‌نگ
ئه‌م که‌سه توشبوانه‌وه بێت ته‌نها خزم و هاوڕێکانیانن که ئه‌وانیش
به‌شێوه‌یه‌کی زۆر پڕ له هه‌ست و سۆزدارییه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن و
به‌زه‌یی به‌کار ده‌هێنن، که‌من پێموایه زیاتر باره‌که ده‌شڵه‌ژێنن و زۆرتر
ده‌خایه‌نێت هه‌تا که‌سه‌کان هێمن ببنه‌وه. هه‌ر بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی
ته‌ندرووستی و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی که خه‌مخۆرانه له بواری ده‌روونناسیدا
کارده‌که‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کار بکه‌ن و نه‌هێڵن چیتر نه‌خۆشی ده‌روونی
به‌وشێوه‌ی ئێستا ته‌شه‌نه‌بکات و ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌م ئه‌وکه‌سانه‌وه بچن که
خه‌ریکه ده‌چنه ناو بازنه‌ی تووشبوانه‌وه.
من لێره‌دا نمونه‌یه‌کتان بۆ باسده‌که‌م: ڕووداوی دڵته‌زێنی
له ده‌ستچوونی خوالێخۆشبووان ( گۆران عومه‌ر،
تانیا موحه‌مه‌د و لانا ئاسۆی کچی) و به‌خه‌ستی
زامداربوان (سه‌روه‌ت تۆفیق، ڕه‌وا ئیبراهیم،
تاژان ئاسۆ و ڕێبه‌ر تۆفیق) له 2/10/2008 دا که
هه‌موویان له هه‌مان ڕووداودا بوون به‌گشتی هه‌موولایه‌کیان دووچاری جۆرێك له
شۆك/ سه‌دمه بوونه‌ته‌وه. بۆ من زۆر جێی دڵگرانییه که له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا هیچ
جۆره یارمه‌تی و به ته‌نگه‌وه هاتنێك نه‌بووه له بواری ده‌روونیدا که که‌مێك
به پسپۆڕی خۆیان ئه‌و شۆکانه له‌سه‌ر زامداربوه‌کان و خزم و که‌سیان سوكتر
بکه‌ته‌وه که ئه‌مه ڕۆڵێکی مرۆڤایه‌تیه . ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌که له
ده‌یان هه‌زار کاره‌ساتی دڵته‌زێن که ڕۆژانه به‌رۆکی مرۆڤه‌کان ده‌گرێته‌وه‌و
به‌ره‌و ژیانیکی نادیاریان ده‌بات. به‌هیوام وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌نگاویکی
مۆدێرن بنێت بۆ ڕێگرتن له کێشه ده‌روونیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی.
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org

6-10-2008