مرۆڤ و ژیری

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

 ٢/٢/٢٠١٢

ئایا بە ڕاستی ئێمە بیرمان لەوە کردووەتەوە کە دوای ئەوەی کە لە مناڵیەوە بەپێی خۆمان وەستاوین چەند ژیریمان وەرگرتووە، وە چەند بە کەمی لەو ژیریەمان بەکارهێناوە لە ژیانماندا؟ بێگومان هەر هەناسەیەك کە هەڵیدەکێشین و هەر جموجوڵێك کە بە ماسولکەکانمانی ئەکەین لە ژیریەوە سەرجاوە ئەگرێت، هەر وەك پڕۆسەیەکی هەڵبەستراو کەوا دەکات ئەو خواردنەی کە دەیخۆین گۆڕانکاری بکات بۆ ڕۆژێکی زیاتر لە ژیاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا ئەتوانین ئەوە دیاری بکەین کە مێشکی ئێمە زۆر باش نیە لە سودوەرگرتن لەو توانایەی کە ئێمە هەمانە و زۆرشت هەیە کە ئێمە تێیناگەین و زۆر کێشەش هەیە کە بێ چارەسەر ماونەتەوە.

لەوانەیە شتێکی باش و ئاسان بوایە ئەگەر بیرکردنەوەمان بۆ هەموشتەکان بە بیرتیژی/ عەبقەریانە بوایە، بەڵام لەوانەیە شێوازی ژیان و چارەنووسی ئەم ژیانەمان لەسەر گۆی ئەم زەویە داوای شێوەیەکیتر لە چارەسەر بکات. کە ئێمە بەداخەوە ناتوانین بە ژیرانە بیری لێبکەینەوە.

بیرکرنەوە وای لە ئێمە کردووە کە بمانکات بە نێوە مرۆڤ، لەبەر ئەوەی هێشتا لای ڕاستی مێشکمان و پێشبینیکردنمان بە تەواوی نەخستووەتە گەر و زۆر ئاسان نیە کە دەستمان بگاتێ.

ڕیگایەکی باش و ئاسان، کردنی ڕاهێنانی دەروونیە کە ئامانجی گەیاندن و ڕێ نیشاندانە بۆ مرۆڤەکان کە ژیریە سروشتیەکەی خۆی بدۆزتەوە، کە هاوئاهەنگە لەگەڵ ژیانی خۆیدا. هەمان ژیریشە کە ئاگای لە هەموو پڕۆسەکانی لەشمانەو بەتوانایە لەبواری گەردوونناسیشدا. ئەو ژیریەش ئیلهاممان ئەداتێ کە ئێمە دەست بەکاربین، نەك بە تەنها بۆ خودی خۆمان بەڵکو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و هەموو دروستکراوەکانی خودا بە باشترین شێوەیش بەبێ ئەوەی بیر لە چۆنیەتی دونیا بکەینەوە. تەنها داواکاریەکی زۆر کەمیش لەسەر ئێمە هەیە، کە هەستکردنە بە بوونمان لە ئێستادا کە ئەویش لە ڕێگەی دووبارەو چەندین بارەکردنەوەیە بۆ خۆمان هەتا خۆی بە ئۆتۆماتیکی دێت/ پڕۆگرام ئەبێت.

ئەوەش هونەرێکە کە بتوانی کەمترین شت بەکاربهێنیت بەڵام زۆرترین شتت دەست بکەوێت!

 

گەڕانەوە