مێدیتاشۆن
مێدیتاشۆن یه‌كێكه له وه‌رزشه ده‌روونیه‌كانی كه زۆر بڵاوه له جیهاندا به‌ڵان به‌داخه‌وه كه ئێمه‌ی كورد سه‌باره‌ت به‌م ڕاهێنانه‌ی كه به‌ده‌روون ده‌كرێت هێشتا پێمان نه‌گه‌یشتووه .
به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه چه‌ند كوردێك هه‌بن له ووڵاته جیاجیاكانی جیهاندا كه ئه‌م وه‌رزشانه‌یان بیستبێت یان به‌كایان هێنابێت ، به‌ڵام ئه‌وانیش له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن . كردنی ئه‌م چۆره وه‌رزشه ده‌روونیه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌روه‌ك و هه‌موو كارێكی نوێ تر پێویستی به بڕوابوون هه‌یه به‌كاره‌كه ، بڕوایه‌ك كه له‌ناوماندا هه‌یه‌و ئاسانه ، بڵێ : من له‌و بڕوایه‌دام كه مێدیتاشۆن شتێكی پێه پێم ببه‌خشێت و من ئه‌مه‌وێت ئه‌و توانیه كه پێویستی پێیه‌تی بیده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بدۆزمه‌وه كه تیایدایه‌تی ، ئابه‌م شێوه‌یه ! ته‌نها بڕوابونێكی ئاسان به‌و كاره ئه‌گه‌ر نه‌شیزانی چۆنه و شاره‌زایش نه‌بی ، تۆ بناغه‌یه‌كی گرنگ و به‌نرخ و پته و دروست ده‌كه‌یت و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م بڕیاره‌ت هه‌سته‌كانت ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ت بكرێته‌وه ده‌توانیت ئاوڕێك له بۆچوونی مرۆڤه زانا و گه‌وره‌كان بده‌یته‌وه ، ئه‌وان زۆرشتیان فێری ئێمه كردووه هه‌روه‌كو ( میكادیشی ) ده‌ڵێ : مێدیتاشون باشترین ڕێگایه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ناخی خۆته‌وه . به گاڵته نیه كه چه‌ند ملیارێك مرۆڤ ئه‌م وه‌رزشه‌یان كردووه ، ئه‌گه‌ر ژیانێكی پڕ له ته‌ندروستی و باشتر گوزه‌ریان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت لێیه‌وه . ئه‌وان هه‌موو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌و ڕێگه‌یه‌دا كه جیهانێكی بێده‌نگ و نه‌بینراوی له ناوماندا پێك هێناوه .
به‌هۆی مێدیتاشۆن ده‌توانین به‌شه نه‌بینراوه‌كه‌ی خۆمان ببینین . هه‌روه‌ها ئازادمان ده‌كات له‌و ڕوداوانه‌ی ده‌رووبه‌رمان كه به ئاگاین لێی هه‌تا ده‌تگه‌یه‌نێته بارێكی هێمن . فێرت ده‌كات كه سه‌ربه‌ست بیت و له گرفته ده‌روونیه‌كان و سترێس دوور بیت ، وه‌ڵامی زۆر له‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه كه له مێژه‌وه چاوه‌ڕێی بوویت ، له دوایشدا مێدیتاشۆن له ژیانتدا جێی خۆی ده‌گرێت و ده‌بێته به‌شێك له ژیانت و هه‌ركات بته‌وێت ئه‌توانیت بچیته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه مێدیتاشۆن بۆی دۆزیویته‌ته‌وه . تۆ ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ به‌كاری بهێنیت بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه له ناو كێشه‌كه‌دایت یان كه له پاڵه‌وانێتیه‌كی وه‌رزشیدایت یان بۆ هه‌ر كارێكی تر ، بابزانیت فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ( بلایسێ باسكاڵ ) ده‌ڵێ به‌ئێمه ده‌رباره‌ی مێدیتاشۆن : ( هه‌موو خراپه كاریه‌كانی مرۆڤایه‌تی له بێ توانای مرۆڤ خۆیه‌وه‌یه‌تی كه ناتوانێت له ژوورێكی بێده‌نگدا به ته‌نها دابنیشێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ) . ئه‌مه زۆر به بۆچونێكی جوان ده‌زانم هه‌ر بۆیه پێم باشه كه هه‌موومان بتوانین ڕۆژانه نزیكه‌ی (15-20) خوله‌ك بۆ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین بۆ نزیك بونه‌وه له ناوه‌وه‌مان ، ده‌بێت چی له‌وه گرنگ تر بێت كه ناوه‌وه‌ی خۆت بناسیت ، هه‌ر وه‌كو ( سوكرێش ) ده‌ڵێ : ( گرنگترین شت له جیهانی مرۆڤدا ئه‌وه‌یه كه خۆی بناسێ ) . ئه‌مه بێ مانا نیه ؟!
چۆن بتوانین مێدیتاشۆن بكه‌ین ؟؟
بێگومان ئه‌مه پرسیارێكه خوێنه‌ر ده‌یكات ، كردنی ئه‌م ڕاهێنانه وه‌رزشیه زۆر ئاسانه ته‌نها تۆ بڕیار بده كه به‌و ڕاهێنانه هه‌ستیت ، پێویست ناكات كه تۆ ژووره‌كه‌ت به‌جێ بهێڵیت ته‌نها له شوێنی خۆت دابنیشه گوێ بگره و ، پێویستیش ناكات گوێ بگریت ، ته‌نها چاوه‌ڕێ بكه‌و چاوه‌ڕێش مه‌كه ، ته‌نها به‌بێ ده‌نگی دابنیشه و به‌ته‌نها به‌و مه‌جوڵێ ، به‌م شێوه‌یه جیهان خۆی ڕوو ده‌كاته‌وه له ڕووتا . خۆیت پێشكه‌ش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ یانێكی تر نیه جگه له‌وه‌ی خۆی بكاته به‌رده‌مت .
سه‌باره‌ت به شێوه‌كان مێدیتاشۆن هیچ ڕاست و هه‌ڵه‌یه‌ك نیه له شێوه‌ی كردنیدا هیچ جۆره شێوازێك و ستراتیژیه‌ك نیه كه پێویست بێت له شێوه‌ی كردنیدا ، ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بێت ئه‌وه‌یه كه تۆ بهێڵیت خۆت بچیتوه ناو جیهانێكی تره‌وه كه له‌و سنوارانه‌ی دانراون بۆت له به‌ده‌نی فیزیكی ئازاد و سه‌ربه‌ست بیت . به هۆی مێدیتاشۆن ده‌توانیت وێنه‌یه‌ك له خۆتا دروست بكه‌یت كه وێنه‌ی سه‌ختی ژیان بێت یان كێشه‌كانت ، ئه‌م وێنه‌یه ته‌ماشا بكه پاشان له ناویدا بژی و هه‌ست به‌و كێشانه بكه به‌هۆی لایه‌نه نه‌بینراوه‌كانیه‌وه . پاشان ئاره‌زوو بكه كه لایه‌نه ده‌روونیه‌كه‌شت له‌و گه‌شه كردن‌دا به‌شداربێت .
تۆ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانیت داوای ڕێگه نیشاندان بكه‌یت ، به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه به‌بێ ده‌نگی پرسیار بكه‌یت وه‌كو : چۆن بتوانم بیربكه‌مه‌وه به شێوه‌یه‌كی باشتر له باتی ئه‌م بیر كردنه‌وانه‌ی ئێستام كه پڕیه‌تی له دڵه ڕاوكێ و ترس كه ئێستا له به ئاگابوونیدا هه‌یه ؟ داوا بكه كه له بری ئه‌و بیر كردنه‌وانه‌ی بیری نوێ و پۆزه‌تیڤ بێت كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانت یان دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان و ته‌ندروستیه‌كی باشتر نابێ ئه‌وه‌مان له یاد بچێت كه ئێمه چۆن بیر بكه‌ینه‌وه هه‌رواش ده‌بینین .
كه وابوو مێدیتاشۆن ڕێگه‌یه‌كه بۆ دروست بوونی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی باشتر چۆنت بوێت وات دروست ده‌كات ، ئه‌توانیت ئه‌مه بكه‌یت له ڕێگای ئه‌وه‌ی كه ماوه بده‌یت به خۆت كه هه‌موو بیر كردنه‌وه‌كانی خۆت ببینی ، به‌ڵێ هه‌مووی وه‌كو فلیمێك !! به‌م شێوه‌یه تۆ ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رده‌گریت گه خۆت چاوه‌ڕیت .
خوێنه‌ری به‌ڕێز ... تۆ نا‌توانیت ئه‌م ڕاستیانه بزانیت و هه‌ست ناكه‌یت به‌و خۆشیانه ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌م وه‌رزشه ده‌روونیه هه‌وڵ نه‌ده‌یت . من خۆم وه‌ك ڕاهێنه‌ری مێدیتاشۆن به‌یانیان دوای له خه‌و هه‌ستان باشترین كاته بۆ كردنی وه‌رزشی هه‌موو كه‌س وایه كه دوای خه‌و واته به‌یانیان له خه‌و هه‌ستانم ، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه خه‌ڵك هیلاك و له‌ش قورس و بێزاره وه‌رزشی یه‌ك كاتژمێر مێدیتاشۆن وه‌ك خه‌وی شه‌وێك وایه بۆ پشوودان ، كاتێك ئه‌م وه‌رزشه ده‌كه‌م هه‌ست به پشووی زیاتر ده‌كه‌م به سه‌ر و له‌شمدا ، پاشان له‌سه‌ر زه‌وی چوار مشقی بۆی داده‌نیشم و چاوم داده‌خه‌م ... هه‌سته‌كانم ده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌خێرهاتنی ژیانه نه‌بینراوه‌كه‌م .
ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و زانستێكی سه‌رده‌مه و پێویسته گرنگی پێ بدرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش شان به شانی جیهان له گه‌شه كردنی عه‌قڵیدا بین .
........................................................................
تێبینی // ئه‌م
بابه‌ته له گۆڤاری (
) ی
ژماره 93 ی ساڵی هه‌شته‌م ــ 10/مارس/2005 بڵاوكراوه‌ته‌وه .