مه‌هێڵه جیاوازیمان ببێته هۆی گرژبونی ده‌روونی!
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
له‌هه‌ر شوێنێکدا چه‌ند که‌سێك کۆبونه‌وه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك، بۆ ماوه‌یه‌کی کورت یان درێژتر، ئه‌و کاتانه پڕیه‌تی له مه‌ترسی به‌گژداچوون و ناته‌بای له نێوان تاکه‌کاندا. جا ئه‌م ناته‌باییه له ناو تاکه‌کانی ماڵه‌وه‌دابێت، له‌سه‌ر کاربێت، له گۆڕه‌پانێکدابێت، پارکێك یان هۆڵێکدا بێت مه‌ترسیه‌که بوونی هه‌یه. هه‌ر بۆیه زۆربه‌مان ئه‌وه‌نده هه‌ست به ئازادی ده‌که‌ین که به‌ته‌نهاین، به‌ڵام هه‌ر که بوینه دوو که‌س یان زیاتر ده‌ست به‌جێ سیگناڵێکمان بۆ لێده‌درێت و به ئاگایمان ده‌سه‌ڵاته‌کانی زیاد ئه‌کات به‌سه‌رماندا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگامان له ڕه‌فتاره‌کانمان بێت و سنوردارئه‌بین. ئه‌مه‌ش جۆرێك له گرژبونی ده‌روونی له‌ناو تاکه‌کاندا دروست ئه‌کات و زۆرجار که‌سایه‌تیه‌کان ڕۆڵی جیاوازترئه‌بینن له وه‌ی که له خودی که‌سه‌که‌دا هه‌بووه.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت چه‌قی قورسای باسه‌که‌م له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردن و ڕه‌فتاری کارمه‌نداکان بێت له‌سه‌ر هه‌ر کارێك که له‌وێدا کارمه‌نده‌کان پێکه‌وه بۆ یه‌ك ئامانج کارده‌که‌ن. دیارده‌یه‌کی به‌رچاو هه‌یه که زۆربه‌مان په‌ست ئه‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کارمه‌نداکان هه‌ر وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ت هه‌ریه‌که‌یان جۆره تێمپۆ/ خێراییه‌كی هه‌یه له کارکردن‌دا. که‌چی ئه‌مه بوه‌ته هۆی دروستکردنی کێشه له زۆربه‌ی شوێنی کاره‌کاندا. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر کارمه‌ندێك له کاره‌که‌یدا خێرابێت لای زۆرێك ده‌بێته مایه‌ی توڕه‌بوون که ئه‌و کارمه‌نده زۆر خێرا کاره‌کانی ده‌کات و پیشانی ئه‌دات که ئه‌وانیتر خاو وهێواشن له کارکردن‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌شه‌وه کارمه‌ندێك هێواش بێت له کاره‌کانیدا ئه‌وا سه‌رزه‌نیشت ده‌کرێت له‌لایه‌ن کارمه‌نده‌کانی تره‌وه و هۆکاری زۆری بۆ ده‌هێننه‌وه که ئه‌وکه‌سه ناگونجێت. ئه‌م بیر‌و بۆچونه جیاوازانه زۆرجار ناته‌بای و جۆرێك له شێواندن له سه‌رکار و له ده‌روونی کارمه‌نده‌کاندا دروست ئه‌کات که ده‌کرێت بڵێم کڤالیتێی کار‌و به‌رهه‌مهێنانه‌کان خراپ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌کتر په‌سه‌ند نه‌که‌ن وه‌ك که‌سێکی جیاواز له یه‌کتر. گرنگه که بڵێم ئاکام و ئه‌نجامی کارکردنه‌که گرنگه نه‌ك خێرای یان هێواشی له کارکردن‌دا.
وه‌ك ڕێنمایه‌ك بۆ تۆی به‌ڕێز که به‌رده‌وام ده‌روونی خۆت به‌هێزئه‌که‌یت و ڕێگر و خه‌یاڵی خراپ ناهێڵیت ،ئه‌توانیت له‌شوێنی کاره‌که‌ت هه‌ندێ گۆڕانکاری باش بکه‌یت. که ئاکامه‌که‌ی له‌یه‌ك گه‌یشتن و زیاتر سود وه‌رگرتنه له کارکردن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رکاره‌که‌یاندا خۆشحاڵن ئه‌توانن ئه‌و وزه‌یه‌ی که له‌وێ وه‌ریده‌گرن بۆ ته‌وای ڕۆژه‌که‌یان به‌کاری بهێنن. ئه‌وه‌بزانه که تۆ که‌سێك نادۆزیته‌وه که هه‌میشه هاوبیرو یه‌کڕابێت وه‌ك خۆت، بۆیه هه‌رگێز له به‌ریه‌ککه‌وتن مه‌ترسه و به‌ره‌وڕوی به‌ره‌وه ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی جیاوازتر له جاران. به‌م شێوه‌یه بکه: ئه‌گه‌ر له سه‌ر کاریت ڕێگا بده به هاوکاره‌کانت که له‌سه‌ر ئه‌وشته هه‌ستیارانه قسه‌بکه‌ن. نمونه‌یه‌کی باش ئه‌وه‌یه که پرسیاربکه‌ن له یه‌کتر که ئه‌وان چۆن ئه‌خوازن که کارمه‌نده‌کان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدابکه‌ن که ڕێز‌و که‌سایه‌تیان بپارێزرێت. له‌وانه‌یه کارمه‌ند هه‌بێت ئه‌مه به ده‌رفه‌تیکی باش بزانێت بکه‌وێته وتووێژ و بڵێ من به‌م شێوه‌یه ژیاوم و ده‌مه‌وێت به‌م شیوه‌یه ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، هه‌تا منیش بتوانم له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا خۆشترین کات به‌سه‌ربه‌رم له شوێنی کاره‌کمدا. من له‌وباوه‌ره‌دام به‌م شێوه‌یه تۆ نرخێك به خۆت و بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت داده‌نێیت که ده‌بێته هۆی باشتر گونجاندن ونه‌رمو نیانییه‌ك له کارکردن‌دا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه من خۆم مانگی جارێك له‌م جۆره پرسیار و بیرکردنه‌وانه له شوینی کاره‌که‌م ده‌وروژێنم له شێوه‌ی وه‌رك شۆپدا، که ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی کردنه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تی زیاتربووه.. زۆر گرنگه که کارمه‌ند هه‌ست بکات که ئه‌و خاوه‌نی ڕۆڵیکی گه‌وره‌یه‌و ئه‌و گرنگه بۆ شوێنی کاره‌که‌ی وکارگه‌که‌ی. بۆیه به‌رپرسیارو به‌ڕێوبه‌ره‌کان ئه‌بێت ئه‌وه‌بزانن که ئه‌وان ڕێزیان کاتێك لێده‌گیرێت که کارمه‌نده‌کان به یه‌ك چاو وه به ڕێزه‌وه سه‌یربکه‌ن. ئه‌گینا ئه‌وه ڕیز نیه که کارمه‌ند له‌وی ئه‌گرن به‌ڵکو ئه‌وه ترسه‌و ترسیش ڕق و گرأی له کاردا دروست ده‌کات و خۆشه‌ویستی تیانیه!.
سه‌رکه‌وتوو بن ........................................
