عەبدوڵا تۆفیق ناوی لە کتێبی (مێژوی ڕاهێنانە دەروونیەکان)دا بە وێنەوە تۆمارکرا
The history of Mental Training
Den Mentala Träningens Historia
 

 

                              

                              


لە ڕۆژی ٢٠١٥/٣/١٤ دا لە شاری ئۆرەبرو لە سوید کۆنفرانسی ڕاهێنانە دەروونیەکان بەڕێوە چوو بە بەشداری ٢٠٠ پسپۆڕی بوارەکە. سەرەتا کۆنفرانسەکە لەلایەن پ.د. لاش ئێریك کرایەوەو بەخێرهاتنی میوانەکان کرا.
ف.د. پیا هیللێرتز باسی نویترین کتێبی چاپکراوی خۆیکرد بە ناوی ( مێژوی ڕاهێنانە دەروونیەکان) کە ٣٦٢ لاپەڕەیە، لەوێدا باسی سەرەتای کارکردنی دکتۆر لاش ئێریكی کرد لەو بوارەد لە گەڵ چەند کەسایەتیەکی جیهانیتردا وەك میڵتۆن ئێریکسۆن و لیۆناردۆ دا ڤینسیس، دانێڵ کاسری،دۆن ئیبراهام،فرانك سمیت، پاڤلۆڤی ڕوس و زۆر زانایتر.
ئەوەی شایانی باسە هەر لەو کتێبەیدا ف.د. پیا دا ناوو وێنەی ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق تیا هاتووە، لەپەڕە ٢٩٨ دا کە چۆن ڕاهێنانە دەروونیەکان بە جیهاندا بڵاو دەبیتەوەو ماوەی چەند ساڵێکە لە لایەن عەبدوڵا تۆفیقەوە گەشتووەتە کوردستان و کار بە پڕۆگرامە سیدیەکانی دەکریت و بەرنامەی لە یوتوبدا بۆ خاوبوونەوەی دەروونی و ئارامکردنەوە د اناوە بە زمانی کوردی. ئەمەش یەکەم جارە باسی کارەکانی کەسایەتیەکی کورد و میللەتی کورد بکرێت و لە کتێبی وونیەکاندا. مێژوی ڕاهێنانە دەروونیەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر کە پ.د. لاش ئێریك ئونیستۆڵ لە وڵاتی سوید پەرەی بەم بوارەداو لە ساڵی ١٩٨٠ وە خوێندنی باڵای لەو بوارەدا دامەزراندوە، ئێستا نزیکەی ٣٥% دانیشتوانی سوید ڕاهێنانی دەروونی ئەنجام دەدەن و لە بوارەکانی تەندروستی، وەرزش، خوێندن و کۆمپانیاکان و زۆر بواریتر سودی بەرچاوی لێدەبینرێت.
پاشان مەلەوانی سویدی ئێما ئیگسترێم کە خاوەن جەندین خەلاتی جیهانی مەدالیای زێڕین و برۆمس و سیلڤەرە، کارۆلینا لارسۆن کە یەکێک لە قاچەکانی بە هۆی نەخۆشی شێر پەنچە لە دەستداوە و ئێستا یاری گۆڵڤ دەکات، یان پیلۆت کە بە فرۆیدی سوید ناو دەبرێت، کاتەرینا ویك سترێۆمی هیپنۆسزان و دەرووناس، ئاندەش نیللسۆن زانا لە بواری کارکردنی دڵ و کاریگەریەکانی لەسەر مێشك و هاوسەنگی مرۆڤ، د. بێنی یوهانسۆن لیکۆڵەری مێشك، ئانەلی هێرمان ستاد سارەزا لە بواری هەست و گٶڕینی شێوەی دەمووچاو، هەروەها ئیگۆر ئاردۆریس شارەزا لە بەرگری دەروونیدا باسداربوون بە سیمینار.
لەم کۆنفرانسەدا لە کاتی خوانی نیوەڕۆدا عەبدوڵا تۆفیق و پ. لاش ئێریك تاوتوێی پڕۆژەی کارێکیان کرد کە تایبەتە بە دانیشتوانی شاری هەڵەبجەوە، لەم ماوەیەدا ئەو پرۆژەیە ڕادەگەیەنرێت.
هەروەها بۆ ئەم کۆنفرانسە عەبدوڵا تۆفیق بەفەرمی بەڕیز مامۆستا هاوبیر کامەرانی بانگهێش کرد و ئامادەبوو.


www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە