کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان له سوید
به به‌شداری عه‌بدوڵا تۆفیق باڵوێزی زانکۆی سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی
ڕۆژی 10/9-2009 له شاری یاڤلێ له سوید کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان به‌ڕێوه چوو که ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند. ئه‌م کۆنفرانسه ساڵانه له وڵاتی سوید ده‌به‌سترێت به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕانی بواری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و زانیاریی گۆڕینه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی سیمینارگێران و بابه‌ت باسکردنه‌وه.
سه‌ره‌تا کۆنفرانسه‌که به پێنج خولهك خاوبونه‌وه‌ی ده‌روونی ته‌کنیکی (دالای لاما) ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان پڕۆفیسۆر دکتۆر (لاش ئێریك ئونیستۆڵ) که یه‌که‌مین داهێنه‌ری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانه و ڕاگری زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانه له سوید، به سیمینارێك ده‌ستی پێ‌کرد و تیشکی خسته‌سه‌ر بیرکردنه‌وه باش و خراپه‌کان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێر په‌نجه به‌هۆی به‌کارهێنانی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانه‌وه. نمونه‌ی نه‌خۆشێکی هێنایه‌وه که ئازارێکی زۆری هه‌بووه به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ هه‌ستکردنی به‌و ئازارانه نه‌ماوه، پرسیاری لێده‌که‌ن که ئایا ئازاری ماوه، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئازارم نه‌ماوه به‌ڵام هه‌رکات بمه‌وێت ده‌توانم هه‌ستیان پێبکه‌م. ئه‌و فێر بووه که ده‌رگا له‌سه‌ر ئازاره‌کانی دابخات.
دواتر باسێکی زۆری (ن،ل،پ) و مێدیتاشون و هیپنۆسی کرد.
هه‌روه‌ها باسێکی چڕی هه‌بوو به چه‌ندین نمونه‌وه که ئه‌گه‌ر بیر له کێشه بکه‌یته‌وه کێشه‌ت بۆ درووست ئه‌بێت و ئه‌گه‌ر بیر له چاره‌سه‌ر
بکه‌یته‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌دۆزیته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند سیمینارێکی تر له لایه‌ن (ئیگۆر ئاردۆریس) که بۆسنه‌ییه و دامه‌زرێنه‌ری به‌رگری ده‌روونی و چه‌ندین ته‌کنیکی شاز‌و سه‌رنج ڕاکێشی هه‌بوو پیشانی ئامادهبوانیداو فلیمێکی نمایشکرد که له یه‌کێك له نه‌خۆشخانه‌کانی فه‌ره‌نسا هه‌ندێ له‌و نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نچه به‌هۆی وهرزشکرندنی کاراتێ و مێدیتاشۆنهوه باری ته‌ندروستیان زۆر به‌ره‌و پێش چووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا نایه‌نه ده‌ره‌وه‌و چالاکیان نه‌ماوه.
ئیگۆر ئاردۆریس

لاسێ گوستاڤسۆن باسی ژیانی خۆی کرد وه‌ك ئاگرکوژێنهوهیهك که چۆن له‌شی به‌ته‌واوی له ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنهوهکهدا ده‌سوتێت و هاوڕێیه‌کی ده‌ست به‌جێ گیانی
له‌ده‌ست ده‌دات. لاسێ سێ مانگ له نه‌خۆشخانه‌دا به لهفافهوه دابێت و له‌ژێر چاودێریدا ده‌بێت. هه‌ردوو گوێ و چاوه‌کانی و سه‌ری و ده‌می وهه‌ردوو ده‌سته‌کانی ده‌سوتێت و توانای بینینی ته‌نها له کونێکی بچوکهوهیهو لوتی ته‌نها دوو کونی بچوک وده‌سته‌کانی ده‌بڕنه‌وه‌و قاچی و پێڵاوه‌کانی کاری تێکه‌ڵ به خوێن و گۆشت ده‌بن. ڵاسێ باسی له‌وه ده‌کرد که ئه‌و چۆن وه‌ك نه‌خۆشێك هه‌ستی به‌و ناخۆشی و بێزاریهدهکرد که کارمه‌نده‌کانی نه‌خۆشخانه یارمه‌تی ئه‌ویانداوه هه‌تا بتوانێت بۆ جارێکی‌تر له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه. لاسێ ده‌یگێڕایه‌وه که ئه‌و چۆن ئامانجی داده‌نا و وزه‌ی وه‌رده‌گرت له ئامانجانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌یوت که ڕۆژانه بیری ده‌کرده‌وه و ئه‌وه‌ی به‌گرنگ ده‌زانی که مرۆڤ بتوانێت خۆی نان بخوات و جل‌و به‌رگی خۆی له‌به‌ربکات وه به‌بێ یارمه‌تی که‌سێك بتوانێت سه‌ردانی توالێت بکات، هه‌رکه‌س ئه‌می توانی ده‌بێت زۆر سوپاس گوزاری خودابێت.
لاسێ
گوستاڤسۆن

ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10/9-2009 نزیکه‌ی سی و پێنج که‌س له به‌ژداربوان که عه‌بدوڵا تۆفیق یه‌کێك بوو له‌وان هه‌ندێ کاری پڕاکتیکی ئه‌نجامدرا. له‌وانه به‌سه‌ر خه‌ڵوزی ئاگریندا ڕۆشتن و شیش لار کردنه‌وه به نه‌رمای قوڕگ. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌م کاره پڕاکتیکیانه پێویستی به ته‌کنیکێکی خاوبوونه‌وه هه‌بوو که له‌وێدا ئانجامدرا بۆ هه‌مو به‌شداربوان.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕۆژه‌کانی تری کۆنفرانس به ئاماده‌بوانی 96 که‌س به زۆر سیمینار‌و بابه‌ت پسپۆڕان به‌ژداریان کرد.
عه‌بدوڵا تۆفیق که خاوه‌ن ماسته‌ره له ڕاهێنانه دهروونیاکاندا به ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کارکردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا له کوردستان سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان کرد‌و نوێترین کتێب و سی دی خۆی پێشکه‌ش کرد به پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونیستۆڵ. لاش ئێریك ئاماده‌ی خۆی بۆ چه‌نده‌مین جار پیساندایهوه بۆ سه‌ردانی بۆ کورودستان به پڕۆژه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك هه‌بێت به‌فه‌رمی بانگهێشمان بکات.

لاش ئێریك له‌به‌رده‌م به‌شداربواندا دهستخۆشهی له عه‌بدوڵا تۆفیق کرد و ووتی دوای سوید کوردستان به‌هۆی عه‌بدوڵا تۆفیقه‌وه دووه‌مین وڵاته که که‌لوپه‌لی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کانی هه‌بێت وه‌ك سی دی خاوبوونه‌وه‌ی ده‌روونی و کتێب و نوسراوه‌وه.
عه‌بدوڵا تۆفیق له‌وێوه سوپاسی ئه‌و ڕێکخراو سه‌نته‌ر و پزیشکانه‌ی کرد که له کوردستاندا ماوه‌یان بۆ ڕه‌خساندووه بۆ باشتر گه‌یاندنی ڕاهێنانه دهروونیاکان.
Abdullah Tawfik
Master Mental trainer