کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە کوردستان/ سلێمانی

لە ڕۆژانی ٣،٤،٥ ئۆکتۆبەر ٢٠١٣

بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕاهێنانە دەرونیەکان لەکوردستان لە شاری سلێمانی دەبەسرێت. ئەم هەنگاوە بە هەمئاهەنگی و دەستپێشخەری ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی جێبەجێکرا. ئەوەی شایانی باسە کۆنفرانسەکە لە ژێر ناوی:

Mental Training

applications in Health, Clinical areas, Sport and Schools

داواکارین لەو بەڕێزانەی کە پسپۆڕن لە بواری دەروونی، پەروەردەی و وەرزشدا و دەتوانن بابەتێکی سەرنجڕاکێش بە بەشداربووان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش بکەن، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ناونوسینیان و بەشداریان بەفەرمی .

بەم ئێمیلەی خوارەوە دەتوانن پەیوەندی بکەن و باسێکی کورتی بابەتەکەتان ڕوونبکەنەوە کە دەتوانن بەشداری پێبکەن، لەگەڵ ناوی سیانی و تایتلی کارکردنتان.

warzshidaruni@hotmail.com

www.warzshidaruni.com

Scandinavian International University www.siu.nu

Conference president

Lars-Eric Unestahl, Ph.D.

Conference Secretary

Abdullah Tawfik, Mental Trainer

گەڕانەوە