کاتێك کە ڕیگرت هاتەپێش ئامانجەکەت مەوەستێنە

 

 


ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

6/12/2015


بەداخەوە کە زۆرجار مرۆڤ لەو ئامانجەی کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوام لە بیرو هزریا گەشەی پێسەندووە، زۆر بەئاسانی و بە بڕیارێکی دەست بەجێ پاشگەز دەبێتەوە. ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە کەسەکە نزیکبووەتەوە لە ئامانجەکەی بەڵام لەو کاتەدا ئەو وێنەی ڕێگرییەك لە مێشکیدا دروست دەبێ و کۆنترۆڵی ئامانجەکەی دەکات، ئەمە هێدی هێدی وا لە کەسەکە دەکات کە ئامانجەکەی سنوردار ببێت، لە دوایدا دەست بە شکستهێنان بکات.
ئامانج بۆ ئەوەی بیگەیتێ پێویستە: ئەو ئامانج و خەونەت بەشێوەیەك بێت کە تۆ بزانی دەیگەیتێ، کاری بۆ بکەیت، زانیاریت هەبێ لەسەری، ئامانجەکە لە مێشك و نائاگایتا خەزن بکەیت، دەبێ پلانت بۆ دانابێ کە بۆ ماوەیەکی چەندە کورت یان درێژ بیگەیتێ، بۆ ئەوەی کە ئاسانتر بێت بۆت کە خۆشی لەوە وەربگریت هەتا دەگەیتە ئامنجەکەت دەبێ وێنەی ئامانجەکەت ببینی و ئەوەش ببینی کە تۆ گەشتوویتە ئامانجەکەت و زۆر دڵخۆشی و ئاسودەیت. بەم شێوەیە تۆ دەتوانی زیرانەتر کە مێشکتی لەگەڵدا هاوکاربێت پلان بۆ گەیشتن بە ئامنجەکەت دابنێیت. بێگومان ڕێگری زۆر و گەورە یان بچوك سەرهەڵدەدەن، بەڵام نابێ تۆ گرنگیان پێبدەیت.
تۆ لەو بڕوایەدایت کە یاریزانێك لەیاریەکدا، کە دەیەوێ تۆپەکە هەڵداتە ناو سەبەتەی باسکەکەوە، ئەو دەبێ ئەوە ببینێ کە تۆپەکەی دەخاتە ناو سەبەتەکەوە یان بیردەکاتەوە کە قەراغی سەبەتەکە رێگرە کە بچیتە ناوی؟ ئەگەر ئەو یاریچیانەی کە کاراتێ دەکەن و دەیانەوێ هەندێ خشت لەسەریەك بشکێنن، ئەگەر ئەوان بیربکەنەوە کە دەستیان لەوانەیە ئازاری زۆری پێبگات، تۆ لە بڕوایەدایت کە ئەوان سەرکەوتوانە خشتەکان بشکێنن؟ 
لە هەردوو نمونەکەدا تۆ ئامانج و ڕیگرت بینی. ئەگەر ئامانجەکەت خەزن کردبێو بیر لەوە بکەیتەوە کە تۆ دەیگەتیێ و لەوێدایت ئەوا سەرکەوتوو دەبیت. ئەگەر تۆ ڕێگریەکانت لە بیرکردنەوەتدا تۆی کۆنتڕکردبوو، ئەوا بەو شێوەیە دەرئەنجامەکەی سەرکەوتنی ڕیگریەکەت دەبێ و شکستت پێدێنێ.
بۆیە ئەگەر ئامانجێکت هەیەو ماوەیەکە بۆی دەژیت و وزەو خۆراکی دەدەیتێ، ئەوا بەردەوامبەو بڕۆ بۆی ئەگەرچی هەندێ جار ڕیگاکان درێژتر دەبنەوە، ئەگەرچی کەمێ سستبوون بەدیدەکەیت، بەڵام سەرئەنجامەکەی ئەوە دەبێ کە تۆ خۆتت بۆ ئامادەکردووە.


سەرکەوتوبن


www.warzshidaruni.com

پەیجی عەبدوڵا تۆفیق

گەڕانەوە