که‌س نازانێت خێر له چیدایه

ڕێنمایه‌کانی/ عه‌بدوڵا تۆفیق- ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
ده‌گێڕنه‌وه له گوندێکدا پیاوێکی هه‌ژارته‌نها یه‌ك گوێدرێژی هه‌بوو وه ئه‌گه‌ر به‌هۆی گوێدرێژه‌که‌یه‌وه نه‌بوایه کاسپیه‌که‌ی ده‌وه‌ستا. ڕۆژێکیان گوێدرێژه‌که هه‌ڵدێت و وون ده‌بێت به‌مه‌ش ده‌رو دراوسێکانی کابرا دڵگران ده‌بن و دێنه لای و ده‌ڵێن:
- ئای چ نه‌گبه‌تیه‌ك ڕووی تێکردیت.
خاوه‌ن گوێدرێژه‌که‌ش ده‌ڵێت:
- له‌وانه‌یه.
ته‌نها پاش ڕۆژێك گوێدرێژه‌که دێته‌وه بۆ لای خاوه‌نه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گویدرێژێکی تری له‌گه‌ڵدایه.
ده‌رو دراوسێ دێنه لای خاوه‌ن گوێدرێژه‌که‌و پێی ده‌ڵێن:
- ئای له‌و به‌خته.
خاوه‌ن گوێدرێژیش ده‌ڵێت:
- له‌وانه‌یه.
پاش ڕۆژێك کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژه‌که ده‌یه‌وێت سواری گوێدرێژه‌که ببێت و ڕایبهێنێت، ده‌که‌وێته خواره‌وه‌و قاچێکی ده‌شکێت.
ده‌روو دراوسێ دێنه‌وه لای و پێی ده‌ڵێن:
- ئای چ نه‌گبه‌تیه‌که.
خاوه‌ن گوێدرێژ ده‌ڵێت:
- له‌وانه‌یه.
به‌م شێوه‌یه کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژ قاچی له گه‌چدا ده‌بێت و ده‌بێت زۆر نه‌جوڵێت. له‌ناکاودا گوند پڕده‌بێت له سه‌ربازو ئه‌رکیان پێسپێردراوه که هه‌موو گه‌نجه‌کانی ئه‌و گونده به‌زۆره‌ملێ ببرێن بۆ سه‌ربازی له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵات له جه‌نگدا ده‌بێت. سه‌ربازه‌کان کوڕی خاوه‌ن گوێدرێژه‌که له‌گه‌ڵ خۆیان نابه‌ن له‌به‌ر قاچه شکاوه‌که‌ی.
به‌هه‌مان شێوه ده‌رودراوسێ دێنه‌وه لایان و ده‌ڵێن:
- ئای له‌و به‌خته.
له ڕاستیدا ئێمه ئه‌وه نازانین که ئایا شته‌کان به باش یان به خراپ ده‌ڕوات. زۆر جار وا ده‌زانین شته‌کان خراپن به‌ڵام به باشترین شێوه بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ده‌ڵێین: (که‌س نازانێت خێر له چیدایه).
له‌وانه‌یه لاوازبوون ببێته هێز، ڕق ببێته ئاره‌زوو ته‌نها ئه‌گه‌ر ئێمه ئارامگربین به‌رامبه‌ر به لێکدانه‌وه‌کانمان بۆ ڕوداوه‌کان.
سه‌رکه‌وتوبن