کۆنگره‌ی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا به سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجام درا
ڕۆژی یه‌کشه‌م
15/11/ 2008 سه‌ندیکای کاره‌مه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا وه‌کو
ڕێکخراوێکی بێلایه‌ن خۆی ڕاگه‌یاند و به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی
کارمه‌ندانی ته ندروستی کورد له ئه‌وروپا و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و
ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان که‌سایه‌تیه‌کان به سه‌رکه‌وتوانه یه‌که‌مین کۆنگره‌ی
ئه‌نجام دا له ستۆکهۆڵم.
سه‌ره‌تای
کۆنگره‌که لایه‌ن ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکا ساڵه‌ح قه‌یتوولی
به ناوی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکاوه به خێر هاتنی سه‌رجه‌م میوانان و
کهرمهندان کراو به چه‌ند چرکه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای
ڕزگاری کوردوکوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پێش
ئه‌وه‌ی وتاری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکا پێشکه‌ش بکرێت تیشک خرایه سه‌ر
ئه‌وه‌ی که به‌ڕیز نیاز محمد جوجه خاوه‌ن یه‌که‌مین بیرۆکه‌ی دامه زراندنی
سهندیکایهو ماوه‌یه‌کی دورودرێژه سه‌رقاڵی ئه م کاره یه
.
وتاری
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له لایه‌ن نیاز محمد جوجه خوێندرایه‌وه‌و له وتاره‌که‌دا
خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌شداریکردنی ئاماده‌بوان له کۆنگرهکهداو به‌ڵینیشی
دا درێژه به کاره‌کانیان بده‌ن بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له‌که‌مان له بواری ره‌وشی
ته‌ندروستی به‌ره‌و پێشخستن.
له دوای
وتاری سه‌ندیکا ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکا هه‌ر یه‌ک له نیاز محمد، عبدالله
تۆفیق، عبدالله کریم، ساڵه‌ح قه‌یتوولی، سه‌رگول عزیزی، دلۆڤان جه‌لال و ئامانج
عومه‌ر خۆیان به ئاماده‌بوان ناساند.
بروسکه ی
پیرۆزبایی نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن به‌ڕیزان کاک بورهان
حه‌بیب و کاک نهسرهتهوه بروسکه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی دیموکراتی
کوردستان و کۆمیته‌ی ڕیکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خوێندرایه‌وه‌و هه‌موویان
پیرۆزبایی ئه‌م ڕێکخراوه نوێیه‌یان کرد‌و پشتیوانی خۆیان بۆ هاوکاری کردنی
سه‌ندیکاکه ڕاگه‌یاند. دواتر هه ریهک له سه‌لام جزیری نوێنه‌ری فیدراسوێنی
کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان و کاک ئارام نوێنه‌ری حزبی شوعی کوردستان و کاک عزیز ئاڵش
نوێنه‌ری انسیاتیفی پلاتفۆڕمی کورد مامۆستا ئاسۆ گه‌رمیانی سه‌رۆکی یه‌کێتی
ماموستایانی کوردستان له ئه‌وروپا به وتار به‌شداریان له کۆنگره‌که‌دا کرد و
خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان ڕاگه‌یاند.
شایانی
باسه که‌ناڵی سه‌ته‌لایتی کوردسات تیڤی و کوردستان تیڤی و رادوێی ئازادی به‌شداری
کۆنفراسه‌که بوون.
له دوای
نانخواردنی ئێواره ماڵ ئاوای له میوانان کراو کارمه‌ندانی ته‌ند روستی یه‌ک
به‌یه‌ک برگه‌کانی پهیڕوهو پررۆگرامی سه‌ندیکاکه‌یان خسته به‌ر توێژینه وه پاشان
له لایه ن ئه ندامانی کۆنگره به تێکرای ده نگ بڕگه‌کانی په‌سه‌ند کرا.
له دوای
په‌سه‌ند کردنی په‌یڕه‌وو پرۆگرام له که‌ش وهه‌وایه‌کی دیموکراتیانه‌دا ده‌رگای
خۆپاڵاوتن کرایه‌وه‌و نۆ که‌س وه‌کو ده‌سته‌ی باڵا‌و کۆمیته‌ی سوید هه‌ڵبژێردرا.
1-
نیاز محمد حه‌سه‌ن
جوجه سه‌رۆکی سه‌ندیکا
2-
عبدالله کریم جێگری سه‌رۆک
3-
عبدالله تۆفیق سکرتێر
4- ساڵه‌ح
قه‌یتوولی به‌رپرسی دارایی.
5- سارا
خان
6- دلۆڤان
جه‌لال به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی دره‌وه.
7- گوڵاڵه
عوسمان په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوخۆ.
8- ئامانج
عومه‌ر ڕاگه‌یاندن.
9-
ذلداربامهڕنی کارگێڕ