هیپنۆس ( خه‌واندنی موگناتیزی)
به‌شی دووه‌م
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
له به‌شی یه‌که‌مدا هه‌ندێ زانیاریم پێشکه‌شکرد سه‌باره‌ت به هیپنۆس و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به قۆناغه‌کانی هیپنۆس به هۆی جۆره‌کانی خاوبوونه‌وه و گۆڕانکاری له ماوه‌ی به ئاگایدا.
زۆرێك له ئارهزوماندانی ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ڵگرو تا ڕاده‌یه‌ك ئاسته‌مه، که زانیاری له‌م باره‌وه زۆر که‌مه وجۆرێك له ترس و گومان له لای خوێنه‌ر و مرۆڤه‌کانیتر دروستده‌کات به پێویستم زانی که زیاتر له‌سه‌ر هیپنۆس بنوسم.
ده‌مه‌وێت له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌م که باسی هیپنۆس له کتێبی مو‌سا 2:21 دا هاتووه که ده‌ڵێت:
(ئه‌و کات خواوه‌ند خه‌وێکی سوکی له پیاوه‌که خست، پاش ئه‌وه‌ی که خه‌وی لێکه‌وت ئه‌و یه‌کێك له بڕبڕه‌کانی قه‌فه‌زه‌ی سنگی ده‌رهێنا و پڕیکرد له گۆشت).
له زۆر شوێندا باس ده‌کرێت که چۆن میسریه‌کان پێش 3000 ساڵ له‌مه‌و به‌ر شێوه‌کانی هیپنۆسیان به‌کارهێناوه، که جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ شێوازی به‌کارهێنانی ئه‌مڕۆدا. ئه‌گه‌ر چی به‌کارهێنانی وشه‌ی هیپنۆس بۆ چاره‌سه‌رکردن ته‌نها 100 ساڵێك کۆنه، به‌ڵام یۆنانیه‌کان پراکتیزه‌یان کردووه، ئێرانیه‌کان له شێوه‌ی سحرو جادو،هیندیه‌کان به یۆگا، له ئه‌فریقا له‌شێوه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رمان، له هایتی قه‌شه‌کانی ڤوودوو وه سه‌رکرده ئاینیه‌کان له بیر‌و بڕوا جیاجیاکاندا.
له‌سه‌ره‌تاوه هیپنۆس له تێمپل و شوێنه پیرۆزه‌کاندا وه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر له‌شدا هێنان و نوێژکردن بووه ، وه له ئینجیل و ته‌وراتیشدا باسکراوه.
کاتێك که باسی مێژوی هیپنۆس ده‌کرێت زاناکان له‌م بواره‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می (فرانز ئانتۆن ماسمێر) که له ناوه‌ڕاستی 1700 کاندا کاری هیپنۆسی ده‌کرد، که پزیشکێکی نه‌مسای بوو. ماسمێر به‌هۆی موگناتیزهوه نه‌خۆشی له له‌شدا ده‌رده‌کرد. پاشان له پاریس ده‌ستی کرد به‌کارکردن و خه‌ڵکێکی زۆر ده‌چونه لای. ماسمێر له ژوره که‌مێك تاریکه‌که‌یدا مۆسیقای هێمنی به‌کارده‌هێنا ، نه‌خۆشه‌کان ده‌بوایه ده‌ستیان به ئاسنێکه‌وه بگرتایه. حه‌وزێکی ته‌خته‌ی پڕکردبوو له ئاو و پارچه ته‌خته‌و ئاسن. ماسمێر ئه‌مه‌ی ناو نابوو چاره‌سه‌ری موگناتیزی. که ده‌یوت ئه‌و موگناتیزه به‌هۆی ئاوی حه‌وزه‌که‌وه کارده‌کاته سه‌ر له‌شی نه‌خۆش و هاوسهنگیهکهیان بۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه. کاتێك که ماسمێر موگناتیزهکهی ده‌هێنا به نه‌خۆشه‌کانیدا زۆرێکیان توشی له‌رزێکی زۆر‌و موچرکه ده‌هاتن که ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا که ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌ك له له‌شیاندا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ماسمێر دڵنیاییه‌ك بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی له کاره‌که‌یدا.
فرۆید به هۆی چونه به‌ر خوێندنه‌وه فێری هیپنۆس بوو که ئه‌وسا دوو پزیشکی ئه‌ڵمانی کتێبیان له‌و بواره‌دا به ئه‌ڵمانی نوسیبوو، به‌ڵام که‌مێك دوودڵ بوو له‌وه‌ی که هیپنۆس بتوانێت ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ کاره‌که‌ی خۆی له بواری شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونیدا. به‌ڵام فرۆید ده‌یزانی که هیپنۆس سودێکی زۆری هه‌یه بۆ به‌دواچوونی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی که مرۆڤ تیایدا ژیاوه. هه‌رچه‌نده فرۆید بۆچونی خۆی هه‌بوو سه‌باره‌ت به هیپنۆس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له کۆتای 1800 کاندا دیسانه‌وه هیپنۆس ئاره‌زویه‌کی زۆری په‌یداکرده‌وه. به‌زۆری له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ربازیدا که له‌وێدا ده‌رمانی به‌نج که‌متر ده‌ست ده‌که‌وت. له ساڵانی 1930 به‌دواوه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندو له ساڵی 1955 دا له به‌ریتانیا هیپنۆس له‌باتی ده‌رمانی به‌نج قبوڵکرا و له ساڵی 1958 دا له ئه‌مریکا پێشنیارکرا که بخوێنرێت له زانکۆ و خوێندنگا تایبه‌تیه‌کاندا و ڕاهێنانی له‌سه‌ر بکرێت.
له کۆنگرێسێکی جیهانیدا له سوید/ ئۆپساله له ساڵی 1973 دا کۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بوو بۆ کارکردن له‌سه‌ر هیپنۆس بۆ زۆرله بواره‌کانی کۆمه‌ڵایتی و ته‌ندروستی و ڕامیاری و وه‌رزش.
ئێستا زۆر سه‌نته‌رو ڕێکخراوی جیهانی هه‌یه که به هیپنۆس کارده‌که‌ن.
له‌وانه‌یه ترس له‌وه‌دا بێت که ئه‌گه‌ر بچینه ژێر هیپنۆسهوه ئیتر ئێمه کۆنتڕۆڵمان به‌ده‌ست خۆمان نابێت و ئه‌و که‌سه‌ی که بۆمانی ده‌کات ده‌توانێت زۆر شت له ئێمه بکات. بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خۆم بخه‌مه پاڵ زۆرێك له مامۆستایانی زانکۆم که ئێمه خۆمان خاوده‌که‌ینه‌وه به هۆی یارمه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی که ئێمه ده‌خاته ناو هیپنۆسهکهوه. ئێمه کۆنتڕۆڵ به‌ده‌ست خۆمانه‌و ده‌توانین هیپنۆسهکه ببڕین ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێت، یان ناخۆشیه‌کی تیابێت. ئێمه خۆمانین که ده‌چینه ناو هیپنۆسهوه، ئه‌گه‌ر خۆمان ماوه نه‌ده‌ین و خۆمان خاونهکهینهوهو گوێ ڕایه‌ڵ نه‌بین هه‌رگیز که‌س ناتوانێت ئه‌م کاره بکات. هه‌موومان توانا‌مان هه‌یه که بچینه ناو هیپنۆسهوه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که گرفتی کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌لکهول و هه‌ندێکیش هه‌یه که نه‌خۆشی ده‌روونی سه‌ختیان هه‌یه‌و ناتوانن له هیپنۆسهکه بگه‌ن. زۆرێك هه‌ن ده‌چن بۆ چاره‌سه‌ر به هۆی هیپنۆسهوه به‌ڵام له ناخه‌وه نایانه‌وێت ئه‌وچاره‌سه‌ره بکه‌ن یان بڕوایان پێی نیه. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش وا ده‌کات که ئه‌وان بڵێن ئه‌وان هیپنۆسیشیان تاقی کرده‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌ری نه‌کردن.
نمونه‌یه‌کتان بۆ باسده‌که‌م که نه‌خۆشێك چۆن ڕه‌فتاری ده‌گۆڕێت له‌کاتی چونه ناو هیپنۆسدا. ئه‌م که‌سه ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوو، به‌هۆی کێشه‌یه‌که‌وه ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ی هه‌ڵبژارد. له هیپنۆسدا بوو ده‌بویه بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ ته‌مه‌نی 8 ساڵی. پێی وترا که بگه‌ڕیته‌وه بۆ پێش 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و که‌مێك قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کرا. پرسیاری لێ‌کرا که ئێستا ته‌مه‌نی چه‌نده؟ وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌ی ڕوون نه‌بوو. چه‌ند جارێك هه‌مان پرسیاریان لێکرده‌وه به‌ڵام ئه‌ویش هه‌مان شتی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه.
که خه‌به‌ریان کرده‌وه له هیپنۆسهکه پێیان ووت که ئه‌م وشه‌یه مانای چیه، له‌وه‌ڵامدا کچه‌که ووتی ئه‌وه مانای ژماره 8 به زمانی فینله‌ندی. ئه‌و کچه له وڵاتی فینله‌ندا له‌دایك بووه و ئێستا له سوید ده‌ژی. ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که له هیپنۆسدا گۆڕانکاری زۆر پۆسهتیف ڕووده‌دات که ده‌کرێت سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ زۆر باری ژیان. نه‌خۆش ده‌توانێت بێ به‌نج نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که توانای وه‌رگرتنی ئه‌و قسانه‌ی هه‌بێت له لایه‌ن که‌سی تایبه‌ت که پسپۆڕه له‌و بواره‌دا یان خۆی بتوانێت خۆی بخه‌وێنێت. زۆرکه‌س له سه‌ردانی پزیشکی ددان ترسێکیان هه‌یه و زۆر جار به فۆبیاش ناو ده‌برێت، بۆیه زۆر له پزیشکانی ددان ده‌چنه کۆرسی تایبه‌تی به هیپنۆس بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ کێشه چاره‌سه‌ری کلیانتهکانیان بکه‌ن.
ترانس هیپنۆس
به‌شێکی گرنگه له هیپنۆسدا که زۆر که‌س فێری ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ئاسان. له ترانسدا مرۆڤه‌که ته‌رکیزی له له‌شی خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و به ئاگابوونی ده‌گۆڕێت، ئیتر له‌م باره‌دا مرۆڤه‌که هه‌ست به ئازار ناکات هه‌روه‌ك ده‌بینین که که‌سانێك هه‌ن ده‌رزی و تیغ و شمشێر ده‌که‌ن به شوێنێکی له‌شیاندا بێ ئه‌وه‌ی ئازاریان بێت. یان به‌سه‌ر به‌ردو خه‌ڵوزی ئاگریندا ڕۆشتن.فێربوونی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و خاوبوونه‌وه‌ی ده‌روونی سه‌ره‌تایه‌که بۆ گه‌یشتن به‌و قۆناغانه‌ی که ده‌تگه‌یه‌نێته ترانس و هیپنۆس. ڕاهێنانی ده‌روونی ئه‌و هه‌سته ده‌خولقێنێت که خۆت ده‌ته‌وێت، وه دروست بوونی هه‌ستی باشیش له‌ش و ده‌روون به‌هێز ده‌کات و کارده‌کاته سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانمان. ڵه هیپنۆسدا زۆر جار فه‌نتاسیا به‌کار ده‌هێنرێت که ئه‌ویش ده‌بێته هۆی هه‌ستکردن به‌و ژیانه‌ی که فهنتاسیاکه ده‌یدات که وه‌ك له‌و باره‌دا بژیت.
ڕێنمایم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئاره‌زوو ده‌که‌ن که بچنه ناو هیپنۆسهوه ئه‌وه‌یه که گرنگترین شت له هیپنۆسدا ئه‌وه‌یه تۆ به ئاگابیت له ئامانجی کردنی هیپنۆس، وه خۆت نه‌خه‌یته به‌ر ده‌ستی که‌سێك که پسپۆڕی تایبه‌ت نه‌بێت له‌و بواره‌دا. له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا وڵاتانی پێشکه‌وتودا ته‌نها ئه‌وکه‌سانه بۆیان هه‌یه هیپنۆس بکه‌ن که پسپۆڕن و خوێندنیان هه‌بووه له‌و بواره‌دا.
به‌رێزان سی دیه ده‌نگیه‌کانی به‌نده ڕێگات بۆ ئاسانتر ده‌کات که چۆن به زانستیانه خاوببیتهوه هه‌تا گه‌یشتنت به قۆناغه‌کانی هیپنۆس نزیکتر ببێته‌وه.
سه‌رکه‌وتوبن
www.warzshidaruni.com