هێزی بیرکرنه‌وه
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
بیرکردنه‌وه‌کانمان پێکهاتووه له شه‌پۆلی جوڵه‌ی موگناتیزی ئه‌له‌کترۆنی و وزه که له‌کاتی بیرکردنه‌وه‌کانماندا دهینیرین. هه‌ر بیرکردنهوهیهکیشمان فرێکڤێنسێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. په‌پێی لێکۆلینه‌وه‌کان بیرکردنه‌وه‌کانمان ده‌گه‌ڕێن هه‌تا دڵنیا ده‌کرێنه‌وه له‌و شته‌ی که له‌ناو ئامانجی بیرکردنه‌وه‌که‌دایه. مه‌به‌ست له دڵنیا بوونه‌وه‌که ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌ست بکه‌یت یان وابزانیت که تۆ که‌وتویته‌ته ناو ئه‌و ڕوداوه‌ی که بیرت لێکردوه‌ته‌وه. بۆ نمونه تۆ ده‌ترسیت که شتێك ڕووبدات، تۆ ئه‌و کاته ده‌که‌ویته ناو ئه‌و باره‌وه وه‌ك ڕاستیه‌ك ئه‌گه‌رچی ته‌نها بیرکردنه‌وه‌یه.
که‌وتنه‌ناو ئه‌م بارانه‌وه بۆ هه‌ر دوو جۆره‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی باش/ پۆزیتیڤ و خراپ/ نێگه‌تیڤه، به‌ڵام به‌زۆری بیرکردنه‌وه خراپه فرێکڤێنسه نزمهکانمانه که هه‌ستی وه‌ك دڵپیسی، حه‌سودی، توڕه‌بوون، په‌ست بوون، ناڕه‌زای و خۆبه بێ نرخ سه‌یرکردنمان ده‌داتێ که ئێمه پێویسته به‌ئاگابین لێی.
هه‌موو بیرکردنه‌وه‌کانمان هێزێکی تایبه‌تیان هه‌یه و کار ده‌که‌نه سه‌ر ژیانمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانمان ده‌بێته خولقێنه‌ری ئه‌و هه‌ستانه‌مان که له پاشاندا له ههڵسوکهوتو پهیوهندیهکنمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ده‌بێت گرنگی بده‌ین به‌و بیرکردنه‌وانه‌مان که ئێمه بیری لێده‌که‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوایدا ئێمه خودی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان به‌ره‌نگاری ئه‌و بیرکردنه‌وانه ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شێوه‌ی بیرکردنه‌وانه‌مان ده‌بێته بڕیارده‌ری خودمان و نه‌خشه‌کێشی شته‌کانی ژیانمان که چۆن بن و چۆن بین. ئه‌م جۆره بۆچوون و بیرکردنه‌وانه‌ش هۆکاره‌که‌ی له دایك و باوك، خوشك و برا، مامۆستا، هاوڕێ، کولتور و ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بیرکردنه‌وه‌کان هێزی ده‌بێت به‌سه‌ر شێوه‌ی بۆچونه‌کانمان که ژیان چۆن ببینین. ئه‌گه‌ر ماوه بده‌ین به بیرکردنه‌وه کۆنه‌کانمان و ڕێگایان لێنه‌گرین کارێکی گه‌وره ده‌که‌نه سه‌ر گه‌شه‌کرن و به‌ئاگایمان. کاتێك که تۆ ماوه ده‌ده‌یت بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ت و خۆناسینت ئه‌و کاته تۆ زیاتر خۆشی و گه‌شه‌کردن له خودی خۆت و بیرکردنه‌وه‌کانتا هه‌ست پێده‌که‌یت.
به بیرکردنه‌وه‌کانمان، ویسته‌کانمان و ئامانجه گه‌وره‌کانمان ده‌توانین گه‌شه‌کردنێکی باش بۆ ژیانمان بخولقێنین. ئێمه ده‌مانه‌وێت که بیرکردنه‌وه‌ی باشمان هه‌بێت که بۆ هه‌تاهه‌تایش بێت، وه ده‌مانه‌وێت که خۆشی بڵاوبکه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌می خه‌ڵکدا بین، ئاشتی و بیری نوێمان ده‌وێت له ده‌وروبه‌رماندا و به‌رپرسیاری وه‌رده‌گرین و به‌گه‌وره‌یش له شته‌کان ده‌ڕوانین.
هێزی بیرکردنه‌وه له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین شوێنی وزه بێت که ئێمه هه‌مانه. بیربکه‌ره‌وه له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کان بیرکردنه‌وه‌کانیان ته‌نها به باشی بوایه، چ ژیانێکی خۆشمان ده‌خولقاند!
که‌وابوو لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه ناتوانین گۆڕانکاری له ده‌ره‌وه‌دا بکه‌ین ئه‌گه‌ر یه‌که‌مجار گۆڕانکاریه‌که له ناوه‌وه‌ی خۆماندا ڕوونه‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌س نیه بتوانێت گۆڕانکاری له ئێمه‌دا بکات، بۆیه ده‌بێت ئێمه خۆمان به‌و کاره هه‌ستین. که ڕاهێنان بکه‌ین هه‌تا بیرکردنه‌وه‌کانمان بگۆڕین به باشتر له‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌مانبووه. ئه‌مه‌ش به په‌یوه‌ندی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا هه‌تا باشتر خۆمان بناسین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هاوکاری یه‌کتربین و ڕێگا پیشانی یه‌کتری بده‌ین.
هه‌روه‌ك مارکۆس ئاورێلیوس ده‌ڵێت: (ژیانمان به‌وشێوه‌یه ده‌بێت که بیرکردنه‌وه‌کانمان ئه‌مان داتێ).
ئایا بیرکردنه‌وه‌ی خراپت هه‌یه که ژیانێکی بۆ خولقاندبیت که تۆ خۆت نه‌ته‌وێ؟
تۆ ده‌توانیت ته‌کنیکه‌کانی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان به‌کاربهێنیت که ده‌بێته ڕێگا پیشانده‌رت بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ت تێکبشکێنیت، له ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نوێوه که له‌کاتی خاوبوونه‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌وه وایه که ڕێگای نوێ بۆ مێشکت دروست بکه‌یت که بتگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی که له‌وێدا تۆ هێزو تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ت له به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌کردندا بێت بۆ خودی خۆت و ده‌وروبه‌رت.
سه‌رکه‌وتوبن.....
warzshidaruni@hotmail.com