گوێگرتن و دا‌هێنان
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ئه‌گه‌ر چی قسه‌کردن پێویستیه‌که بۆ ده‌ربڕین و تازه‌کردنه‌وه‌ی
هه‌سته‌کانمان، گوێگرتنیش له که‌سێك له کاتی ووتووێژکردندا نه‌ك به ته‌نها بۆ
باشتر له‌یه‌کتر تێگه‌شتنه به‌ڵکو کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیترت پێده‌به‌خشێت، بۆ
نمونه بۆ پاراستنی ڕێزی خۆت و به‌رامبه‌ره‌که‌ت، هێمنی ڕاگرتنی باره‌که، توانای
باشتر کردنه‌وه‌ی دڵی خۆتان وبۆچونتان بۆ شته‌کان، به‌رده‌وامیدان به ووتووێژه‌که‌و
له هه‌موشیان گرنگترین ئه‌وه‌یه له کاتی گوێ‌گرتن‌دا له بارێکی ئارام‌دا تۆ زیاتر
بیرۆکه‌ی نوێت بۆ دێت و تازه‌گه‌ری باش ئه‌که‌یت وکێشه‌کان باشتر چاره‌سه‌ر ئه‌که‌یت
ئه‌گه‌ر تۆ بتوانیت هه‌موو چه‌قی قورسایت/ ته‌رکیزت بخه‌یته سه‌ر ووتووێژه‌که‌تان.
ئه‌رکی تۆ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ که‌سێکدا
ووتووێژتکرد، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بکه:
- ئارامی خۆت ڕابگره به‌هۆی به‌ئاگایته‌وه له هه‌ناسه‌دانت.
هه‌ناسه به یه‌کسانی بده و هه‌ستی هێمن با به‌رده‌وام له ناوتابێت ئه‌گه‌ر
باره‌که هه‌ر چۆنێک بێت.
- هه‌ست بکه که تۆ کۆنتڕۆڵت هه‌یه به‌سه‌ر باره‌که‌دا.
- ته‌واوی چه‌قی قورسایت له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که گوێت لێده‌بێت و ده‌یڵێیت.
- فشار مه‌خه‌ره سه‌رخۆت بۆ گه‌یشتنت به ئامانج له کاتی ووتووێژه‌که‌تدا، ئه‌و
فشاره تووشی شڵه‌ژانت ئه‌کات و باره‌که‌ت خراپ ئه‌کات.
- ماوه بده به که‌سه‌که هه‌تا قسه‌کانی بکات، قسه‌ی پێمه‌بڕه!
- به‌چاو یان به ده‌نگێك یان به جوڵه‌یه‌کی له‌ش ئه‌وه پیشانبده که تۆ گوێت
لێگرتوه و لێی تێده‌گه‌یت.
به‌هۆی ڕاگرتنی هێمنیته‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ست و
بیرکردنه‌وه‌کانت به‌ده‌وروبه‌ری ئه‌وشتانه‌ی که ئه‌و ده‌یڵێ، تۆ مێشکت باشتر کار
ده‌کات و به‌ئاگایانه چاره‌سه‌ر ده‌دۆزێته‌وه، له‌وانه‌یه به‌هۆی ووشه‌یه‌که‌وه
بێت که گوێت لێده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باشتر له‌خه‌ڵک تێبگه‌ین ئه‌بێت ده‌نگی خۆمان نزم بکه‌ینه‌وه، به‌مه‌ش
ڕێزێك بۆخۆمان وهه‌ست به که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز ده‌که‌ین له ناو خوودی خۆماندا.
زۆرجار تووشمان ده‌بێت به که‌سانی زۆربڵێوه که ته‌نها قسه‌ده‌کات و ئاماده‌نیه
که گوێمان لێبگرێت. له‌م باره‌دا تۆ ده‌توانیت هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بکه‌یت له‌نێوان ئه‌وه‌ی
که تۆ پێی بڵێی که نۆره‌ی تۆیه که قسه بکه‌یت و ئه‌ویش ده‌بێت گوێت لێبگرێت،
یان ئه‌مه بکه‌یت به ڕاهێنانێک که چه‌نده ناشرینه هه‌ر قسه‌بکه‌یت و ڕێز بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت
دانه‌نێیت که ئه‌ویش هه‌ستی خۆی هه‌یه‌ووه ده‌یه‌وێت قسه بکات. وه لێره‌دا ئه‌وه‌شت
بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وانه‌ی گوێناگرن بێڕێزی پیشان ده‌ده‌ن و خۆ په‌رستن. هیچ
زویر مه‌به و بڵێ له‌م که‌سانه‌شمان هه‌یه .... من نامه‌وێ له‌وانه‌بم!
www.warzshidaruni.com www.warzshidaruni.net www.warzshidaruni.org
