گرنگیەکانی ڕاهێنانی دەروونی

چۆپی مەجید / ڕاهێنەری دەروونی

ئەنیشتاین ئەڵێ: هەر کە دەروونمان نەخۆش بوو جەستەشمان بەدوایدا نەخۆش ئەکەوێ! یان ئەڵێ: لەشمان باخچەیەو دەروونمان باخەوانەکەیەتی.

زانستی سەردەم پێمان دەڵێ کە وەك چۆن جەستەمان پێویستی بە وەرزش و ڕاهێنان هەیە بۆ ئەوەی جەستەیەکی بەهێز و بەتوانامان هەبێ، بەهەمان شێوەش و بگرە زۆر زیاتریش دەروونمان پێویستی بە ڕاهێنانکردن هەیە. هەموو مرۆڤێك بە نەخۆش و لەش ساغەوە دەتوانێ ڕاهێنان بە دەروونی بکات، لەبەر ئەوەی ڕاهێنانکردن بە دەروون مانای وایە تۆ وەرزشێك بە دەروونت ئەکەیت، بە بیر و هەست و وێنە خەیاڵ و ڕەفتارەکانت. بە دەروونێکی بەهێزەوە بەرەو ڕووی سترێسی ڕۆژانە ببیتەوە، خەمۆکی دوور ئەخەیتەوە، بەرگری لەشت بەهێز ئەکەیت، گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەکانتا بکەیت بەرەو ئەرێنی و گەشبینی، ماڵئاوایی لە خەم و ترس و دڵە ڕاوکێ ئەکەیت، بەرەو ئامانج و پلان دانان، بەرەو ساڕێژکردنی ئازارەکان، بەرەو تەرکیزێکی باشتر، بەرەو تەندروستیەکی جەستەی و دەروونی باشتر و دڵخۆشتر، بەرەو خەوێکی خۆشتر و قوڵتری شەوانە، هەستکردن بەخۆ و بروا بەخۆبوون زیاترکردن، بەرەو گەشەسەندنی کەسایەتیت. لە ڕێگەی ڕاهێنانی دەروونیەوە تۆ ئەتوانی دڵخۆشتر و ئاسودەتر بیت و باشتر خۆت بناسی. هەست بەدەروونێکی بەهێز و دڵ و دەرونێکی ئارام بکەیت کە بەئاسانی ڕووداوە دەرەکیەکان کاریگەری نەرێنیان نەبێ لەسەرت.

کێ هەیە لەدەست ماندوبوون و نارەحەتیەکانی ژیان خۆی بەدوور بگرێ؟ کێ هەیە خەمە یەك لەدوا یەکەکان بێزارو دوودڵی نەکات؟ کێ هەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان بیرکردنەوەی ناخۆش بەرۆکی نەگرتبێ و هیوای بەژیان لەدەست نەدابێ و خەوی خراپ نەکردبێ؟ کێ هەیە نادادپەروەری تووڕەو پەستی نەکردبێ و نائارامی لەدەست نەدابێ؟ كێ هەیە بەوێنە هەواڵەکانی مێدیاکان دڵگران و خەمبار نەبووبێ؟ کێ هەیە توشی مرۆڤی خراپ نەبووبێ و دڵی تەنگ نەبووبێ؟ کێ هەیە جۆرێك لە ترس و پەشێوی ڕووی تێنەکردبێ؟ کێ هەیە لەو غەڵبەغەڵبو هەراو هۆڕین و ئۆتۆمبیلە زۆرەی کوردستان سەر ئێشەی توش نەبێ؟ ......تاد.

کەوابوو ئێمە هەموو مرۆڤین و خاوەن هەست و بیرو وێنەخەیاڵ و ڕەفتارین، هەر بۆیە ئەشتوانین هەر هیچ نەبێ کەمێ لەو خەمو بێزاری و ناڕەحەتیانەی کە بەرۆکمان دەگرێت کەم بکەینەوە. ئەمەش لە پێناو تەندروستی دەروونی و خەوێكی باشدایە کە تۆ وزە و کۆنتڕۆڵکردنی بیر و هەستەکانت بۆ بگەڕێتەوە بەشێوەیەکی بەئاگایانە و لەهەر شوێن و کاتێكدا کە تۆ خوازیاری بیت، وە هەناسەیەکی باش و تەندروست فێرببی.

بۆ ئەوەی لەفێربوونی ڕاهێنانە دەروونیەکان تۆش بێبەش نەبیت و بەخێرای ئەو ئارامیە دەروونیەت بۆ بگەڕێتەوەو ئەو هێزە دەروونیەت هەست پێبکەیت، ئەوا ئەتوانی بڕیاربدەیت و یەکێك یان هەموو بەرهەمە دەنگیەکانی عەبدوڵا تۆفیق ڕاهێنەری دەروونی بەدەست بێنی کە ژمارەیان ٦ سی دیە و هەر سیدی و پڕۆگرامێکیان بۆ بارێکی تایبەت بەکاردێت. ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها یان بەدانیشتنەوە یان بە پاڵکەوتنەوە گوێ لەو ڕێنمایە دەروونیانە بگرەو هیچ جۆرە فشارێکی جەستەی یان دەروونی پێویست نیە بەلكو بەپێچەوانەوە تۆ لەش و دەروونت ئارام و خاوئەبێتەوە. هەر پڕۆگرامێکیان لە نێوان ٥ تا ١٥ خولەکدایە. هەر پڕۆکرامێکیان بۆ ١ تا ٣ هەفتە بەکار ئەهێنی، پاشان دەچیتە سەر پڕۆگرامێکیتر. هەموو پڕۆگرامە دەروونیەکان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لەلایەن چەندین پزیشكی دەروونی و دەرووناسەوە بەئەرێنی باسکراوەو بە پێویستیەکی گرنگی دەزانن کە هەموو ماڵێکی کورد ئەم سی دیانەیان هەبێ و بەکاریبهێنن، ئەگەر کرا لەباتی یان شانبەسانی چارەسەرە دەرمانیەکان.

بۆ بەدەستهێنانی ئەم سی دیە دەروونیانە، ئەگەر لەدەرەوەی کوردستان دەژیت پەیوەندی بکە بەم ئادرەسەی خوارەوە:

warzshidaruni@hotmail.com

ئەگەر لە لە ناوەوەی کوردستان دەژیت لەم شوینانە دەست ئەکەون لە شاری سلێمانی:

( دکتۆر نزار موحەمەد ئەمین، دکتۆر ئەفرام، دکتۆر دانیال،  دکتۆر جەمال عومەر، سەنتەری ڕاوێژکاری خێزان بۆ کێشە دەروونی وکۆمەڵایەتیەکان، سەنتەری یۆگای کوردستان، تۆمارگای زانکۆ لە بەردەرکی سەرا، سەنتەری کیژێ).

سەرکەوتووبن              

www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە