ئیرەیی خەلك تەنهای کرد


ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

7/4/2015


یەکێك لە کلیانتەکانم بۆی گێڕامەوە کە ئەو زۆر دۆست و برادەری باشی هەبوو، کە ئەوانی خۆشدەویست و خۆشیان ئەویست. بەردەوام هاوڕیکانی لە پەیوەندیدا بوون و بەسەریان دەکردەوە. ئەم کەسە دەڵێ کە ئەم ڕۆژ بەڕۆژ گەشە دەسەنێت بەهۆی خوێندن و زانستەوە و پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێ، دەبێتە کەسێکی دیاری کۆمەڵگاکەی، هەست دەکات هەتابێ هاوڕیکانی لێی دەکشێنەوەو پەیوەندیان تەنها بۆ بەرژەوەنیەکانی خۆیان بەکار دەهێنن. باسی دەکات کە کاتێك ئەم شتێکی پێباش بووە لەو کاتەدا ئەوان ئەو شتەیان بچوککردووەتەوە، کەچی کاتێك ئەوان بواریان بۆ ڕاخساوە هەمان شتیان بە شاراوەیی کردووە هەتا ئەم بەوە نەزانێ. ئیستا ئەو هەست دەکات کە تەنها ١-٢ برادەری هەبێ، کە بەڕاستی حەز بکەن کە ئەم پێشبکەوێت و هاندەریبن. هەروەها لە قسەکانی ئەم کەسەدا وا دەردەکەوێت کە ئەو نایەوێت زۆر وردتر ببێتەوە کە ئایا بۆچی کەسەکان تەنها مجامەلە دەکەن و لە کرداردا مایەی دڵخۆشینین و پاكنین. ئەم هەمیشە ڕێگایان پیشان دەدات و باسی شتیان بۆ دەکات بەڵام ئەوان هەمیشە شتی لێدەشارنەوە. لەهەمانکاتیشدا دەڵێ کە ئەم زۆر هاوکارییان دەکات بەڵام ئەوان لەبەر ئیرەییان تەنانەت سوپاسەکەیش بەدڵ ناکەن. لێرەدا ئەو قسەیەم بیردەکەوێتەوە کە دەڵێ:( نامەوێ بگەڕێم بەدوای ناحەزەکانما، نەكا هەموو دۆستە نزیکەکانیشم لەدەست بچێ).
کەسانێ کە ئیرەیی دەبەن هیچ شتێکیان لەبەرجاو نابێ، تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە. دەبێ هەمیشە هاوکاری بکرێن، بەڵام ئەوان لەبەر ئەو ڕەشیەی بەر دڵی گرتوون ناتوانن جۆرە هاوکاریەك بکەن کە پێشکەوتنی ئەوی تیابێ.
لەڕاستیدا یەکێك لە هەرە هەستە ناخۆش و دەروون تێکدەرەکان کە مرۆڤ هەیبێ هەستی ئیرەییە. ئیرەیی دەتبات بەرەو سترێس و کارەسات وە کارت تێدەکات بەشێوەیەك کە خۆت خوازیاری نەبی.
چۆن بزانی کە تۆ لە ئیرەییدا دەژیت:
- تۆ ئیگۆت هەمیشە بەکار دەهێنی و گالتە بەکەسانیتر دەکەیت کە ئەوان ئیگۆیان بەردەوام بەکاردەهێنن.
- کاتێك کە زانیت کەسێك گەشتووەتە ئەو ئاستەی کە تۆ هەوڵت بۆداوە بیگەیتێ تۆ توڕە دەبی، تۆ لەوێدا ئەوە نابینی کە تۆش دەتوانی بیگەیتێ.
- تۆ هەست بەتەندروستی خراپ دەکەیت کە کەسانێکی دەوروبەرت پەیوەندی باشیان هەبێ و خێزانەکەیان باش ڕاگرتبێ.
- کاتێك کە دەبینی کەسێك لەسەر کارەکەتان لە تۆ پێشکەوتووترە، کە دەبینی تۆ لەو کەسە چەند ساڵێ زیاتر کارت کردووە.
- تۆ لەوە بێتاقەت دەبی کە هاوڕێکەت سەرکەوتنی باشی بەدەست هێناوە، تۆ دەڵێی کە دەبوایە ئەوە تۆبوویتایە لە جیاتی ئەو.
- تۆ لەوە توڕە دەبی کە هاوڕێکەت هەمیشە پارەی لە تۆ زیاتر بۆ دەمێنێتەوە و حاڵی لە تۆ باشترە.
لەبەر ئەوەی کە زۆربەمان کەم تا زۆر دوجاری ئیرەیی دەبینەوە و دەزانین کە هەستێکی تا بڵێی ناخۆشە، بۆیە پێویست دەکات کە ئەم ڕێنماییان بەهەند وەربگری.
١. با بەس بێ بەراوردکردنی خۆت لەگەڵ کەسانیتردا. هەوڵبدە بزانە لەگەڵ ئامانجەکانی خۆتدا چی دەکەیت.
٢. بابەس بێ کەوا بڕوا بکەیت کە سەرکەوتن و گەشەسەندنی کەسانیتر دەبێتە هۆی لەناوبردنی چانسەکانت بۆ سەرکەوتن.
٣. ئەگەر بەهۆی سەرکەوتنەکانی کەسانیتر دڵخۆشبی، ئەوکاتە تۆش وزە وەردەگری بۆ سەرکەوتنەکانی خۆشت.
٤. زیاتر بیر لە ڕیگاکە بکەرەوە بۆسەرکەوتن لەوەی کە بیر لە خۆت بکەیتەوە. ئەوە دەتگەیەنێت بەو شوێنەی کە تۆ دەتەوێ بیگەیتێ، کە هەتبێ یان ئەو شتەی کە دەتەوێ بیکەیت. لەبەر ئەوەی کەئەوکاتە تۆ هەست دەکەیت کە ئیتر تۆ بەڕێوەی بەرەو ئەو شوێنەی کە ئامانجتە.
تۆ خۆت باش دەبینی. ئیرەیی بەتەواوەتی بێمانایە کە دەتوانێ تۆ بوەستێنێ لە ژیان، لە خەونەکانت، کەوابوو بیوەستێنە و خۆت ئەوەندە ئازار مەدە.
 

سەرکەوتوبن


 www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە