ئێمە هەموومان یاری دەکەین، هەم براوە و هەم دۆڕاوەین

Description: C:\Users\Harakat\Desktop\ronaldo.jpe

ڕاهێنەری دەروونی/ عەبدوڵا تۆفیق

2016/03/01

ساتەکانی ژیان پڕیەتی هەم لە خۆشی و هەم لەتاڵی، هەروەك چۆن لە یاریگایەکدا بەو پەڕی ئامادەباشیەوە یاری دەکەیت. زۆربەی جار لە یاریەکاندا یان دەدۆڕێیت یان دەبەیتەوە، بەڵام تۆ ئامادەیت کە چەندین جاریتریش بێیتەوە ناو یاریگاکەو هەوڵبدەیت کە ببەیتەوە، هەتا دڵخۆشبیت. ئەگەر باشترین یاریزانیشبیت تۆ یان دەبەیتەوە یان دەدۆڕێیت. لەوانەیە زۆربەمان ئەگەر یاریزانیش نەبین بەڵام کرستیانۆ ڕۆناڵدۆی ڕیاڵ مەدریت دەناسین. ئەگەرچی یەکێکە لە باشترین یاریچیەکانی جیهان دەبینی لە یاریەکدا زۆر بەجوانی گۆڵێ بەسەر تۆماردەکات و بەوپەڕی دڵخۆشیەوە بەناو یاریگاکەدا ڕادەکاو خۆی بەئاسماندا هەڵدەدات، کەچی هەر ئەو یاریزانە باشە لەهەمان یاریدا بە پەنارتی گۆڵ ناکات، ئەمجارەیان لەباتی دڵخۆشی ئەو هەست بەزوویری زۆردەکات، ئەو دەرفەتەی لەدەستچوو. ئەمە ئەوە  ناگەیەنێت کە ئیتر ڕۆناڵدۆ بەردەوام دەبێ شکست بێنێ.

ئەگەر بەمشێوەی یاریگایە لە ژیان و دڵخۆشی مرۆڤەکان بڕوانین، دەزانین کە مرۆڤ هەمیشە لە نێوان تراژیدیاو کۆمێدیادا دێت و دەڕوا. دەکرێت دڵخۆشیەکان درێژە پێبدرێت بەوەی کە ئەوەی دڵخۆشتدەکات زۆرتر لەوە بکەیتەوە. بۆئەوەی زۆرجار هەستی دڵخۆشی و سەرکەوتن دووبارە بکەیتەوە تۆ پێویستت بەوە هەیە کە مانایەك بۆ ژیانت بدۆزیتەوە، بزانیت کە تۆ چیت دەوێ، چۆن هەوڵ و پلانی بۆ دادەنێیت، ئەو شتانە چین کە تۆ دەبێ بیانکەیت بۆ ئەوەی بەردەوام بەهێزبیت هەتا ئەگەر شتێکی نەخوازیاریش ڕوویدا تۆ بەرگەی بگریت و زوو شکست نەهێنیت و دەستبەرداری ژیانت ببی و  بەڕێگەی خراپدا بتبات. ئێمە لە یاریزانەکانەوە زۆرشت فێری ژیان دەبین و دەکرێت بەباشی لەگەڵ ژیانماندا بیگونجێنین.

 زۆر دڵگران مەبە کە لە ژیاندا هەستت بە ناڕەحەتیەککرد، ئەوە بزانە کە تۆش وەك یاریزانەکان دەرفەتت بۆ دێتە پێش کە هەم زوویر و هەم دڵخۆشیش ببیت. لەگەڵ ئەمەشدا لە هەوڵدابە کە یاریزانێکی  باشبیت و زۆرترین کات بیر لە خۆشیەکان بکەرەوە هەتا دەبنە بەشێکی ڕاستی لە ژیانتا.

بۆ زانیاری وەرگرتن لە باشترین شێوازو تەکنیك بۆ خۆبەهێزکردنی دەروونت، سەردانی ماڵپەڕی وەرزشی دەروونی بکە، لەوانەیە ئەوەی تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت لەوێدا بەئاسانترین شێوە دەستبکەوێ.

กก

سەرکەوتوبن

www.warzshidaruni.com

پەیجی عەبدوڵا تۆفیق

گەڕانەوە