Affirmation
دهستهواژهبهخۆدان
له‌ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری ڕاهێنانهدهروونیهکان
زۆربه‌مان فێربووین که‌ئه‌گه‌ر لاوازبوونێکی ده‌روونییان ئه‌ندامێکی له‌شمان کهوتهبهرنهخۆشیهك ئهوکاتانهپڕی ده‌بێت له‌سکاڵاو هه‌ڵچون و ده‌سته‌واژه‌ی خراپ به‌خۆدان، وه‌ك ( من هه‌رگیز باش نابمه‌وه، ئهمهنهخۆشیهکی مهترسیدارهڕووی له‌من کردووه، که‌س منی خۆش ناوێت، هه‌موو ڕۆژه‌کان وه‌ك یه‌کن بۆ من، من فێری هێچ نابم، من ههمیشهشکست ئه‌هێنم، بڕوام به‌که‌س و خۆم نه‌ماوه، ئیتر هه‌رگیز دڵخۆش نابم..... تاد).
ئه‌گه‌ر ئێمهبیرێك له‌م دهستهواژانهبکهینهوهههست ئه‌که‌ین کهڕهشبینیهك هه‌یه‌له‌و که‌سانه‌دا که‌ئه‌م جۆرهدهستهواژانهبهخۆیان ئه‌ده‌ن. ئه‌وان زه‌بروزۆنگ و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌خۆیان به‌کار ده‌هێنن. ده‌سته‌واژه‌کان له‌کۆمه‌ڵێك قسهپێك دێت که‌مرۆڤ خۆی بۆخودی خۆی ڕێك ده‌خات و بهدوبارهو چهندبارهکردنهوهیان کهسهکهههستێکی وای له‌لا دروست ئه‌بێت که‌ئه‌و قسه‌و دهستهواژانهڕاستن که‌به‌خۆی ووتووه.
ئێمه‌که ده‌مانه‌وێت ههمیشهڕاهێنان به‌باشی بهدهروونمان بکه‌ین، پێویستهئهو جۆرهبیرکردنهوهخراپانهی کهدهبنههۆکاری پێدانی ده‌سته‌واژه‌کان بهئاگایانهبیان گۆڕین به‌باش. هه‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌کی خراپ‌دا پێش ده‌ربڕینیان ئێمهکۆنتڕۆڵیان بکه‌ین و به‌ئاگابین لهکاریگهریان.
(ئهفیرماشون) جۆرێکهلهڕاهێنانی ده‌روونی که‌تۆ ئه‌توانی ڕۆژانهپهیڕهوی بکه‌یت، بۆ به‌هێزکردنی ده‌روونت و زاڵبونت به‌سه‌ر لایهنهخراپهکانی خۆتدا له‌کاتی بیرکردنه‌وه‌و دهستهواژهدان به‌خۆت.
فێربوونی ئه‌م ڕاهێنانهههروهك هه‌ر ڕاهێنانێکی تر پێویستی به‌کات و ئارامی و بڕوا بهکارهکهههیه و هیچیتر. بۆ ئه‌وه‌ی بزانی که‌چی ده‌ڵێیت بهخۆتباشترێکه هه‌ر لهسهرهتاوهکهتۆ بهبهرنامهدهستهواژهکانت ئاماده‌بکه‌یت. بۆ نمونهنوسینهوهی ده‌سته‌واژه‌ی باش له‌سه‌ر کاغه‌زێك و هه‌ڵواسینی به‌شوێنێکی به‌رچاودا بۆ خۆت، چه‌ند جار خوێندنه‌وه‌ی لهبهبهیانی و ئێواران و پێش خه‌وتندا.
بۆ نمونهتۆ ئه‌توانیت بنوسیت:
- هه‌مو ڕۆژێك بۆ من ڕۆژێکی نوێیه‌و فێری شتی نوێ ده‌بم تیایدا.
- ئهمڕۆمن دڵخۆشترین که‌سم و هیچ شتێك ناتوانێت ئارامیم بشێوێنێت.
- من له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا پێده‌که‌نم و وزه‌یه‌کی زۆر وه‌رده‌گرم لێیه‌وه.
- ئه‌مڕۆ ته‌ندروستیم زۆر باشترهلهڕۆژانی ڕابردو.
- من خه‌ڵکم خۆشده‌وێت و ئه‌وانیش منیان خۆشده‌وێت.
- من که‌سێکی گرنگم بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌م و مرۆڤایه‌تی.
- من که‌سێکم کهکهسێك نیهلهمن بچێ، من شانازی بهخۆمهوهئهکهم.
- من ههمیشهبهئاگام له‌وه‌ی که‌چی ده‌ڵێم و پهرپرسیارم له‌وه‌ی که‌ده‌یڵێم.
- من........................
- من.........................
- من...........................
ئه‌م دهستهواژانهلهوانهیهبۆ هه‌مومان گونجاوبێت، تۆش ده‌توانیت زیاتر بنوسیت له‌م باره‌وه‌و بۆ خۆتی بخوێنیتهوهههتا ده‌چێته‌ناو بێئاگایت و له‌وێدا شوێنی خۆی ده‌گرێت. ئیتر تۆ ئۆتۆماتیکی خۆی ئه‌م دهستهواژانهبهشێوهیهکی باش له‌ناوتا پرۆگرام ئه‌بێت و له‌کاتی پێویستدا به‌کاریان ده‌هێنیت.
له‌بیرمان نه‌چێت کهههموشت له‌ژیانی مرۆڤدا ڕاهێنانه. زۆ جار ئێمهبهخراپ ڕاهێنانهکهدهکهین بۆیه ئاکامی خراپی لێده‌بێته‌وه‌و توشی شکست و ناڕهحهتیهدهروونی و فیزیکیه‌کان ئه‌بین.
هه‌ریه‌ك لهئێمهپێویستمان به‌خۆ نوێکردنهوهههیهلهههربوارێکی ژیاندا بێت. بۆیه‌له‌م بواره‌شدا ده‌بێت هه‌مومان بۆ به‌هێزبونی ده‌روونمان ئه‌م جۆرهشێوازانهتاقی بکه‌ینه‌وه. من گرنتی ئه‌ده‌م کهگۆڕانکاریهکی باش له‌تۆی به‌ڕێزدا ڕووئه‌دات.
سه‌رکه‌وتوبن............
عه‌بدوڵا تۆفیق
/ سوید
www.warzshidaruni.com
abdullahtawfik@hotmail.com