داد په‌روه‌ری لای تۆ چیه؟
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
له بیرم دێت منداڵ بووم، باوکم کاتژمێر 5 ی به‌یانی ده‌چووه سه‌رکار و ئێواران به چاوه‌ڕوانیکردنه‌وه کاتژمێر 6 ده‌هاته‌وه ماڵ، ئێمه‌ش خێرا سه‌یری زه‌رفه‌که‌ی ده‌ستیمان ده‌کرد هه‌تا بزانین چی بۆ هێناوینه‌ته‌وه . ئیواره‌یه‌کیان له زه‌رفه‌که‌یدا 2 ساردی بیبسی تیا‌بوو که دیاربوو له‌گه‌ڵ نانخواردنه‌که‌ی ئێواره‌دا که دایکم دروستی کردبوو بمان خواردایه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌و کاتانه خێزانه‌که‌مان له حه‌وت که‌س پێك هاتبوو هه‌ر بۆیه که‌وتمه بیرکردنه‌وه و به‌خۆم ده‌وت باشه ئه‌و دوو ساردیه چۆن به‌شی هه‌مومان ده‌کات. باوکم هه‌ستا به‌و ئه‌رکه‌و بۆ هه‌ریه‌كمان ساردی له په‌رداخی خۆماندا بۆ تێکردین. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانی من بوو ئه‌وه بوو که باوکم بۆ هه‌موومانی وه‌ك یه‌ك تێکرد. به مه‌ش من بیرکردنه‌وه‌کانم گۆڕاو ووتم به‌ڕاستی ئائه‌مه‌یه دادپه‌روه‌ری.
من که زۆرم حه‌ز له خواردنه‌وه‌ی بیبسی بوو له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌که‌مدا هێشتا خواردنه‌که‌مان ته‌واو نه‌کردبو بیبسیمان ته‌واوکردبوو. به‌ڵام دوان و سیان له خوشك و براکانم نیوه‌یان هێشته‌وه‌و پاشان ساردیه‌که‌شیان ڕژان. من به‌مه خه‌مێك دایگرتم و دیسانه‌وه که‌وتمه‌وه بیرکردنه‌وه و ده‌مووت به‌ڕاستی ئه‌مه هیچ دادپه‌روه‌ری نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من ده‌متوانی ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بخۆمه‌وه.....
من ئیتر ئه‌م باسه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕیز به‌جێده‌هێڵم. ته‌نها ده‌مه‌وێت ڕۆژێك ته‌رخان بکه‌ن بۆ به‌ئاگای خۆتان له داد په‌روه‌ری و ڕاستی، بزانن له هیچ شوێنێکی ئه‌م زه‌مینه‌دا داد په‌روه‌ری هه‌یه. به‌ویژدانه‌وه بۆ ڕاستیه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان بڕوانن بزانن ئه‌وه‌ی بۆ تۆ دادپه‌روه‌ریه بۆ براکه‌شت دادپه‌روه‌ریه. جیاوازی نێوان پێویستی و خواست و حه‌ز دادپه‌روه‌ری ده‌شێوێنێت.
به‌ڵام تۆ ده‌توانیت ویژدان و بیرکردنه‌وه‌کانت ئازاد و ئاسوده‌بکه‌یت ئه‌گه‌ر داد په‌روه‌ری و ڕاستی له ناخی خۆتدا یه‌کلای بکه‌یته‌وه. ( دادپه‌روه‌ری بۆ تۆ چیه؟).
سه‌رکه‌وتوبن...