ئایا کۆنتڕۆڵت ههیه به سه ر کۆنتڕۆڵی ته له فزیۆنه که تدا ؟؟
له ڕێنماییهكانی عبدالله تۆفیق
ئێمه زۆر هۆگری مێدیاکانین به شێوه یه
ك که وه ك پێویستییه کی ڕۆژانه مانی لێها تووه. چه ند کاتژمێرێك ته رخاندن له
رۆژێکدا بۆ سه یرکردنی ته له فزیۆن و گوێگرتن له ڕادیۆ و موزیك و پاشان خوێندنه وه
ی ڕۆژنامه کان زۆر له کاته بۆشه کانی ئێمه ده گرێت. له گه ڵ ئه وه شدا ئێمه ده ڵێین
کاتمان که مه بۆ به ئه نجامدانی ئه وکارانه ی که بۆ له ش و ده روونمان گرنگیه کی به
رچاویان ده بێت و له بواری گه شه کردنی که سایه تی وپه یوه ندیه کۆمه ڵایه تیه
کاندا که سێکی سه رکه وتوبین.
به پێی لێکۆڵینه وه ده روونییه کان له%80 ی هه واڵه کان که له مێدیاکانه وه ده
بینرێن و ده بیسترێن هه واڵی ناخۆشن/ نێگه تیڤ، وه ته نانه ت زۆربه ی نوسراوه کانیش
که له کتێبخانه کاندا هه ن به هه مان شێوه ڕوداوی دڵته نگ ده گه یه نن به خوێنه ران
و خوێنه ریش بێئا گا له کاریگه ریه کانی تیایدا ماوه ته وه.
ئه گه ر سه رنج بدهین له خۆمان وکه سه کانی ده وروبه رمان ده بینین که زۆر بۆیان
گرانه که ئه گه ر هه واڵێک یان ڕوداوێک ببینن له ته له
فزیۆندا یان له ڕۆژنامه یه کدا سه یری نه که ن یان
نه یخوێننه وه. ئه مه ئه وه ده گه یه نێت که مرۆڤ خۆی ڕاهێناوه له سه ر ئه وه ی که
نه توانێت ده ستبه رداری ڕوداوه خراپه کان ببێت و به ئاسانی ڕابکێشرێت بۆ ئه وه ی
باشتر سه رنجی لێبدات. نمونه یه کیتر ئه وه یه که هه
واڵی ناخۆش به خێرای له ناوماندا بڵاوده بێته وه به بێ
هیچ به رپرسیارییه ك، ئه مه نه ك هه رله لای ئێمه ی گه وره ساڵ هه ستێکی خراپ به جێ
ده هێڵێت بگره مناڵه کا نمان زۆر له ئێمه خراپتر ڕادێن له سه ر ئه و جۆره ڕه فتاره
ی که له ئێمه وه بۆیان ده مێنێته وه. بێگومان ئه مه ش کۆمه ڵێك کاردانه وه ی ده بێت
له ناوماندا و هه سته کانمان خراپ ده کات و بیرکردنه وه
کانمان سه رقاڵی هێنانی وێنه ی خراپ و ناخۆش ده بێت، هه تا به ته واوی تێکمان ده
شکێنێت ونه خۆشمان ده خات.
ده بێت بینینی وێنه ی کوژراو، خوێن،
شهڕ، دڕنده ی مرۆڤ و کاره سات و تراژیدیا چ جۆره هێمنییه ك به مرۆڤ ببه خشێت جگه له
تێکدانی ده رون، خه وتێکچون، بێزاربون له ژیان، پێدانی خه م و ترس.
ئایا وه ختی ئه وه نه هاتوه تۆش له گه ڵ مناڵه کانتا سه یری فلیمێکی کارتۆن یان
کۆمیدی بکه یت و له گه ڵیاندا پێبکه نیت. کۆنتڕۆڵی ته له فزوێنه که ت له لای خۆته
بهڵام ئایا کۆنتڕۆڵی خۆت له لای خۆته؟
ئه گه ر بایه خ به ژیانی خۆت و ماڵه که
ت ئه ده یت هه وڵبده به خۆشی و پێکه نینه وه کاته کانت به سه ر به ره و هه رکات
زانیت هه واڵیك وێنه ی خراپ ده دات دهست به جێ ئه و که ناڵه بگۆڕه. ده زانم زۆر جار
به رنامه کان هه موو هه ر بابه تی خراپن ئه وکا ته ده توانی ته له فزیۆنه که ت
بکوژێنیته وه! ئه گه ر تۆ توانیت ئه م کاره بکه یت ئه وا تۆ هه نگاوێکت ناوه و
کۆنتڕۆڵت هه بوه به سه ر ته له فزیۆنه که تدا، ئه گه ر نا ئه وا ته له فزیۆنه که ت
تۆی کۆنتڕۆڵ کردووه!!