چۆن دەستەواژە ( Affirmation ) بەخۆت ئەدەیت بۆ
تەندروستیەکی باشتر لەسەر کارەکەت؟

چۆپی مەجید

خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان

 


کارکردن ئەرکێکی گرنگی مرۆڤە کە لەوێدا تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت و گەشە بە کەسایەتی وبیرکردنەوەکانی دەکات، هەر بۆیە گرنگە کە بەدڵێکی خۆشتر و توانایەکی باشترەوە ئەرکەکانی سەر کار بەجێ بهێنین . بتوانین بەهۆی بیرکردنەوەی باش و هاندانی خۆمان بەرەو پێشکەوتن لەو بوارەی کاری تێدا دەکەین، و ا بکەین کە شوێنی کارەکەمان لەلا خۆشتر بێت و ببێتە مەڵبەندێکی زانیاری بۆمان . بیرکردنەوەکانمان ڕۆڵێکی گرنگ و ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر تەندروستیمان. بۆیە گرنگە کە خۆمان ڕابهێنین لەسەر بیرکردنەوەی باش و دەستەواژەی باش بەخۆمان بدەین، بەمەش بە ئاگایانە کار لەگەڵ بێ ئاگایی خۆماندا دەکەین بۆئەوەی کارەکەمان بەوشیوەیە بێت کە خۆمان خوازیارین.
ئەمەش هەندێك نمونەیە لەو دەستەواژانەی کە هەریەك لە ئێمە ئەتوانین بە خۆمانی بڵێین لە کاتی دەست پێکردنی کاردا. کە ئەبێتە ڕاهێنانێکی دەروونی ڕۆژانە بۆمان.
هەموو بەیانیەك کاتێک بەرەو کارەکەت دەچیت ئەم دەستەواژانە بە خۆت بدە:
- من چالاك و خۆشحاڵم
- ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر خۆشە
- من ئەمڕۆ هەموو ئەرکەکانی سەر کارەکەم بەباشی ئەنجام دەدەم
- من بە دڵێکی خۆشەوە سڵاو لەهاوڕێکانم ئەکەم
- ئەمڕۆ فێری زۆر شتی نوێ ئەبم و خۆشی لەناو کارەکەمدا ئەدۆزمەوە
- من بیرکردنەوەکانم باشە و بەهیچ شتێك زویر نابم
- من هەست بە سەربەرزی ئەکەم کە کارێکم هەیەو پارێزگاری لێ ئەکەم

 

گەڕانەوە