چ گۆڕانکاریەك لە خۆتا دەکەیت لە ساڵی ٢٠١٤ دا؟

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

١١/١٢/٢٠١٣

بەلای زۆربەمانەوە کات لە خۆیەوە دەڕوات، تەنانەت بێئاگاین لە گەیشتنمان بەو ئامانجانەی هەمانبووە کە بێنە دی لەم ساڵەی کەوا خەریکە ماڵئاوایی لێدەکەین. بایەخدان بەوەی کە ئێمە چی ئەکەین و چۆن ببینە کەسێکی باشتر و گەشە بدەین بە کەسایەتیمان و تواناکانمان باشتر بەگوڕبکەین بۆ خزمەتی خۆمان و مرۆڤایەتی، وە لە هەمووشیان گرنگتر ئەوەیە کە ئێمە چیمان دەوێ و بە چ ڕێگایەك دەیگەینێ، وە ڕۆڵی خۆمان بزانین لە ژیاندا.

دەگێڕنەوە کە پڕۆفیسۆرێك لە پۆلێکدا بۆ وانە وتنەوەی ئەو ڕۆژەی لەسەر مێزەکەی بەردەمیدا هەندێ شت دادەنێ. شتەکان بریتین لە بتڵێکی شوشە و هەندێ بەرد و هەندێ بەردی بچوکتر لەگەڵ کەمێك لمدا. پڕۆفیسۆرەکە سەرەتا بتڵە سوشەکە دەگرێت بەدەستیەوەو پاسان لەبەرچاوی خوێندکارەکاندا شوشەکە دەگرێت بەدەستیەوەو دانە دانە بەردەکان دەکاتە ناو شوشەکەوە هەتا پڕ دەبێ لە بەرد. پڕۆفیسۆر پرسیار لە خوێندکارەکان دەکات کە ئایا شوشەکە پڕبووە؟ خوێندکارەکان لەسەر ئەوە تەبابوون کە بەڵێ پڕبووە. پاشان پڕۆفیسۆرەکە دەست دەداتە بەردە وردەکان و یەك یەك لە نێوان بەردەکانیترەوە بەردە بچوکەکان دەخاتە ناو بتڵە شەشەکەوە و هەندێجاریس بتڵەکە ڕادەوەشێنێت بۆ ئەوەی ماوەی زیاتر هەبێ بۆ بەردە بچوکەکان، هەتا بەردی بچوك بتڵەکە پڕ دەبێتەوەو ڕێگەی بەردی بچوكتر نامێنێ. پڕۆفیسۆرەکە دیسان پرسیار دەکاتەوە ئەی ئێستا دەڵێن چی، ئایا بتڵەکە پڕ بووە؟ خوێندکارەکان سەیری یەکیان کردوو زۆریان بە پێکەنینەوە ووتیان بێگوومان ئێستا دەبێ پڕ بووبێ. پڕۆفیسۆرەکە ئەمجارەیان دەستیدایە لمەکەوە سوك سوك ڕژاندیە ناو بتڵەکەوە هەتا بەتەواوی هەموو بۆشایەکانی ناو بتڵەکەی پڕکردەوە. پڕۆفیسۆرەکە ووتی بەلای منەوە ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بتڵەکە پڕبووە.

ئەگەر ئێمە ئەم وانەی پڕۆفیسۆرە بە ژیانی خۆمان بشوبهێنین، ئەوا دەتوانین هەریەکەمان کۆمەڵێ گۆڕانکاری لە ناخی خۆیدا بکات. وە دەتوانین هەر لە ئێستاوە ئەمە بکەینە کۆنتراکتێك بۆ خۆمان کە لە ساڵی داهاتوودا بەم گۆڕانکاریانەوە بتوانین زیاتر بایەخ بە خۆمان بدەین.

بەردەکان دەتوانێت شتە گرنگەکانی ژیانمانبێت وەك: خوا لە خۆ ڕازیکردن، خێزان، مناڵ، تەندروستی/ دەروونێکی بەهێز، ئەو شتانەی کە ئامادەی کە هەمووشتێکیتر لەدەستبدەی بۆیان بەڵام ئەوانت هەیە ئێستا کە مانایداوە بەژیانت. بەردە بچوکەکانیش ئەو شتانەن کە ئێمە حەزیان لێدەکەین وەك: ئیش، ماڵ، ئۆتۆمبێل. وە لمیش با هەموو شتەکانیتربێت کە بچوکن بۆمان.

ئەگەر ئێمە هەمیشە لەسەرەتادا بەلمەکە بتڵەکە پڕبکەینەوە، ئەوا بەهەمان شێوەش ژیانمان پڕکردووە لە شتە بێنرخ و ناگرنگەکان، شوێنی بەردە گەورەو بچوکەکان نابێتەوە. ئەگەر هەموو وزەو تواناکانمان بۆ شتە بچوکەکان تەرخان بکەین، ئەوا هەرگیز کاتمان نابێ و شوێنی ئەو شتانەس نابێتەوە کە بۆمان زۆرتر گرنگن.

ئێستا وەختیەتی پلانێکت هەبێ بۆ ساڵی داهاتوو ٢٠١٤. تۆ چ پلانێکت هەیە؟ ئەگەر هیچت نیە، ئەوا کاتت بەدەستەوەیەو خۆت ئامانج بۆخۆت دابنێ، ئەگینا کەسێکیتر ئامانج و پلانت بۆ دادەنێ کە جگە لە بێزاری و تووڕەبوون هیچیترت پێناکرێ. تا درەنگ نەبووە بەخێرای بەسەر ئەم ساڵدا بچۆرەوە و خۆتی تیا ببینەرەوە. دەتەوێ چ گۆرانکاریەك بکەیت؟ چی بۆ تۆ زۆر گرنگە؟

وزە لە شتە پڕ ماناکاندا بەکاربهێنە، کە دەتگەیەنێتە سەربەستی دەروونی و ئارامی و سەرفرازی . سوپاسی خوا بکە بەوەی کە هەتە.

سەرکەوتوبن

www.warzshidaruni.com 

گەڕانەوە