سیدیەکی نوێی دەروونی تایبەت بە نەخۆشی سالاسیمیا
ئامادەکردنی عەبدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان



ڕاهینانی دەروونی وەك هاوکاری و پشتیوانی بە توشبووانی نەخۆشی سالاسیمیا
بەرنامەیەکی دەروونی دەنگیە، لە ١٤ خولەکدا بە ئاوێتەی مۆسیقایەکی هێمن، کارێکی خۆبەخشی تری ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیقە کە تایبەتە بە تووشبوانی نە خۆشی سالاسیمیایە . ئەوەی شایانی باسە ئەم بەرنامە دەروونیە دەنگیە بە هاوکاری دۆستی کورد پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونیستۆڵ کاری لەگەڵدا کراوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەتایبەت وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بەڕێز دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید وبەڕێوبەری نەخۆشخانەی سالاسیمیا لە شاری سلێمانی ئەم کارەیان بەرز نرخاند و پشتیوانیان لەم هەنگاوە نوێیە کرد لە کوردستاندا بۆ توشبووانی نەخۆشی سالاسیمیا. بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەرێوبەری نەخۆشخانەی سالاسیمیا پێیان وایە کە ئەم کارە ئاوڕێكی گەورەیە بۆ سەر دەروونی نەخۆشەکان شانبەشانی چارەسەرە دەرمانیەکان
ئێستا هەموو ئەو نەخۆشانە دەتوانن سیدی خۆیان لە نەخۆشخانەی سالاسیمیا لە شاری سلیمانی وەربگرن، وە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆکیش تایبەت بەم نەخۆشیە، ئەم سیدیە دەرونیەیان پێدەگات
هیودارین ئەم بەرنامە دەروونیە لەلایەن نەخۆشەکانەوە باش پەیڕەو بکرێت، هەتا ببێتە هاوکاریەکی ڕاستەوخۆ بۆ دەروونی ئەو نەخۆشانە و بەپشتیوانی خودا تەندروستیان باشتر ببێت.
ئەوەی شایانی باسە پێش دوو ساڵ لەمەوبەر، ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق بەهەمان شێوە سیدیەکی دەروونی دەنگی تایبەتی بەرهەمهێنا کە پێكهاتبوو لە پێنچ پرۆگرامی دەروونی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنچە. ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی و نەخۆشخانەی هولێر و دهۆکیش تایبەت بەو نەخۆشیە ئەو سیدیە دەروونیەی پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان عەبدوڵا تۆفیق دەستدەکەوێت و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە چاپ کراوەو دەدرێت بە توشبوان بە نەخۆشیەکە
بۆ هەر پرسیارێکیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ماڵپەڕی وەرزشی دەروونیەوە
www.warzshidaruni.com
warzshidaruni@hotmail.com
سەرکەوتوبن

گەڕانەوە