بیرکردنەوەکان و هەستەکانت بەتەنها موڵکی خۆتن


عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

٢٠١٢/١٠/١١

تۆ لە وشوێنێکدا دانیشتویی یان ئەگەڕێی، پاڵکەوتوی، کار ئەکەیت، نان ئەخۆیت، بەڵام کتو پڕ بیرکردنەوەکانت بۆ دێن. بیرکردنەوەکانمان زۆر بەی جار لە خۆیانەوە دێن و هەندێ جاریش خۆمان ئەیان هێنین و مەبەستمانن. بیرکردنەوەکان ئەبنە هۆی ئەوەی کە ئێمە ئامادەبوونی خۆمان لەدەست بەین و بکەوینە ناو خەونی ڕۆژانەوە. ئەمەش کاریگەریەکی نەرێنی ئەبێ لەسەرمان بەتایبەت لەکاتی کارکردن، وتووێژکردن، گوێگرتن لە شتێکی گرنگ لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها بە لەش ئامادەین و مێشکمان بە بیرکردنەوەو هەستەکانمانەوە لە شوێنێکیتر ئامادەیە.
بۆ ئەوەی کە لە ئێستا بژیت و بەئاگابوونت بۆ بگەڕێتەوە تۆ ئەبێ ڕاهێنانی دەروونی بکەیت بۆ باشتر ئامادەبوونت لە ئێستادا/ هەستێکی بە ئاگا. تۆ فێر ئەبیت کە زۆرتر لە جاران ئامادەبیت هەموو هەستەکانت بە تەواوی لە ئێستادا ئامادەبێت: بینین، بیستن، تام، بۆن، بەرکەوتن. تۆ فێر ئەبیت باشتر لەگەڵ هەستەکانتا کار بکەیت، ئەوەی تۆ هەستی پێئەکەیت و وریای ئەبی کاریگەری نابێ لە سەر بیرکردنەوەکانت پێش ئەوەی تۆ بکەویتە ناو بارێکەوە. تۆ بەشێوەیەکی ئەرێنی ئامادە ئەبی بۆ هەر بارێك کە تیایدا ئەژیت.
هەندێ ڕاهێنان هەیە کە ئامانجی ئەوەیە کە تۆ باشتر بەئاگابیت لە بەئاگابوونت، کە چاودێری خۆتبی، بێئاگا نەبیت لە خۆت، زیاتر بە خەبەربیت، کە ئەو بیرکردنەوانەو هەستانەت ببینی کە بۆت یەن و بەبێ ئەوەی بەسەرتا تێپەڕی هەتا بەئاگابیت لە سود و زیانەکانیان و وریا بیت لە هەڵبژاردەیان. کە بیرکردنەوەکانت کارێکی نەرێنیان نەبێ بۆ سەر دەروونت.
ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ خۆتی کە کارئەکەیت لەگەڵ ئەو ئاستەمیانەدا کە تۆ تیایدا دەژیت و لێت نزیك ئەبێەوە و پەیوەندیت پێوە ئەکات بۆ ئەوەی تۆ بە خۆت بناسێت کە تۆ کێیت و چیت ئەوێ. بەهۆی ئەوەی کە تۆ کاردانەوەت هەبێ، قبوڵی بکەیت یان واز بهێنی لەو هەست و بیرکردنەوانەی کە ناتبات بەرەو ئاڕاستەیەکی باشدا و تۆ باشتر بتوانی هەڵسەنگاندن بکەیت بۆ هەڵبژاردنیان هەتا ڕۆژێکی باشتر بۆ ژیانت دەستەبەر بکەیت. هەموو ئەو وزانەی کە تۆ پێشتر بەبێ سود بەفیڕۆتداون بەهۆی ناجێگیری بەلانسی نێوان لەش و دەروونتەوە، ئێستا تۆ ئەتوانی بەهۆی ڕاهێنانە دەروونیەکانەوە ئەو وزانەت بۆ بگەڕێتەوەو بەکاریان بهێنی بۆ شتێکی ئەرێنی.
لەم ڕاهێنانە بکە بۆ بیرکردنەوەو هەستیکی باشتر و بۆ بەئاگابوونت لە خۆت: ڕاهێنانی هەناسە بۆ ٣ خولەك ڕۆژانە،ڕاهێنانەکانی خاوبوونەوەی لەش و دەروون ١٠ خولەك رۆژانە، ڕاهێنانەکانی مێدیتاشون(ڕامان) تەرکیز ڕۆژانە ٥ خولەك. ئەم ڕاهێنانە بۆ ماوەی ٢ تا ٣ هەفتە بەردەوامبوون لەسەری ئەنجامیکی بەرچاو ئەدات بەدەستەوە.

www.warzshidaruni.com
سەرکەوتوبن

گەڕانەوە