ببە بە‌ كه‌سێكی وزه‌ بەخش

ڕێنماییه‌كانی عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

19/09/2014

دوو جۆر مرۆڤمان هەیە، جۆرێکیان وزەت پێدەبەخشێ و جۆرەکەیتریان وزەت لێدەدزێ.

ئایا كه‌سێك ده‌ناسیت كه‌ له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ بیت ؟ كه‌ تۆ ته‌نانه‌ت به چاوپێکەو‌تنی هه‌ست به‌ ته‌ندروستیەکی باشتر بكه‌یت، كه‌ چالاك ده‌بیت و خۆت به‌ ئارام بزانی به‌ هۆیه‌وه‌ ؟ كه‌وا بوو ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكی ووزه‌ به‌خشه.‌

هه‌ندێك مرۆڤ توانایه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ هێز بده‌ن به‌ كه‌سێكی تر و ته‌ندروستیان باشتر بكه‌ن ، ئه‌وانه‌ وا ناوده‌برێن كه‌ خاوه‌نی كاریسمان یان گه‌یه‌نه‌ری وزەی باشن.

تۆ ئه‌توانیت ڕاهێنان به‌ تواناكانت بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ببیته‌ كه‌سێكی وزه‌ به‌خش ، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ ئه‌وه‌یە كه‌ ده‌بێ تۆ ئاره‌زوویه‌كی باش پیشان بده‌یت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك و باش ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت . هه‌موومان لایه‌نی باش و خراپمان هه‌یه، به‌ڵام خۆت تاقی بكه‌ره‌وه که‌ زۆرترین چه‌قی قورساییت ( تركیز )ت له‌سه‌ر لایه‌نه‌ باشه‌كانت بێت له‌ جیاتی بیر كردنه‌وه‌ له‌ لایه‌نه‌ خراپه‌كان.

بۆ نمونه‌ تۆ ده‌توانیت وشه‌ی ئەرێنی و گەشبینانە به‌كاربهێنی، یان ته‌نها  گوێ بگری‌ له‌ كاتێكدا كه‌سێك پێویستی بە تۆیە كه‌ گوێی لێبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تییه‌كی خۆیت بۆ بگێڕیته‌وه. هه‌ر كاتێك كه‌ به‌ هۆی تۆوه‌ كه‌سێك ته‌ندروستی باشتر بوو، تۆش وزه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.‌

كه‌واته‌ له‌ هه‌وڵدابە بۆ دڵخۆش كردنی خه‌ڵكی و خۆت، هەتا پڕ دەبی لە وزەی باش و بەهۆی تۆوە دەوروبەرێکی ئارام و دڵنیا دەخوڵقێت.

سەرکەوتوبن

www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە