بانگەوازێك لە کۆنفرانسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان لە کۆسۆڤۆ

         

چۆپی مەجید/ خوێندکاری ڕاهێنانە دەروونیەکان لە سوید

٦-٦-٢٠١١

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی کۆنفرانسی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان کە لە کۆسۆڤۆ دەبەسترێت لە ٢٢-٨-٢٠١١ بۆ ٢٦-٨-٢٠١١ بانگەوازیک رادەگەیەنین.

ڕاهینەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق هەوڵێکی زۆریدا لەگەڵ سەرۆکی کۆنگرێس پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونستۆڵ کە هەندێ کەس کە لەبوارە جیاجیاکانی ژیاندا لە کوردستان کار ئەکەن و ئەتوانن ببنە مایەی پێشکەوتن و گەشەکردنی کۆمەڵگەی کوردی لە بوارەکانی خۆیاندا، ئەوان ئاسانکاریان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەو بەڕێزانەش وەك کوردێك شانبەشانی پسپۆڕانیتری ئەو پەنجا وڵاتەیتر بەشداربن لەو کۆنگرێسە جیهانیەدا. ئێمە وەك شارەزا و ئەندام لە ڕیکخراوی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکاندا مۆڵەتمان وەرگرتووە کە خۆمان بەفەرمی نامەی تایبەت بۆ چەند کەسایەتیەکی کورد بنێرین، کە زۆر ئاواتەخوازین کە لە کۆسۆڤۆ بە دیداریان شادببین و بە شانازیەوە وەك کوردێك چەند کورسیەکمان هەبێت لەو کۆنگرێسەدا.

لەبەر ئەوەی کە ئێمە دڵنیا نین کە هەموو ئەو بەڕێزانەی کە نامەی بانگهێشمان بۆ ناردوون بتوانن بەشداربن، بۆیە ئێمە بە باشمان زانی کە ئەم بانگەوازەبکەین. وە بانگهێشی تۆی بەرێزیش بکەین، تۆ کە بڕوات وایە کە ئەتوانیت ڕۆڵێکی گەورەت هەبێ و پسپۆڕبیت لە هاوکاریکردنی خەڵکی کورد و بواری دەروونیان وە کە وەزارەتێك پشتگیریت لێ ئەکات، ئەوا ئێمە بە شانازیەوە نامەیەکی فەرمی بۆ بەرێزت ئەنێرین کە بەشداربیت لەگەڵماندا.

ئێمە هەندێ ئاسانکاریمان بە دەستهێناوە کە ئەویش :

- پارەی بەشداریکردنە لەو پێنج ڕۆژەی کۆنگرێسەکادا کە ٣٩٠ یۆرۆیە/ بەرێزتان پیویست ناکات ئەو پارەیە بدەن، خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێودەوڵەتی لە سوید هاوکار ئەبێت،

ئەوەی لەسەر بەرێزتانە:

- پاسپۆرت و فیزە

- خەرجی فرۆکە و هۆتێل و کەمێك خەرچی تر/ تێبینی: ئێمە لەگەڵ هاتنتان بۆ کۆسۆڤۆ هۆتێلتان بۆ ئامادە ئەکەین.

داواکارین کە هەریەك لە ڕیگەی خۆیەوە لەگەڵ وەزارەتەکەی خۆیدا باسی ئەم بابەتە بکات هەتا ئەگەر توانرا با وەزارەتەکەی بینێرێت.

هەتا ٢٠-٦-٢٠١١ ماوە هەیە بۆ ناونوسین. وە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ئەدرەسەی خوارەوە؛

warzshidaruni@hotmail.com

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کۆنگرێسە سەردانی http://www.worldcongressonexcellence.com/assets/documents/wce_pristhina_2011-web.pdf http://www.siu.nu/cal.asp?apid=3

www.warzshidaruni.com

سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ گەلی کورد

چۆپی مەجید

گەڕانەوە