بەم ڕاهێنانە ئاسانە کۆنتڕۆڵی خەیاڵ ڕۆشتنت بکە!

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

١/١١/٢٠١٣

خەیاڵ ڕۆشتن کێشەیەكە کە زۆر جار کەسانی گەنج یان خاوەن کێشە جیاجیاکانی ژیان دووچاری دەبنەوە. ڕەنگە هۆکارەکان زۆربن، بەڵام ئەوە ڕوونە کە لەم سەردەمەی ئێستاماندا مرۆڤەکان زیاتر دووچاری خەیاڵ ڕۆشتن دەبنەوە کە بەشێوەیەك کاری نەرێنی لە خوێندن، لایەنە کۆمەڵایەتیەکان، کارکردن و تەندروستیش بەشێوەیەکی گشتی کردووە. بۆ ئەوەی لەم کێشە دەروونیە ڕزگارمانببێت دەتوانین بەشێوەیەکی ئاسان لەگەل خۆماندا کار بکەین. ئەوەی لێرەدا گرنگە تەنها ئارامگرتنە لەگەڵ هەوڵداندا کە لە ئێستادا بژیت.

بەم شێوە بکە:

هەر کارێك کە تۆ بە ئەنجامی دەگەیەنیت بۆ نمونە: دەموو دان شتن،نانخواردن، پیاسەکردن، دانیشتن لە هەر شوێنێکدا یان کاتێ کە قسە دەکەیت لەگەڵ کەسێکدا، گوێگرتن لە کەسێك و تاد... تۆ تەواوی ئەو کاتە بە ئاگابوونت بەکار بهێنە و تەرکیزت لەسەر هەموو ئەو شتانە بێت (کە دەیکەیت، کە دەیبینیت، کە دەیبیستیت،کە هەستی پێدەکەیت). کەواتە هەموو هەستەکانت بخەرە کار، بۆ نمونە لە کاتێکدا کە نان دەخۆیت تۆ هەوڵ بدە هەموو ڕەنگی خواردنەکە ببینەو جیایان کەرەوە، چەند کەس لە سەر سفرەی نانخواردنەکە دانیشتوون، ، تامەکانی جیا بکەرەوە، هەست بەچی دەکەیت، چۆن دانیشتوویت، کێت لە پاڵدایە، بۆنی چی و چی دەکەیت و لەیەکیان جیا بکەرەوە. ئەم پڕۆسەیە بۆ هەر کاریك کە بەئەنجامی دەگەیەنیت لەوانەیە لە ٣ تا ٣٠ خولەك بخایەنێت. بەم شێوەیە تۆ لە هەموو شتەکانیتردا لەم تەکنیکە بەکاربهێنە، بەم شێوەیە تۆ زووتر بیرت لە لای خۆت دەبێت و بەئاگای لە خۆت و دەوروبەرت، وە هەستیش دەکەیت فێری تەکنیکێکی ئاسان بوویت بۆ تەرکیزکردن. تۆ ژیانیشت گۆرانکاری بەسەردا دێت و دەزانی ئەو کاتەی کەتۆ تیایدا دەژیت کاتێکی زێڕینە بۆت، تۆ ئیستا دەژیت و نابێ لە دەستی بدەیت بەهۆی چوونتەوە بۆ ناو خەیاڵەکانت، لەبەر ئەوەی ئەم ساتەت بۆت ناگەڕێتەوە ئەگینا ئەمیش دەبێتەوە خەیاڵێك لە دواڕۆژتا.

ئەوەی شایانی باسە بۆ ئەوەی باشتر لە ئیستا بژین پێویستە لە دونیای تەکنەلۆژیای وەك کۆمپیوتەرو مۆبایل (تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) و چالاکیە کۆمەڵایەتیە چڕەکان بۆ ماوەیەك و هەندی جار وەك ڕۆتینێك خۆمان داببڕێنین و پشویەك بە دەروون و جەستەمان بدەین، هەتا لە خۆمان و دونیای ئیستا باشتربەئاگابین.

ئەم لینکەش بکەرەوە و سودی لێببینە

http://www.warzshidaruni.com/bahez%20krdny%20tarkiz.htm

www.warzshidaruni.com

سەرکەوتوبن

گەڕانەوە