بەمجۆرە کار لەگەڵ بیرکردنەوەکانتا بکە

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

6/12/2015

 

هەر یەك لە ئێمە ڕۆژانە هەزاران بیرکرنەوەی هەیە بە باش و بە خراپەوە. بەڵام ئەگەر ئێمە بەمجۆرە لە بیرکدنەوەکانمان بڕوانین، ئیتر دەزانین کە ئەوە ئێمەین کە دەتوانین کۆنترۆلی بیرکرنەوەکانمان بکەین نەك بیرکرنەوەکانمان کۆنتڕۆڵی ژیانی ئێمە بکەن. بەهۆی بیرکردنەوەکانمانەوە ئێمە تەندروستی باش و خراپمان دەست دەکەوێت.

بەمشێوە بکە:

خۆت وا ببینە کە تۆ دەریایەك بیت. بیرکەدنەوەکانیشت ماسین بە جۆرەکانیەوە. هەرکاتێك کە بیرکدنەوەیەك سەریهەڵدا تۆ وا بزانە ماسیەك بەبەردەمتا لە دەریاکەدا مەلەدەکات، ئەگەر تۆ گرنگی بە ماسیەکە نەدەیت و نەیگریت هەتا بزانی ڕەنگی چۆنە، کلکی چۆنە، چەند گەورەو چەند بچوکە، لە کوێوە هاتووە و بەرەو کوێ دەڕوات، کە تۆ بەمجۆرە گرنگیت پێنەدا و ماوەتدا کە بە سەربەستی مەلەی خۆی بکات و بڕواو بچێ، کەواتە وەك ئەو بیرکردنەوانەن کە تۆ سەربەستیان دەکەیت کە بۆخۆیان با بێن و بڕۆن. ئەوکاتەی کە بیرکردنەوەیەك دەگرین وەك گرتنی ماسیەکەیە لە دەریاکەدا وئیتر لیی دەکۆڵینەوە. زۆرجار ئەوەیە کە ئێمە ناچار دەبین نوقمی هەندێ بیرکردنەوە ببین کە زۆر دوریشە کە ڕووبدات، بەهۆشیەوە جۆرێ سەرئێشەو دڵتەنگی و خەمۆکی برۆکمان دەگرێت و تەندروستی دەروونی و جەستەمان دەشێوێ.

ئەم تەکنیکە بەکاربهێنە زۆر ئاسانتر دەتوانی بەرەو ڕووی بیرکردنەوە خراپەکانت ببیتەوە.

سەرکەوتوبن


www.warzshidaruni.com

پەیجی عەبدوڵا تۆفیق

گەڕانەوە