ئایا سەبارەت بە بیرکردنەوەکانمان ئەمە دەزانی؟
ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

Description: C:\Users\Harakat\Desktop\14718724_2135870399970851_8261466181987893794_n.jpg


لێکۆڵینەوە دەروونیەکان دەریانخستووە کە مرۆڤ ڕۆژانە ٦٠ بۆ ٩٠ هەزار بیرکردنەوەی هەیە. بیرکردنەوەکان هەندێکیان بە خواستی خۆمان دروست دەبن و زۆرینەیتریان خۆیان دێن. لێرەدا ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە بیرکردنەوەکانمان هەستێکمان دەداتێ و دەمانبات بەرەو ئەو تەندروستیەی کە لەناو هەستەکەدایە. کە ئەو بیرکردنەوەیە دەبێتە گفتوگۆ لەگەڵ خوددا ئیتر مێشك دەیەوێ خۆت دڵنیا بکەیتەوە لەو گفتوگۆیە. بۆ نمونە ئەگەر بەخۆت بڵێی من بێزارم، ئەوکاتە مێشکت داوات لێدەکات کە تۆ بیسەلمێنی کە بۆ چی بێزاریت. بۆیە پرسیارت لێدەکان، بۆ چی تۆ بێزاریت؟ تۆ دەبێ بگەڕێیت بدوای هۆکاردا، بۆ نمونە دەڵێی لەبەر ئەوەی کە باش نەخەوتوم، لەبەر ئەوەی برسیمە، لەبەر ئەوەی هەستدەکەم ئەوەی ئەمەوێ ناتوانم بیکەم، یان کارەکەم ناخۆشە. بەڵام ئەگەر بەخۆت بڵیی کە من ئێستا زۆر دڵخۆشم، ئەوکاتەش مێشکت دیسانەوە پرسیارت لێدەکات کە تۆ بۆچی دڵت خۆشە. تۆ دەگەڕێیت بەدوای هۆکاری دڵخۆشیتا، لەبەر ئەوەی نانێکی باشم خواردووە، لەبەر ئەوەی هاوڕێکانم باشن، تەندروستیم باشە، باشترین کارم هەیە، و تاد...........
لێرەوە فێرببە کە بزانە مامەڵەی باشتر بکەیت لەگەڵ خۆتتداو ئە گفتو گۆیەی لەگەڵ خۆتتدا دەیکەیت با ئەرێنی بێت.

سەرکەوتوبن

https://www.facebook.com/abdullatawfik/
www.warzshidaruni.com

گەڕانەوە