له کاتێکدا که پشووده ده یت ده رگای نا ئاگایت ده کرێته وه
له ڕێنماییه‌كانی عبدالله تۆفیق
پشودان
، شێوه و شێوازه کانی خۆ خاوکردنه وه و خه وتن رێگایه کن بۆ دوورکه‌وتنه وه
له و باره به ئاگاهیه ت له و دونیا گرژ‌و پڕ له کێشه‌و ڕاکه ڕاکو سه‌ختیه‌دا
که تیایدا ده ژیت . له وکاته‌دا که تۆ زۆر له خۆت ده‌که‌یت که به ئاگابیت له
ده وروبه‌رت و ڕوداوه‌کان به خۆش و ناخۆشییه‌وه تۆ وزه‌یه‌کی زۆرت لێده‌روات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تۆ هه‌ست به‌هیلاکی ده‌که‌یت و جاجارێك په‌ست و توڕه ده‌بیت،
ته‌رکیزت که‌م ده‌بێته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر گوێ له ناوه‌وه‌ی خۆت
بگریت له هه‌ردوو ڕووه فیزیکی و سایکۆلۆژییه‌که‌وه له‌وانه‌یه هه‌ست به
تێکچونێك بکه‌یت. زۆر له ئێمه هه‌وڵده‌دات که به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانی
پشودان ئارامی و وزه‌یه‌کی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر نه‌زانینی
شێوه‌یه‌کی باش بۆ پشوودان ئێمه هه‌ست ناکه‌ین که‌ئه‌و پشووه بۆمان بووه‌ته
مایه‌ی هێمن کردنه‌وه‌مان له دۆخی به ئاگایی.
شێوه‌و شێوازی زانستی بۆ پشودان و خاوبوونه‌وه زۆرن که باشترین و دیارترینیان که
له دونیای چه‌رخی مۆدێرندا باوه‌و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌رکراوه و
ته‌کنیکه‌کانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا که ئه‌وانیش/
مێدیتاشون،یۆگا، شیگۆنگ، تایشی، خۆخاوو
کردنه‌وه به‌هۆی مۆسیقای هێمنه‌وه، بیرکردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ/باش، خه‌وتنی باش‌و به
کڤالیتێت، هیپنۆتیزم/ خۆخه‌واندن چه‌ندین شه‌وازی تری له‌م جۆره که ناوده‌برێن
به وه‌رزشی ده‌رونی
ئه‌م جۆره
وه‌رزشه ده‌تبات به‌ره‌و ئه‌ودونیایه‌ی که له نائاگاییتدا هه‌یه.له‌وێدا
سه‌رچاوه‌ی گه شه‌کردن وتا‌زه‌گه‌رییه.ئه‌گه‌ر فێربوین به‌شێوه‌یه‌کی زانستی
بچینه ناو نائاگاییه‌وه که ده‌که‌وێته لای راستی مێشکمان ده‌توانین له
ژیانماندا به‌سه‌رکه‌وتوی و ته‌ندروستی باشه‌وه بژین. ئه‌گینا ناتوانین و
ده‌سته‌لاتمان نابێت به‌سه‌ر دونیا پڕ له کێشه‌و فشاره ده‌رونیه‌کان و رق
وناته‌بایدا. له‌بیرت نه‌چێ که یه‌که‌مین هه‌نگاو بۆ پشوو خاوبوونه‌وه له
له‌ش و ده‌روونتا له هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات. هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ
له لوتته‌وه، هه‌ناسه‌که بڕوات بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌کانت واته سکت
به‌رزببێته‌وه له‌کاتی هه‌ناسه هه‌ڵمژیندا نه‌ك سه‌ره‌وه‌ی سنگت و شانت.
هه‌ناسه‌که بهێڵه‌ره‌وه پاشان هه‌ناسه‌که به‌هێمنی بنێره ده‌ره‌وه. که هه‌ستت
کرد که که‌مێک خاوبویته‌ته‌وه ئه‌وکاته بیرکردنه‌وه‌کانت به پۆزه‌تیڤبن و بیر
له شتی خۆش بکه‌ره‌وه.
