NLP

عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
(
NLP ) خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیستێماتیکیه له په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌کاندا که باس له‌وه ئه‌کات ئێمه چۆن جیهانمان ده‌خولقێنین، به‌سه‌رهاته عه‌قڵیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئازار‌و خۆشیانهماندا.(ن ڵ پ) له سه‌ره‌تای ساڵانی 1970 وه هاته ئاراوه له لایه‌ن ده‌روونناس ڕیچارد باندله‌ر و زمان‌ناس جۆن گرینده‌ر. ئه‌وان پسپۆڕانه له بواری پێشکه‌وتن و په‌یوه‌ندی و چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی و خه‌واندنی موگناتیزیهوه خوێندبویان.
NLP (Neorolingvistisk programing)
(
NLP) به‌مانای: پڕۆگرامی زمانه‌وانی ده‌ماری دێتدهمار-
کۆئه‌ندامی ده‌مار، که ئێمه چۆن هه‌ست ئه‌که‌ین و بیرده‌که‌ینه‌وه.زمانه‌وانی-
زمانی قسه‌کردنمان، که چۆن له قسه تێده‌گه‌ین و چۆن به‌هۆی زمان و قسه‌کردنه‌وه کارمان تێده‌کرێت.پڕۆگرامکردن-
کرداره‌کانمان، که چی ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاکامی کرداره‌کانمان.زۆر سه‌رچاوه‌ی باش له ن ڵ پ یه‌وه ده‌ست ئه‌که‌ویت و سودێکی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ژیانی ڕۆژانه‌مان له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندیمان به خودی خۆمانه‌وه. که هێزه شاراوه‌کانی ناوه‌وه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م و کارێکی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنت و ده‌رگا ده‌کاته‌وه بۆ گۆرانکاری باش له ژیانتا. دۆڕاندن نیه ته‌نها ئه‌بێته ئه‌زمون و ئاکام، که ئێمه هه‌ر خۆشمانین ئه‌توانین ئاکام بگۆڕین، ئه‌ویش له‌ڕێگای گۆڕانکاری له شێواز‌و بیرکردنه‌وه‌ماندا.
سه‌رکه‌وتوبن
...