|
|
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان- سوید
ئه‌م ڕاهێنانه نزیکه‌ی 1500 ساڵ پێش ئێستا گه‌شه‌ی کردووه‌و تێکه‌ڵه‌یه که له یۆگای هیندیه‌کان و هه‌ندێ شێوازی مێدیتاشون .ناوی ته‌واوی ئه‌م مدیتاشونه(زا _ زێن)ه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که دانیشیت بۆ ته‌رکیزکردنت. بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕاهێنانه شێوه‌ی دانیشتنه‌که‌ت زۆرگرنگی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دانانی له‌شت په‌یوه‌ندی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ڕووده‌دات له مێشك و........درێژه
ڕێنماییه‌کانی
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
زۆر جار سه‌رسام ده‌بین به بیستنی هه‌ندێ هه‌واڵ که پێمان ده‌ڵێت به ته‌مه‌نترین مرۆڤ له ئێستادا سه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵه. ده‌بێت ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له پشت زۆر ژیانه‌وه‌ن چی بێت؟ که‌م که‌س ده‌بینیت به بوونی خۆی خۆشحاڵ بێت، واته زۆربه‌مان ده‌خوازێن هه‌ر نه‌بوینایه.که هاتیشینه دونیاوه هه‌ر هه‌بوینایه. ئه‌مه ده‌ستکاری ناکرێت.....درێژه
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان-سوید شێواز‌و ته‌کنیکه‌کانی مێدیتاشون زۆرن که هه‌ریه‌کیان بۆ مه‌به‌ستێکی گونجاو به‌کاردێت. ترانس مێدیتاشون ڕاهێنانێکی زۆر ئاسانه که ده‌توانین ڕۆژی بیست خوله‌ك به به‌یانیان پێش نان خواردن و ئێواران دوای کار ته‌واوبوون بیکه‌ین. ئه‌م ڕاهێنانه له جیهاندا زۆر بڵاوه‌و نزیکه‌ی چوار ملیۆن که‌س په‌یڕه‌وی ده‌کات. ......درێژه
چاودێری و خۆ پاراستن - که‌ی سه‌ری هه‌ڵدا؟ عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی له‌وانه‌یه‌زۆر جار واهه‌ست بکه‌ین که‌ڕاهێنانکردن، بابه‌ته‌کانی چاودێری و خۆپاراستن ، ڕێنمایکردن تا ڕاده‌یه‌ك نوێ بن.به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌نیه. هه‌ر له2300 ساڵ پێش ئێستا فه‌یله‌سوفی یۆنانی پلاتۆن بانگهێشی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌کردووه‌که‌ئێستا ئێمه‌ناوی ده‌به‌ین به‌خۆپاراستن و چاودێری خود.هه‌ر بۆیه‌به‌م هۆیه‌وه‌ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ده‌بێت بیزانین که‌هیچ شتێك نیه‌نوێ بێت له‌ژێر خۆردا. ئه‌وه‌ی ده‌وترێ پێشتر وتراوه، زۆرترین......درێژه له بیرم دێت منداڵ بووم، باوکم کاتژمێر 5 ی به‌یانی ده‌چووه سه‌رکار و ئێواران به چاوه‌ڕوانیکردنه‌وه کاتژمێر 6 ده‌هاته‌وه ماڵ، ئێمه‌ش خێرا سه‌یری زه‌رفه‌که‌ی ده‌ستیمان ده‌کرد هه‌تا بزانین چی بۆ هێناوینه‌ته‌وه . ئیواره‌یه‌کیان له زه‌رفه‌که‌یدا 2 ساردی بیبسی تیا‌بوو که دیاربوو له‌گه‌ڵ نانخواردنه‌که‌ی ئێواره‌دا که دایکم دروستی کردبوو بمان خواردایه‌ته‌وه. ئێمه ئه‌و کاتانه خێزانه‌که‌مان له حه‌وت که‌س پێك هاتبوو هه‌ر بۆیه که‌وتمه بیرکردنه‌وه و به‌خۆم ده‌وت باشه ئه‌و دوو ساردیه چۆن به‌شی هه‌مومان ده‌کات.....درێژه
هه‌ندێ جار پێویسته بڕیاری بوێرانه بده‌ین مێژوو بۆمانی ده‌گێڕیته‌وه که 334 ساڵ پێش مه‌سیح، ئه‌لێکسانده‌ری گه‌وره خۆی و سه‌ربازه‌کانی ڕیزیان به‌ستبوو به‌ره‌و شاری (گۆردیۆن) که تورکیای ئێستا ده‌کات. له‌گه‌ڵ چونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌لێکسانده‌ردا بۆ گۆردیۆن هه‌واڵ و باسی تێمپلی زێویس و گالیسکه‌یه‌کی پیرۆز ده‌بیسترێ که هی (کوندمیداس)ه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش حه‌ز و ئاره‌زوویه‌ك له دڵی ئه‌لێکسانده‌ردا دروست ده‌کات بۆ ئه‌و گالیسکه‌یه.هه‌واڵه‌که ده‌ڵێت که ئه‌و گالیسکه‌یه به شێوه‌یه‌کی زۆر تایبه‌ت گرێدراوه و که‌س بۆی ناکرێته‌وه...........درێژهچاوپێکهوتنێك له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا تۆفیق له ڕؤژنامه‌ی هاوڵاتی دواکه‌وتنی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان بۆ کوردستان که‌مته‌رخه‌می وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یه........ ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق سه‌رئه‌نجامی تو‌ێژینه‌وه‌که به‌ڕێزان، دوای دووهه‌فته ماوه‌دان به توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کارمه‌ندان و کرێکاران له‌سه‌ر کاره‌که‌یان چ شتێك به‌گرنگترین ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی و کۆششیان باشبێت. سه‌رئه‌نجام به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو له وه‌ڵامی 1248 که‌سدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا...............درێژه
ده‌گێڕنه‌وه له گوندێکدا پیاوێکی هه‌ژارته‌نها یه‌ك گوێدرێژی هه‌بوو وه ئه‌گه‌ر به‌هۆی گوێدرێژه‌که‌یه‌وه نه‌بوایه کاسپیه‌که‌ی ده‌وه‌ستا. ڕۆژێکیان گوێدرێژه‌که هه‌ڵدێت و وون ده‌بێت به‌مه‌ش ده‌رو دراوسێکانی کابرا دڵگران ده‌بن و دێنه لای و ده‌ڵێن: - ئای چ نه‌گبه‌تیه‌ك ڕووی تێکردیت. خاوه‌ن گوێدرێژه‌که‌ش ده‌ڵێت..............درێژه
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان له سوید ڕۆژی 10/9-2009 له شاری یاڤلێ له سوید کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان به‌ڕێوه چوو که ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند. ئه‌م کۆنفرانسه ساڵانه له وڵاتی سوید ده‌به‌سترێت به ئامانجی کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕانی بواری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و زانیاریی گۆڕینه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی سیمینارگێران و بابه‌ت باسکردنه‌وه.سه‌ره‌تا کۆنفرانسه‌که به پێنج خوله‌ك خاوبونه‌وه‌ی ده‌روونی ته‌کنیکی (دالای لاما) ده‌ستی پێ‌کرد......درێژه
ئاگاداری سه‌باره‌ت به دابه‌زاندن و وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه ده‌نگیه‌كان یان هه‌ر فایلێكی تر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كان ( نوسینه‌كان و ده‌نگیه‌كان ) مافی هه‌موو كه‌سێكه به‌مه‌رجێك ناوی بنه‌ڕه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی وون نه‌كات ژماره‌ی میوانانی ماڵپه‌ر له 23/7/2008ه‌وه
warzshidaruni@hotmail.com
|
|